قەناتی کوردۆ (١٩٠٩-١٩٨٥) نووسەر و زمانناسێکی چالاکی کورد بوو.
قەناتی کوردۆ (کوردۆیڤ) ساڵی ١٩٠٩ لە گوندێکی باکووری کوردستان لەدایکبووە، ئەو سەردەمە گوندەکەی زێدی قەناتی کوردۆ لەژێر دەسەڵاتی رووس دا بووەو لە سەردەمی جەنگی یەکەمی جیھانیدا بە یەکجاری وێرانکرا. ئێستا گوندی کوردۆ لەسەر نەخشەدا نەماوە. باپیری قەناتی کوردۆ یەکێک بووە لە پیاوە ھەرە ناودارەکانی ئێزدی و لەتاو زوڵم و زۆری دەسەڵاتدارانی ئەو سەردەمە بەرەو خۆرھەڵات کۆچیکردووە و دواتر لە تەفلیسی پایتەختی گورجستان گیرساوەتەوە.
ساڵی ١٩٢٨ قەناتی کوردۆ لە تاقە خوێندنگەی کوردی ئەو شارەدا بووە بە خوێندکار و پاشان لە زانکۆی لینینگراد بەشی زمانە ئێرانییەکانی تەواوکردووە. لە سەردەمی جەنگی دووەمی جیھانیدا بڕوانامەی دکتۆرای وەرگرتووە و لە ھەمان زانکۆدا تا کۆتایی ساڵی ١٩٥٩ مامۆستا بووە. لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی رابردوودا قەناتی کوردۆ بوو بە سەرۆکی بەشی زمانی کوردی لە پەیمانگەی گەلانی ئاسیا، کە سەر بە ئەکادیمیای زانستی یەکێتی سۆڤیەت بوو، قەناتی کوردۆ وەک خۆرھەڵاتناسێک گەلێک کتێب و فەرھەنگی زمان و بەرھەمی ئەدەبی نووسیوە و خزمەتێکی زۆری زمان و ئەدەب و کەلتوور و فۆلکلۆر و مێژووی کوردی کردووە.
قەناتی کوردۆ رۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٥ کۆچیدوایی کرد.
ئەمە سەرەڕای ژمارەیەکی زۆر لە وتارو لێکۆڵینەوەی زانستیو دوو فەرھەنگنامەی کوردی- روسیو فەرھەنگێکی فراوانی کوردی کە ٢٥ ھەزار وشەو زاراوەی لەخۆگرتووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قەناتی کوردۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.