لە فیزیادا پێز یان توانای لاستیکی (بە ئینگلیزی: Elasticity) بریتییە لە توانای ماددە بۆ بەرەنگار بوونەوە لە بەرامبەر ھێزێکی دەرەکی کە دەیھەوێ شێوەکەی بگۆڕێت، بە جۆرێک کە دوای نەمانی ھێزە دەرەکیەکە ماددەکە بگەڕێتەوە شێوە و قەبارەی سەرەتایی خۆی.
ماددە ڕەقەکان دەچەمێنەوە بە ھۆی ھێزێکی گونجاو کە دەخرێتە سەریان. بە پێی یاسای ھۆک پەیوەندیەکی ڕاسەوانە ھەیە لە نێوان بڕی ھێز و بڕی کشانی ماددەکە. ھۆکاری فیزیایی کشان لە ماددەیەکەوە بۆ ماددەیەکی تر جیاوازە. لە ماددەی کانزایی دا قەبارە و درێژی لیەکانی بەلور دەگۆڕێت کاتێک ھێزی دەرەکی دەخرێتە سەری. بە لابردنی ھێزەکە قەبارەی خانە بەلوریەکان دەگەڕێنەوە شێوەی سەرەتاییان. بەڵام لە جیرە و ماددە پۆلیمەریەکانی تر ھێزی دەرکی دەبێتە لێک کشانی زنجیرەی پۆلیمەر.
ئەم تایبەتمەندیە بەڕەھایی لە ھیچ ماددەیەک دا نیە. تەنانەت لەو ماددە ناسراوانەی کە ئەم تایبەتمەندیەیان ھەیە بە بڕێکی کەم قوپانەوەیەکیان تێدا ڕوو دەدات و شێوەی سەرەتایی بەدەست ناھێننەوە. لە ئەندازیاریدا ئەم تایبەتمەندیە بە دوو بڕی جیا دەست نیشان دەکرێ. یەکەمیان بریتیە لە مۆدۆلاس (Modulus) کە بریتیە لە بڕی ھێز لەسەر ڕوبەر و یەکەکەشی یەکسانە بە پاسکاڵ (Pa). چەند مۆدوڵاسی ماددەیەک زیادتر بێت ئەوەندە ماددەکە توندتر بۆ چەمانەوە. دووەم بڕ کە دەدۆزرێتەوە بریتیە لە توانای دیاری کراوی ماددە (elastic limit) بۆ چەمانەوە پێش ئەوەی قوپانی تێدا ڕوو بدات. یەکەی ئەم بڕەش ھەر بە پاسکاڵە.
کاتێک تایبەتمەندی لاستیکی دوو ماددە بەراورد دەکرێ پێویستە ھەر دوو modulus و elastic limit لەبەرچاو بگیرێت. بۆ نمونە جیرە مۆدۆڵاسی زۆر کرمە بەڵام زۆر توانای کشانی ھەیە. بەڵام کانزاکان مۆدۆڵاسیان بەرزە و کشانیان کەمترە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لاستیکی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لاستیکی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.