3°24′E / 46.167°N 3.400°E / 46.167; 3.400
فەڕەنسای ویشی یان فەڕەنسای ڤیشی (بە فەڕەنسی: Régime de Vichy، ڕژێمی ڤیشی ) (١٠ی تەمموزی ١٩٤٠ - ٩ی ئابی ١٩٤٤) ناوێکی باو بۆ سیستەمی وڵاتی فەڕەنسا (بە فەڕەنسی: État Français) کە لە کاتی جەنگی جیھانی دووەمدا لەلایەن مارشال فیلیپ پێتاینەوە سەرکردایەتی دەکرا. سروشتی ڕژیم تاکڕەوانە بوو و بە دژە جوولەکەگەرایی دیار بوو. وڵاتەکە بە فەرمی سەربەخۆ بوو، بەڵام ڕامیاری ھاوپەیمانی لەگەڵ ئەڵمانیای نازی گرتەبەر، کە بەشێک لە باکوور و ڕۆژاوای فەڕەنسای داگیرکرد و داگیرکردنی ناوچەکەکانی دیکە فەڕەنسای ئەورووپی (فەڕەنسای گەورە) لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٤٢، پاریس پایتەختی وڵاتەکە بە ڕواڵەت، بەڵام میری ڤیچی لە شاری گەشتیاری ڤیچی دامەزرا، کە دەکەوێتە ناو «ناوچەی ئازاد»ی داگیرنەکراو. میری ڤیچی بە بەرپرسیارێتی کارگێڕی شارستانی فەڕەنسا و ناوچە داگیرکراوەکاندا مایەوە.
وڵاتی ویشی فەڕەنسا | ||||||
---|---|---|---|---|---|---|
| ||||||
سروود: لامارسێلایز | ||||||
| ||||||
پایتەخت | ڤیشی | |||||
گەورەترین | پاریس | |||||
زمانە فەرمییەکان | فەڕەنسی | |||||
فەڕەنسی | ||||||
دەوڵەت | دیکتاتۆری | |||||
- | سەرۆک وەزیران | مارشال فیلیپ پێتاین |
کۆماری سێیەمی فەڕەنسا لە ئەیلوولی ١٩٣٩ لە لایەن ھاوپەیمانانەوە جەنگی جیھانی دەستپێکرد، لە ١٠ی ئایاری ١٩٤٠ ئەڵمانیای نازی ھێرشی کردە سەر فەڕەنسا. نازییەکان بە خێرایی ھێڵەکانی ھاوپەیمانانیان بەزاند بە تێپەڕاندنی ھێڵی ماجینۆت و لە بەلجیکا ھێرشیان کردە سەر فەڕەنسا. تا ناوەڕاستی مانگی حوزەیران دۆخی سەربازی فەڕەنسا خراپ بوو و وا دیار بوو کە فەڕەنسییەکان لە بەرگریکردن لە فەڕەنسای ئەورووپی (فەڕەنسای گەورە)دا شکست دەھێنن. میری فەڕەنسا دەستیکرد بە گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری واژووکردنی ئاگربەست. سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا پاوڵ ڕینۆ لەبری واژووکردنی ئاگربەستەکە دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە، لە شوێنی ئەویش مارشال فیلیپ پێتان کە پاڵەوانی جەنگی جیھانی یەکەم بوو. دوای ماوەیەکی کەم، پێتان ئاگربەستی ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٤٠ی واژوو کرد، لە ١٠ی تەمموزدا کۆماری سێیەم بەڕاستی ھەڵوەشایەوە دوای ئەوەی ئەنجومەنی نیشتمانی فەڕەنسا دەسەڵاتی دیکتاتۆری بە فیلیپ پێتان بەخشی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەڕەنسای ڤیشی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فەڕەنسای ڤیشی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.