قەزای خانەقین

قەزای خانەقین (بە عەرەبی: قضاء خانقین، بە ئینگلیزی: Khanaqin District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای دیالە لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.

ناوەندەکەی شارۆچکەی خانەقینە. قەزاکە چوا ناحیەی ھەیە بە ناوەکانی قۆرەتوو و مەیدان و گوڵاڵە(جەلەولا) و سەعدیە. زۆرینەی کوردە و کەمینەی تورکمان و عەرەبن. پێشتر سەر بە پارێزگای کەرکووک بوو.

قەزای خانەقین
قەزای خانەقین
قەزای خانەقین
قەزای خانەقین
پۆتانەکان: 34°21′41″N 45°17′23″E / 34.3615°N 45.28965°E / 34.3615; 45.28965 45°17′23″E / 34.3615°N 45.28965°E / 34.3615; 45.28965
وڵاتقەزای خانەقین کوردستان
قەزای خانەقین عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای سلێمانی و پارێزگای دیالە
مەڵبەندخانەقین
ڕووبەر
 • سەرجەم٣٥١٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٣٥٦ میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
١٤٨ مەتر (٤٨٦ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣٥٠٠٠٠
سەرناوی دانیشتووخانەقینی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانی، کوردیی کەڵھوڕی و گۆرانیعەرەبی و تورکمانی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

بە فەرمی بەشێکە لە پارێزگای دیالە، بەڵام لە ژێر کۆنترۆڵی دیفاکتۆی(پەیوەندیدارە) حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە. لە ئێستادا دوو قەزای خانەقین لە عێراق ھەیە. یەکێکیان لە پارێزگای دیالە ھەیە و یەکێکی تریان لە پارێزگای سلێمانی. جاران یەک قەزای خانەقینی یەکگرتوو ھەبوو. بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا زۆربەی قەزاکە بە خانەقینی ناوەندییەوە کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵی عێراقوە. حکومەتی فیدراڵی عێراق ناکۆکی لەسەر ئەمە دەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە تەواوی قەزاکە بە فەرمی بەشێکە لە پارێزگای دیالە. بەڵام حکومەتی کوردی قەزای نوێ و سەربەخۆی دروستکردووە، لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتیدایە، کە بە قەزای خانەقین ناودەبرێت. بەم شێوەیە دوو قەزای ھاوتەریب، یەکێکیان لەژێر دەسەڵاتی دیالە و یەکێکی تریان لەژێر دەسەڵاتی سلێمانیدا بوونیان ھەیە، کە کۆنترۆڵ و ئیدیعای سەریەککەوتوویان لەسەرە. ناحیەکانی قەزای خانەقین کە لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندایە و سەر بە پارێزگای سلێمانیە بریتین لەمانە(ناحیەی قۆرەتوو، و ناحیەی مەیدان)، ھەروەھا ئەو ناحیانەی سەر بە قەزای خانەقینن و لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقین و سەر بە پارێزگای دیالەن بریتین لەمانە(ناحیەی خانەقین(ناوەند)، ناحیەی گوڵاڵە و ناحیەی سەعدیە)

قەزاکە بەشێکە لە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق. ڕووباری ئەڵوەند بەناو قەزای خانەقیندا تێدەپەڕێت پێش ئەوەی بچێتە ڕووباریسیروانەوە.

ژمارەی دانیشتوانی قەزاکە لە ساڵی ٢٠٠٣دا بە ١٧٥ ھەزار کەس مەزەندە کراوە. ژمارەی دانیشتوانی ناوەندی قەزاکە لە ٢٠ ھەزار کەسەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ زیاتر لە ١٦٠ ھەزار کەس لە ساڵی ٢٠١١-٢٠١٠ زیادی کردووە بەھۆی سەقامگیری دۆخی ئەمنی.

ناو

ناوی قەزاکە لە ناوەندەکەیەوە هاتووە کە ئەویش شارۆچکەی خانەقینە: زۆر بۆچون ھەیە لەسەر ناوی خانەقین، لەوانە(خان نەقی) کە نەقی ناوی شوێنێک بووە کە خانی ھەبوون، خان بە واتای ئاغا. یان (خان قین) بەواتای جێگەی قین یاخود ڕق، چونکە گوایە پاشای ساسانەکان کە بەڕەگەز کوردن لە قیندا یاخود لە ڕقا (منزر بن نعمان) لەوێ زیندانی کردووە چونکە ئامادە نەبووە بە زاوا قبوڵی بکات. یانیش ئەڵێن کاتێک کە عەرەبە داگیرکەرەکان ھاتوون لە ئاوی ئەڵوەندا خنکاون بۆیە بە دەنگی بەرز وتوویانە "خنقینی" کە بە شوێنی خنکاندنەکە ناسراوە. بەڵام بە زمانی کوردیی کەڵھوڕی یان گۆرانی بە (خانە قی) ناودەبرێت.

جوگرافیا

قەزای خانەقین ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم قەزا و شارستانانە:

سەرچاوەکان

Tags:

تورکمانخانەقینزمانی ئینگلیزیزمانی عەرەبیشارۆچکەعێراقعەرەبپارێزگای دیالەپارێزگای سلێمانیپارێزگای کەرکووککوردھەرێمی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

چاکەکاریپێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوەمیرنشینی ئومولقیوەینمانگە کوردییەکانتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانقیبلەنماسەبری بۆتانیئادەم٢٠٢٣زەویخەلافەتی ڕاشدینتیکابجێژنی ڕەمەزانکۆماری کوردستانئەفلاتووننوێژی تەراویحخەڵاتی گۆڵدن گڵۆبدایک و باوکئینسایکڵۆپیدیاوەزارەتگۆڕەپان و مەیدانتورکیاناحیەی خدرانھاوڕەگەزخوازیلینوس تۆرڤاڵدسئینجیلی سینۆپتیپزیشکڕەباتبۆلیڤیافرانتس کافکامیرنشینی بابانشەرەفخانی بەدلیسیمیکایلسینگاپوورشێخ سەعیدپاراگوایئەبوو ھورەیرەھەرەمە میسرییەکانڤایرۆسی کۆمپیوتەرنەورۆزقانعشورا مەزنەکە (فیلم)ئینگلیزیکەرتبوونی ناوکیمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریزانستگای ئازادی ئیسلامی (لقی سنە)خاپوورەدێجەنگی جیھانیی یەکەمدەستپێکمەرزیە فەریقیجافماتماتیکمەلا عەبدولکەریم مودەریسڕەوشتنیشتیمانپەروەریپارێزگای قەرسبەستنەوەی ھێڵی ڕەنووسییقەڵای شێروانەئۆرتەلیوسجامی زامۆراپارێزگای دھۆکدەوڵەتی ئیسلامی (داعش)مێکوتەئەی ڕەقیبمایەسیریئۆمێگاگوێززێوەرسۆمەرڕیشکفریکوردستانی سوورخەواریج🡆 More