لاھور تاڵەبانی (لەدایکبووی ١٩٧٦ لە کۆیە) ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەڕێوەبەری دەزگای زانیاری و بەڕێوەبەری ھێزی دژە تیرۆری کوردستانە.
ڕاستەوخۆ سەرکردایەتی چەندین جەنگی دژی تیرۆر کردووە و بەتایبەتی جەنگ دژی چەکدارانی داعش، ھەروەھا تاڵەبانی جێگری سەرۆکی پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەڵکانە(IFIMES).
لاھور تاڵەبانی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٦ |
نیشتەجێی | سلێمانی |
نەتەوە | کورد، بەڕیتانی |
پەروەردە | کارگێڕی کار، زانکۆی گرین وویچ |
پیشە | ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان |
چالاکبوون | ١٩٩٩ - ئێستا |
حیزبی سیاسی | یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان |
ئایین | ئیسلام |
مناڵ(ەکان) | دوو کوڕ و کچێک |
خزمەکان | جەلال تاڵەبانی (مام) قوباد تاڵەبانی (ئامۆزا) بافڵ تاڵەبانی (ئامۆزا) |
تاڵەبانی لە ساڵەکانی ١٩٩٩ بۆ ٢٠٠١ نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە لە وڵاتی تورکیا، پاشان گەراوەتەوە بۆ ھەرێمی کوردستان دەزگای دژەتیرۆری دامەزراندووە لە ساڵی ٢٠٠٢ دا، تالەبانی دەورێکی گرنگ دەگێڕێت لە نەھێشتنی تیرۆردا، تالەبانی کەسێکی بەرێز و باشە لە ڕامیاری و سەربازی و ھەواڵگری عێراقدا، بووەتە کەسێکی پێشەنگ بۆ دۆزی کورد و کەسێکی سەرکردە بۆ نەوەی نوێی حیزبەکەی و ھەروەھا کەسێکی بەھەڵوەست بۆ کوردستان و عێراق و ناوجەکە، ھاوپەیمانێکی بەھێزی ئەمریکا و ڕۆژاوایە، تاڵەبانی کەسێکی کاریگەر و یەکلاکەرەوەیە لە بوارەکانی ئاسایش و ڕامیاری لە کوردستان و عێراق و ناوجەکەدا، بناغەیەکی بەھێزی دامەزراند لەگەڵ کەسایەتییەکان لە کوردستان و عێراق، تاڵەبانی پارێزگاری لە پەیوەندییەکانی دەکات لە سەرکردە عەرەبە دیارەکان و سەرکردەکانی ناوچەکە و ڕۆژاوا.
بە گژداچوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەی ھەورامان لە ھەرێمی کوردستان، سەرەتا ھێزەکانی دژەتیرۆر کەم بوون و پاشان زیادیان کرد وەک یەکینەیەکی گەورە و گرنگ بۆ بە گژداچوونەوەی تیرۆر، ھەروەھا ھێزەکانی دژەتیرۆر لەژێر سەرکردایەتی تاڵەبانیدا بەرەوپێش چوو و بووەتە ھێزێکی چالاک لە ھەرێمی کوردستان و عێراقدا لە نەھێشتنی تیرۆر.
تاڵەبانی دەوری سەرەکی و یەکلاکەرەوەی بینی لە کردەوەی ڤایکینگ ھاممەر دژی ئەنسارولئیسلام، کە ھێزێکی تۆقێنەر بوون بۆ سەر ئاسایشی ھەرێمی کوردستان. و سەرکەوتنی ئەم کردەوەیە وەھای لە تیرۆریستان کرد کە لاواز بن لە بەرامبەر ئاسایشی ھەرێمی کوردستان.
لە شوباتی ٢٠٢٠ دا لەکۆنگرەی چوارەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بە دەنگدان بووە ھاوسەرۆکی ئەم حیزبە لەگەڵ ھاوتاکەی بافڵ تاڵەبانی.
لە ساڵی ٢٠١٣دا تاڵەبانی بووە بەڕێوبەری دەزگای زانیاری کە دەزگای ھەواڵگیری یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، ھەرکە بووە بەڕێوبەر تاڵەبانی دەزگای زانیاری و دژەتیرۆری تێکەڵکرد، ئەم کارە کارێکی نوێ بوو کە دەزگایەکی ھەواڵگری و سەربازی تێکەڵبکرێت لە ھەرێمی کوردستان کە تاڵەبانی کردی، بەم ڕێگا تازەیە کە لە ھەواڵگریدا دروستی کرد بەرەو پێشچوونێکی باشی بە بواری ھەواڵگریدا.
تاڵەبانی ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە و خاوەنی سێ منداڵە دووکوڕ و کچێک، و پێنج برا و دوو خوشکی ھەیە. بەڕەوانی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و تورکی و فارسی دەدوێت، تاڵەبانی خولیای تۆپی پێی ھەیە و لایەنگری یانەی لیڤەرپوڵە، گرنگییەکی زۆر دەدات بە مێژووی کۆن و چێژ لە تابلۆ وەردەگرێت.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لاھور تاڵەبانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.