قەڵای ژاپۆنی (城، شیرۆ، یان جۆ) قەڵاکان بەشێوەییەکی سەرەکی لەسەر دار و بەردا بنیادنراون، لە سەدەکانی پێشوو قەڵاکان لە دار دروستکرابوون، لە لەدوای سەدەی ١٦ بەباشترین شێوەی خۆیان ناسران، قەڵاکان لە ژاپۆن بنیاندنرابوون بۆ پارێزگاریکردن لە شارە گرنگەکان یان شارە ستراتیژییەکانی ئەو سەردەمە وەکوو دەربەندەکان، پەڕینەوە لە ڕووبار، پاسدان لە شارێک بۆ شارێکی تر.
قەڵاکانی سەدەکانی پێشوو تا دواساتیش بە زۆری و بە شێوەییەکی سەرەکی پشتیان بە دار دەبەست، وە زۆربەیان ڕووخێنران لەدوای تێپەڕبوونی چەنەھا ساڵ، بە تایبەتی قەڵاکانی سەردەمی سێنگۆکو (١٤٦٧ بۆ ١٦٠٣) زۆربەی ئەو قەڵایانەی لە سەرەتای ئەو سەردەمە دروستکرابوون لەدوای تێپەربوونی چەنەھا ساڵ ڕووخێنران، ھەرچۆنێک بێت دواتر زۆربەیان دروستکرانەوە دوای سەردەمی سێنگۆکو، لە ئەمڕۆدا زیاتر لە سەد قەڵای بەردەست ھەیە لە ژاپۆن، بەپێی لێکۆڵینەوەیەک و سەرژمێرییەک، قەڵاکانی ژاپۆن لە مێژوودا گەیشتووە بە پێنج ھەزار قەڵا. ھەنێک لە قەڵاکان وەکوو ھەردوو قەڵای ماتسوێ و کۆچی لە ١٦١١ بنیادنرابوون و بە باشی مابوونەوە بەبێ بەرکەوتنی زیان بە قەڵاکان یان ھەر مەترسییەکی تر، قەڵای ھیرۆشیما لە وێرانکارییەکە ھەڵوەشایەوە و دووبارە لە ١٩٥٨ دروستکرایەوە وەک مۆزەخانەیەک.
کارەکتەری کانجی '城' بە مانای قەڵا دێت کە وەک "شیرۆ" دەخوێنرێتەوە لە ژاپۆنی
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەڵای ژاپۆنی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قەڵای ژاپۆنی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.