پڕۆژەی فینیکس (بە ئینگلیزی: Phoenix) بە کوردی پێیدەگووترێ قەقنەس، ئەو پرۆژەیە نوێیە بوو کە ناسا بیری لێکردەوە چۆن رێرەو و شوێنی ئاو یان ژیانێکی فیزیای بدۆزێتەوە لەسەر ھەسارەی سۆر، ھەر وەک ئامێرەکانی ئاپرتوونتی و سپیریت لە ژێر ناونیشانی following water (شوێنکەووتنی ئاو) دەگەران، ئەوەش ئامێرێک بوو لۆ دۆزینەوەکانی سەر رووی مەریخ (Mars Exploration Rover)، ئامێری فینیکس لە ناوچەی Vastitas Borealis دەگەرا.
کە دەکەوێتە ناوەندی باشووری ھەسارەی مەریخ.
فینێکس | |
---|---|
بەشێکە لە | Mars Scout Program |
ناو بە زمانی فەرمی | Phoenix |
Located on astronomical body | مەریخ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | rocket launch، entry, descent and landing، loss of signal، service retirement |
خاڵی دەستپێک | Cape Canaveral Space Launch Complex 17A |
مووشەکی بەکارھاتوو | Delta II |
بەرواری دەستپێکردن | ٤ی ئابی ٢٠٠٧ |
Location of landing | Green Valley |
بەرواری نیشتنەوە | ٢٥ی ئایاری ٢٠٠٨ |
دروستکەر | لۆکھید مارتن |
وێبگە | http://phoenix.lpl.arizona.edu/ |
لە مانگی ئاب لە سالی ٢٠٠٣، لە زانکۆی ئاریزۆنا کۆمەلەیەکیان پێکھێنا لۆ دەستپێکردنی ئەو پرۆژەیە بە کرداری تا سالی ٢٠٠٧، زانایانی ناسا دەستیان پێکرد و ناساش بڕی ٣٢٥ میلیۆن دۆلاری تەرخان کرد لۆ ئەو پرۆژەیە، لە سالی ٢٠٠٥ ناوی ئەو پرۆژەیەیان ناو نا (فینیکس) بە کوردی پێی دەرێن قەقنەس کە بالدارێکی خەیالی ناو رۆمانەکانە
تەقاندنی مووشەکی قەقنەس بە سەرکەوتووی لە رۆژی یەکشەممە لە ٤ ئابی سالی ٢٠٠٧ لە کاژێر ٥:٢٦:٣٤ بەیانی بە کاتی ناوچەکە، لە ناو جەرگەی مووشەکی دەلتا نەوەی دووەم (7925 Delta). لە ناوچەی کاب کانیڤرال لە فلۆریدا، ناردرایە بۆشایی ئاسمان، مووشەکی قەقنەس لە مانگی ئایاری سالی ٢٠٠٨ گەیشتە سەر رووی ھەسارەی سۆر(مەریخ)، بە سەرکردایەتی و ئاگا لێبوونی تاقیگەی مانگ و ئەستێرەی نێودەولەتی (Lunar and Planetary Laboratory) کە شوێنکەوتەی زانکۆی ئاریزۆنایە بە بەرێوەبردنی وەکالەتی ناسا و کۆمەلەی تاقیگەرانی زانکۆیەکان لە کەنەدا، "نێوەندی بۆشایی کەنەدی" و ئەلمانی و سویسری و فینلەندی ئەوانە کۆمەلەیەکن لە ناوەندەکان و گەرانی پیشەسازی بۆشایی
کەشتی بۆشایی قەقنەس بە سەرکەووتوی لەسەر رووی ھەسارەی مەریخ لە ناوچەی دۆڵی سەوز (Green Valley) لە رۆژی ٢٥ی ئایاری سالی ٢٠٠٨ لە کۆتاکانی ھاوینی مەریخ گەشتە ناوەندی باشووری ھەسارەکە
لە یەکەمەکانی مانگی کانوونی یەکەمی سالی ٢٠٠٨ نێوەندی بۆشایی ئەمەریکی رایگەیاند کە کاری کەشتی ئاسمانی قەقنەس کۆتای ھاتیە، دوا بە دوای چاودێریەکی چری رۆژانەی پاش مانگێک زانرا کە توانای پەیوەندی نەمایە کۆتا پەیوەندی نارد.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فینێکس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فینێکس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.