بەردەڕەش ٧٠ کم باکووری ڕۆژاوای ھەولێری پایتەخت، ٣٢ کم باکووری ڕۆژھەڵاتی مووسڵ، قەزایەکە سەر بە پارێزگای دھۆک.
قەزای بەردەڕەش دەڤەری گۆرانەتی | |
---|---|
قەزا | |
گۆران | |
وڵات | عێراق |
ھەرێم | کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای دھۆک |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠) | |
• سەرجەم | ١١٨٬٨٤١ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (AST) |
قەزای بەردەڕەش دەکەوێتە باشووری ڕۆژھەلاتی پارێزگای دھۆک و دەکەوێتە نێوان زێی گەورە لەلای ڕۆژھەڵات و ڕووباری خازر لەلای ڕۆژاوا و سنووری قەزاکە بەم شێوەیە:
ژمارەی دانیشتوانی سەنتەری قەزای بەردەڕەش زیاترە لە ٢٦٬٥٣٥ کەس. گوندەکانی سەر بە سەنتەری قەزا: زمزمۆک، مەم و زین، ئامیان، ئامیانۆک، شیوەرە، زەوی ڕەش، کانیلان.
لەبەر ئەوەی شوێنی بەردەڕەش شوێنێکی ستراتیژییە و دەکەوێتە نێوان شاری مووسل و قەزای ئاکرێ و ھەردوو پارێزگای دھۆک و ھەولێری پایتەخت پێکەوە دەبەستێتەوە، و ڕووبەری دەڤەرەکە ٣٩٩٬٢٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵییە و ژمارەی دانیشتوانی زیاتربوو لە ١٣٠٬٠٠٠ کەس، و لەبەر تێپەڕبوونی ١١٦ ساڵ بەسەر بە ناحیە بوونی، بڕیاری بە قەزای بوونی بەردەڕەش دەرچوو لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە. بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کابینەی پێنجەم، ژمارە ١٠ لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ بەردەڕەش بوو بە قەزا و دوو ناحیەی نوێش ھاتنە دامەزراندن لەگەڵ بەستنەوەی ناحیەی کەلەک بە بەردەڕەش؛ و ئێستاش قەزای بەردەڕەش لەم سێ ناحیە یە پێک دێت:
لە دوای دەرچوونی بڕیاری بە قەزا بوونی بەردەڕەش، لە ڕێورەسمێکدا لە ٨/٤/٢٠٠٧ بڕیارەکە جێبەجێ کرا و مازن محەممەد سەعید وەکو یەکەم قایمەقامی قەزای بەردەڕەش دەستنیشان کرا.
دارەتوو یەکێکە لەو ناحیانەی کە لە دوای بە قەزابوونی بەردەڕەش بووەتە ناحیە، و ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە ٢٨٬٨٢٦ کە و لە ٢٩ گوند پێکھاتووە:
ڕۆڤیا یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای بەردەرەش و ژمارەی دانیشتوانی زیاترە لە ٢٩ ھەزار کەس و لەم گوندانە پێکھاتووە:
کەلەک لە ساڵی ١٨٨٠ سەر بە دەڤەری شێخان بوو، و لە ساڵی ١٩٣٠ بە قەزای ئاکرێوە بەستراوە تاوەکو ١٩٦٨ کە جارێکی تر بەستراوەتەوە بە قەزای حەمدانییە. کەلەک لە ساڵی ١٩٧٢ بووەتە ناحیە و ٢٨ گوند لەخۆی دەگرێت و سەر بە قەزای حەمدانییە بووە، تاوەکو ١١ی حوزەیرانی ١٩٨٧ ناحیەی کەلەک ھەڵوەشێندرایەوە و لەگەڵ ھەر ٢٨ گوندەکانی بەسترانەوە بە سەنتەری قەزای حەمدانییەوە، لە دوای ڕاپەرینی بەھاری ١٩٩٠، کەلەک لەگەڵ چەند گوندێکی وەکو کەورە سۆر، گەویلان بۆت، کۆمەڵگای بشیریان ئازادکران و لە ساڵی ١٩٩٧ بە بڕیارێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە قەزای ئاکرێ بەسترایەوە. لەدوای بە قەزا بوونی بەردەڕەشیش، کەلەک بە قەزای بەردەڕەش بەسترایەوە. ژمارەی دانیشتوانی ئەم ناحیەیە زیاترە لە ٣١٬٣٠٥ کەس و لەم گوندانە پێکھاتووە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قەزای بەردەڕەش, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.