قەزای ناوەندی ھەولێر یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە لە ٣ ناحیەی عەنکاوە، بەحرکە، شەمامک و ٣٧٩ گوند پێکدێت.
قەزاکە دەکەوێتە ناوچەیەکی دەشتایی کە لە بەشی ڕۆژھەڵاتیدا زنجیرە گردێک ھەیە. لە لای ڕۆژھەڵاتی قەزاکەش ڕووباری زێی سەروو ھەیە و بەھۆی ئەو ڕووبارەوە پارێزگای ھەولێر و دھۆک لە یەکتری جیادەکرێتەوە. لە وەرزی ھاویندا کەشوھەوای قەزاکە وشک و گەرمە و لە وەرزی زستانیشدا باراناویی و ساردە. بەڵام وەرزی بەھار و پایزی جوان و مامناوەندییە. لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ٨٥٢٬٣٢٩ کەس بووە.
قەزای ھەولێر قضاء أربيل | |
---|---|
قەزا | |
وڵات | عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠) | |
• سەرجەم | ٨٥٢٬٣٢٩ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (AST) |
ژمارەی دانیشتووان: ٢٥ ھەزار کەس.
دووری ناوەندی ناحیە لە ناوەندی قەزا: ١٠ کم. مێژووی بوونی بە ناحیە: ٢٦-١٢-٢٠٠٧ ھێلێ پانی و درێژی ناوەندی ناحیە: باشوور ٣٦.٣١٦١ پلە و باکوور ٤٤.٠٣٢٥ پلە. شوێنە ناسراوەکانی: کارێزی گرد ئارەق، ژمارەی گوند:٣٠، کۆمەڵگە: ٦
ژمارەی گوند: ٦٢ ھێلی پانی و درێژی ناوەندی ناحیە: باشوور ٣٦.٠٢٣٤ پلە. باکوور ٤٣.٩٢٧٤ پلە. باری ڕووی زەوی: دەشت:٩١%. گرد:٩%
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قەزای ھەولێر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.