فیزیکی پزیشکی

فیزیکی پزیشکی: فیزیکی پزیسکی

فیزیکی پزیشکی (بە ئینگلیزی: Medical physics)یەکێکە لە بەشە گرنگەکانی زانستە پزیشکییە بنەڕەتییەکان، کە لە چەمک و بەکارھێنانە فیزیایییە ئاڵۆزەکان دەکۆڵێتەوە تاوەکو بزانین چۆن سوودیان لێ وەرگرین لە دەستنیشانکردن و چارەسەری پزیشکیدا.

ئەم لقەی زانست، زانستی تیشک و خۆپارێزی لەتیشک و وێنەگرتنی تیشکی (سی تی سکان و ئێم ئار ئای و ھتد) و پزیشکی دەمار بە ڵام پزیشکی دەمارەکان سە ڕبەخۆیییە لە ئە ندازیاری پزیشکی و بایۆفیزیک؛ و دەرچوانی ئەم بەشە زانستییە لە خزمەتگوزارییە نۆرینگەیییەکان و لە ناوەندی پزیشکی و کۆنترۆڵی جۆری و پاراستن لە تیشک و توێژینەوە و گەشەپێدان و چالاکی ئەکادیمی کار دەکەن. گەشەی فیزیای پزیشکی و پۆلێنە لاوەکییەکەی لەم ساڵانەی دواییدا لە زیادبووندایە.

لەکاتی ئێستادا فیزیای پزیشکی وەک پیشەیەکی سەربەخۆ ڕەگی داکوتاوە لەناوەندە پزیشکییەکان بەتایبەت لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەم (دۆزینەوەی تیشک)، گرنگی ئەم بوارە وای کردووە کە سێ خەڵاتی نۆبڵ ببەخشرێت بۆ داھێنەرانی ئەم بوارانەی خوارەوە لە ساڵەکانی ١٩٠١ (فیزیا) و ١٩٥٢ (فیزیا) و ١٩٤٣ (کیمیا)، لە لایەکەی دیکەدا فیزیای پزیشکی بەتەنھا وەک بوارێکی سەربەخۆ توانی سێ خەڵاتی نۆبڵ بەدەست بھێنێت لە ساڵەکانی ١٩٧٩ و ١٩٧٧ و ٢٠٠٣.

لە کوردستان ئەم بەشەی زانست لە ساڵی ٢٠٠٤ لە کۆلێژی زانستی زانکۆی سەلاحەددین کرایەوە،[١] لەکاتی ئێستادا لە زانکۆکانی سلێمانی و چەرمۆ و زۆرینەی زانکۆکانی تر ئەم بەشە کراوەتەوە.

ئەمڕۆ لە سەرتاسەری جیھان زیاتر لە ١٨ ھەزار فیزیایی پزیشکیی بە فەرمیی کار دەکەن و لەکاتێکدا کە بە شێوەیەکی نەریتی فیزیایی پتر پیاوان لەم بوارە کار دەکەن، ژنانی سەرکەوتوویش توانیوویانە سەرکەوتنی بەرچاو لە فیزیای پزیشکیدا تۆمار بکەن، بۆ نموونە لە نێو ئەو کەسانەی کە لە ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتیدا کاریان کردووە ژنانی زۆری تێدابووە.

ناساندن

 
پیشاندانی وێنەی دووڕەگ کە پێی دەوترێت PET/CT کە فلۆرا-١٨ی تیشکدەر بەکاردەھێنرێت.

زانکۆی کێنتاکی قوتابخانەی پزیشکی فیزیای پزیشکی وەک لقێکی کارپێکراوی فیزیا پێناسە دەکات، کە لە دەستنیشانکردن و چارەسەری نەخۆشییەکان بە بەکارھێنانی تیشکی یۆنیزی و نایۆنیزی بەکار دەھێنرێت. فیزیای پزیشکی لە ڕووی کردەیییەوە یان لە ڕووی تیۆرییەوە دەکرێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پشکنینی نەخۆش، دەستنیشانکردن و چارەسەری نەخۆشییەکانەوە بێت.

زانکۆی پێردیۆ بەم شێوەی خوارەوە پێناسەی فیزیای پزیشکی دەکات: " لقێکی کردەیی فیزیایە کە مامەڵە لەگەڵ پەیرەوی وزە دەکات بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەری نەخۆشییەکان. ھەروەھا لە نزیکەوە پەیوەستە بە ئەلیکترۆنیکردنی پزیشکی و بایۆ ئەندازیاری و فیزیای تەندروستی (کۆنترۆڵی تیشک و پاراستن). زانکۆی دوک لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور، فیزیای پزیشکی بەم شێوەیە دەناسێنێت::

* بەکارھێنانی فیزیا لەپێداویستی پزیشکیدا.

  • بەرپرسی بنەما تەکنیکییەکانی زانست وەک [ڕادیۆۆلۆجی]، تیشکدان و [پزیشکی ناوەکی].
  • لەسەر بناغەی زانست بنیاتنراوە.
  • زانستێکی جیایە لە (بایۆفیزیک).
  • ڕێچکەی ئەزموونکاری و تیۆری لەخۆ دەگرێت .
  • بەکارھێنانێکی فیزیایە لە پێداویستی پزیشکیدا •بەرپرسی بنەما تەکنیکییەکانی زانستە و ک تیشکناسی و تیشکدانەوە و دە ڕمانە ناوەکییەکان •لەسەر بنەمای زانستی فیزیا بنیاتنراوە، بەڵام بە کردەیی جیایە لە فیزیا. •زانستێکی جیایە لە فیزیای بایۆفیزیک شێوازە ئەزموونکاری و تیۆرییەکان لەخۆ دەگرێت.
  • دابەشکاری

    لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا فیزیای پزیشکی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی سەرەکی دابەش بووە بەسەر دوو لقی سەرەکی یەکەم وێناکردنی پزیشکی، دووەم تیشکدانەوە، لەگەڵ ئەوەشدا فیزیای پزیشکی مۆدێرن مەودایەکی بەرچاو لە زانیاری و تەکنەلۆژیای جیاواز دادەگرێت و چەندین بابەتی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت کە لە ڕادیۆبایۆلۆجییەوە تا دۆسیمتری بۆ ئاماژەکردن بۆ پرۆسەکردن لە MRI، بۆیە زەحمەتە چەند سنوورێکی دیاریکراوی بۆ دیاری بکرێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی فیزیای پزیشکی. چوار جۆری جیاواز و تایبەتمەند لەخۆ دەگرێت کە ھەریەک لەم بەشانە بە جیا پۆڵێنیان دەکەین، و پەیوەندی ھەریەک لەبەشەکان بەیەکترییەوە ڕوون دەکەینەوە لەڕێگای ئەم ھێلکارییەی تێکەڵەی خوارەوە:

    پەیوەندی نێوان لقەکانی فیزیای پزیشکی بەیەکتر:
    1. ڕێچکەکانی وێناکردنی گەردیلەیی، وێنەگرتنی تیشکی، سپێکت و ھتد.
    2. چارەسەری براکی و ڕێگاکانی تری تیشکی ناوەکی
    3. میتۆدە تێکەڵەکان، وەک چارەسەری ی ڕێپێدروو بە ڤیدیۆ
    4. فیزیای تەندروستی و پاراستنی تیشک، ھەروەھا گفتوگۆکانی دۆسیمتری و تیشکزانی

    تیشکناسی

    فیزیای تیشکناسی و دیاریکردن: لەم لقەی فیزیای پزیشکیدا دەکرێت چارەسەرییەکانی وەک سی تی سکان و MRI (وێناکردنی زرنگەی موگناتیسی) و سۆناگرافی و مامۆگرافیا و فلورۆسکۆپی و تیشکی ئاسایی دەگرێتەوە. تیشکناسی بەشێکی لاوەکی ئەم لقەی فیزیای پزیشکییە کەدیزاین و گەرەنتی بە کارھێنان و کۆنترۆڵی جۆریی ئە و ئامێرانە لە ئەستۆی پسپۆڕانی فیزیای پزیشکیدایە.

    خۆپارێزی لە تیشک

    پارێزبەندی فیزیایی یان خۆپارێزی لە تیشکدانەوە: لەم لقەی فیزیای پزیشکیدا تیشک دەخرێتە سەر ئەو بابەتانەی کە مامەڵە لەگەڵ ژماردنی کۆنترۆڵی جۆری دەکەن، بە تایبەت دۆزیمیتری و مەرجەکانی خۆ پارێزی لە تیشکی یۆنیزی لە ژینگە جیاوازەکاندا. چۆنییەتی داڕشتنی سیستەمی پاراستن لە بەشی تیشک لە نەخۆشخانەکان، دەرکردنی یاسا و پرۆتۆکۆلەکانی کارکردن بە تیشکی جۆراوجۆر و پاشەڕۆ ناوەکییەکان لە ئاستی گشتیدا و تەنانەت بەرپرسیارێتی مسۆگەرکردنی سیستەمی ڕووپۆشی و پاراستنی ڕاتۆکە ناوەکییەکان لەخۆ دەگرێت بۆ پاراستنی شارەزایانی فیزیای تەندروستی و نەخۆشەکان، ئەوانەی چاودێری ئەو بنکانە دەکەن پێیان دەڵێن ئەفسەری فیزیای تەندروستی (RSO).

    لە ڕوانگەی زانستییانە و پەروەردەییانە

    تیشکە فیزیایییەکان لە پزیشکیدا زۆر بەکاردێن (بۆنمونە لە چارەسەری شێرپەنجە)، دەکرێت بەھۆی تیشکەکانی (گاما، ئەلکترۆن، پرۆتۆن و نیوترۆن) بۆ چارەسەری شێرپەنجە بەکاریان بھێنین. لە ڕاستی دا زۆربەی کرێکارانی ئەم بوارە بەشێکن لە تیمە نۆرینگەیییەکانی ئۆنکۆلۆژی تیشک لە فۆرمی نوێدا، پسپۆڕەکانی ئەم بوارە زیاتر لە بوارەکانی خوێندن و ڕاھێنان و دامەزراندنی ئامێرەکانی تیشکدان کاردەکەن، وەک چەقۆی گاما، سایبەرنایف، چارەسەری پرۆتۆنی، لیناک یان تۆمۆتێراپ، یان تایبەتمەندن بە و ناوچانەی کە چارەسەری ھەناوی لێ ئەنجام دەدرێت لەڕێگای تیشکەوە. ئەم ڕۆڵ و بەرپرسیارێتییەی پسپۆڕانی فیزیای پزیشکیش لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیھانییەوە دانی پێدانراوە. ھەندێک جار پسپۆرانی ئەم لقە لە ڕێگای تری وەک تیشکدانەوە یان چارەسەری گەرمی لەیزەری پشکنین و چارەسەر پێشکەش بە تووشبوانی شێرپەنجە دەکەن.

    پزیشکی ناوەکی

    فیزیای پزیشکی ناوەکی: مامەڵە لەگەڵ شێوازی وەک سپێکت، پێت سکان، سیستەمە دووڕەگەکانی وەک pet-CT و spect-CT و ھەروەھا ڕێچکەکانی وێنەی گەردیلەیی دەکات؛ لە ڕاستی دا ئەم لقەش وەک تیشکناسی ھەژمار دەکرێت، بەڵام لەوەتەی میکانیزمی بەرھەمھێنانی تیشک لەم بوارە فراوان بووە، وەک بەشێکی سەربەخۆ تەماشای دەکرێت، چونکە لەکاتی بەکارھێنانی تیشکی فۆتۆئەلیکتریک پسپۆرانی ئەم بوارە تەواو شارەزان لە دەرچوونی تیشک لەھەناو بەرکەوتنی لە جێی مەبەست، ئەمە جگە لە شێوازە کۆنەکانی دیکەی تیشک کە بۆ ناو ھەناو بەکاردەھێنرێن.

    جیاکردنەوەی لەگەڵ ئەندازیاریی پزیشکی

    ھەندێک سنووری نێوان ئەندازیاریی پزیشکی و فیزیای پزیشکیی دیاری ناکرێت و زۆر جاریش لە نێوان ئەو دووانە (ھەروەھا بوارەکانی دیکە) دا زۆرخاڵی ھاوبەش ھەیە، بەڵام ڕەنگە ئەوە بلێین کە فیزیای پزیشکی لە بنەڕەتدا زانستی بەکارھێنانە لە پیشەی پزیشکیدا.

    لە ڕوانگەوە دەکرێت لێکۆڵینەوە و گەشەپێدان لە ئەندازیاریی پزیشکیدا گلەیی لە پێشکەوتنی خێرای تەکنەلۆژیا و زۆربوونی ئامێری تایبەتمەند لە نەخۆشخانە و نۆرینگەکان بکرێت، بۆ نموونە ئەندازیاران ئەوانەن کە کۆدی بەرنامەی نەرمەواڵەی زانستی ئامێری سکانەری MRI، سووڕی ئەلیکترۆنی دەنووسن، پارچەیەک ئامێری مامۆگرافی دیزاین دەکەن، یان توێژینەوە ئەنجام بدەن لە دروستکردنی ئامێری باشتر و پێشکەوتووتر بۆ پێوانەکردنی (Glucose)، بەڵام پسپۆڕانی فیزیای پزیشکی، (دکتۆری فیزیایی). کەسێکە دەدای ھەمان شێوە سکانکەری نوێی MRI تاقیدەکاتەوە بۆ بەرجەستەکراوێکی دیاریکراو، وەک وێناکردنی دیوارەکانی کۆرنیای دڵ، یان ھەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی باشتر بۆ مامۆگرافی مەمک لەکاتی تیشکدانەوە (بۆ نموونە بەکەمکردنەوەی وزە یان لێشاوی تیشک یان دارێژینی ڕێچکەیەکی نوێ)، یان ھەوڵدان بۆ بەکارھێنانی کەرەستەکانی ئەندازەیی نوێی (پێوانەکردنی گلۆکۆز) بۆ پەرچەکرداری زانستی لەماسولکەکانی لەشدا.

    بە وتەیەکی تر، لەکاتێکدا ئەندازیاریی پزیشکی سەرنج دەخاتە سەر تەکنیک و چاککردن و تەکنەلۆژیای کەرەستە پزیشکییەکان و توێژینەوە پەیوەندیدارەکان، فیزیای پزیشکی " زانستێکی گوازراوە " و " پیشەیەکی کارپێکراو " ە. لە ڕاستی دا فیزیای پزیشکی بۆ بەکارھێنانی تەکنەلۆژیا لە ئەندازیاری پزیشکییەوە ڕێنمایی وەردەگرێت، چونکە ئەندازیاری پزیشکی ھەوڵ دەدات وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە کە پێویستی بە تێگەیشتنێکی قووڵتر ھەیە لە زانستی فیزیا و توێکاری و فیزیۆلۆژی لە شی مرۆڤ، بۆ نموونە ئەو پرسیارانەی کە لە بواری خوێندنی فیزیای پزیشکیدا بەدی دەکرێت، ھەمان ئەو پرسیارانەن کە لە بواری لێکۆڵینەوە فیزیایییە پزیشکییەکان بەدی دەکرێت وەک:

    • ئایا دەتوانین پێکھاتەکانی ترشی ھایالۆرونەیک بەکاربھێنین وەک ماددەیەکی سێبەرکەر بۆ وێناکردنی دڵ و دەمار؟ ئایا جۆرییەتی وێنەکان لە بەشە جیاوازەکانی مێشکەوە لەگەڵ سکانەری ئێم-ئی-٧ی تێسلا چییە؟ ئایا چارەسەری دژەپرۆتۆن دەکرێت وەک ڕێگایەکی نوێ لە چارەسەری تیشکدابەکاربھێنین؟ ئەگەر بەڵێ، چ ئاستێک؟ تایبەتمەندییە جیاوازەکانی چارەسەری خانەکانی پلاک لە سی سی تی دا چییە؟

    لەگەڵ ئەوەشدا لە ئەندازیاریی پزیشکیدا بابەتەکان زیاترن وەک لە ئەندازیاریی شانەیی و ئەندازیاریی خانە و گەردیلەیی، بایوینۆفۆرماتیک، نانووەتەکنەلۆژی و کۆلەی دەستکرد.

    لە ڕوانگەی ئیش پێکردنەوە

    بە پێچەوانەی خاڵە زانستییە ھاوبەشەکان بێگومان خاڵی جیاوازیش ھەیە لە نێوان ئەندازیاری پزیشکی و فیزیای پزیشکیدا، لە وڵاتانی پێشکەوتوو لە ڕووی دامەزراندنەوە جیاوازی دیاریکراو لە نێوان ئەم دووانەدا ھەیە. کۆمەڵەی فیزیای پزیشکی ئەمریکی دامەزراندنی لە فیزیای پزیشکی دا لە سێ تەوەرەدا پێناسە کردووە:

    ١. خزمەتگوزاری پزیشکی لە ژینگەی نەخۆشخانەکان و ناوەندە پزیشکییەکان. ٢. توێژینەوەکان. ٣. ڕاھێنان و فێرکردنی فێرخوازان و ھێزی نوێ.

    تەوەری یەکەم (خزمەتگوزارییە نۆرینگەیییەکان) جۆرە دامەزراندنێکە کە تەنیا فیزیاناسێکی پزیشکی، بەتواناو (لەڕووی یاسایییەوە) ڕێگەی پێدراوە، پسپۆڕانی بوارەکانی تریش (وەک ئەندازیاری پزیشکی و ھتد) پێویستیان بەپەروەردە (خولی ڕاھێنان) و مۆڵەتی تایبەتی (بۆردی ڕادیۆلۆجی ای ئەمریکا) ھەیە کە لەبەشەکانی داھاتووی ئەم وتارەدا بەوردی باسی کراوە.

    مێژوو

     
    گۆردۆن ئیسحاق، یەکەم نەخۆشە کە لە ساڵی ١٩٥٧ دا نەخۆشی (ڕیتینوبلاستۆما)ی بۆ چارەسەرکرا.

    ھەوڵە لە پێشینەکان

    مێژووی پەیوەندی نێوان فیزیا و پزیشک مێژوویەکی قووڵ دووریان ھەیە؛ کۆنترین نموونەی بەکارھێنانی فیزیا لە پزیشکیدا دەتوانرێت لە پاپیروس دا بدۆزرێتەوە کە بە ئەدوین سمیس ناسراوە لە نێوان ٣٠٠٠ بۆ ٢٥٠٠ پێش زایین کە لە میسری کۆن دا نووسراوەتەوە، بەڵگەنامەکە باس لە چۆنییەتی سووتانی کلک یان توانەوەی چەوری بە یارمەتی گەرما دەکات. دواتر پزیشکی بەناوبانگی یۆنانی کۆن، ھیپۆکراتی حەکیم، بۆ یەکەمجار ڕێگایەکی بۆ پێوانەکردنی پلەی گەرمی لەش دەدۆزێتەوە، کە لە شێوازی گەرمی پێوی ھاوچەرخ دەچێت، لەم بوارەدا دەکرێت بە کۆنترین نموونەی دیارییکردنی گەرمی پێوی جەستەیی مێژوو ھەژمار بکرێت. ھەروەھا ئیبن ھەیسەم دەکرێت وەک یەکەم کەس دابنرێت کە وەسفێکی دروستی فیزیای ڕووناکی و چۆنییەتی کارکردنی لەسەرھەستی بینین کردووە.

    لە سەدەی ھەژدەھەمدا لویجی گەلڤانی و ئەلیساندرۆ ڤۆڵتا نیشانیان دا کە کارەبا سەرچاوەی کارلێکەی ماسولکەکان بووە و بەو شێوە ئەلیکترۆفیزیۆلۆژیا دادەمەزرێنێت ، پاشان لە ساڵی ١٨٢٥نیل ئارنۆت، پزیشکی کارامەی سکۆتلەندی، پەرتوکێکی لە دوو قەبارەدا بەناوی توخمەکانی فیزیا بڵاوکردەوە، کە بە نموونەکانی توێکاری و فیزیۆلۆژی، ھەوڵی داوە بنەماکانی فیزیا ڕوون بکاتەوە لە ساڵی ١٨٥٦ دا ئەدۆڵف فیک (١٨٢٩–١٩٠١) کارێکی بە ناوی فیزیای پزیشکی بڵاو کردەوە، کە باسی لە ڕێگاکانی نوێی پێوانەکردن لە فیزیۆلۆژیا و ھەروەھا بەکارھێنانی گەرمینامیک لە کارلێکەرانەکانی لەشدا دەکرد. ھەر لەم کاتەدا بوو کە مایکڵ فارادەی لە نەخۆشخانەی سانت جۆرج لە لەندەن وانەی فیزیای جەستەیی دەوتەوە، کە فیزیازانەکان لە خوێندنگە پزیشکییەکانی پاریسدا دەیانخوێند.

    ساڵانی کۆتایی سەدەی ١٩ ساڵانی زۆر گرنگن لە مێژووی فیزیای پزیشکیدا؛ ھێنری بیکرل یەکەم پەرتوکی لەبواری (تیشکەچالاکی) لە ١٨٩٠ بڵاوکردەوە دوای ئەو یەکەم ئامێری وێنەگرتنی تیشکی کاری پێکرا کە لەلایەن ویلھێڵم ڕۆنتگن لە١٨٩٤ دروست کرا، زانستی فیزیای پزیشکی ھاوچەرخی ئەمڕۆ سەری ھەڵدا، زۆری نەخایەند دوای پێشکەوتنەکانی پییەر و ماری کوری لە دۆزینەوەی ڕادیوم و توخمە تیشکدەرەکانی تردا بوون بە زمانی دیاریکراو و گشتی بازنە زانستییەکان. ھاوکات یەکەم بڵاوکراوە لە وێنەی پزیشکیدا (لە نیسانی ١٨٩٦) دا بڵاوکرایەوە، کە پێی دەوترا ئەرشیفی سکایگرافی نۆرینگەیی. ھەر ئەو ساڵەش بۆ یەکەمجار لە مێژوودا ئامێری ڕادیۆیی لە مەیدانی جەنگ دا بە شێوەی مۆبایل بەکار ھێنرا.

    کەسانی وەک پییەر و ماری کوری، ھەرچەندە دامەزرێنەری زانستی تیشکن، بەڵام بە فەرمی وەک پسپۆڕانی " فیزیای پزیشکی " ناونابرێن، ھەروەھا کەسانی وەک کلارێنس دالی (یاریدەدەری تۆماس ئادیسۆن) و ولیام کۆلیج، ھەرچەندە ناوەندی داھێنان و پەرەسەندنی کەرەستەکانی وەک زاگتەزی تیشکی ئێکس بوون، زیاتر وەک ئەو کەسانە ناودەبرێن کە تەنیا لەم بوارەدا ڕۆڵی زانستی تیشکیان بینیوە تا فیزیازانی پزیشکی. لەڕاستیدا ئەم شەرەفە سەرەتاییانە لەوانەیە بدرێت بەکەسانی وەک سەرھەنگ ستانلی فلیپس کە تا ساڵی ١٩٢٧ لەنەخۆشخانەی شاھانەی شێرپەنجە لەلەندەن خزمەتیان کردووە. سیدنی ڕۆس لە ساڵی ١٩١٣دا بۆ یەکەم جار لەلایەن فیزیازانەوە بە فەرمی ناسێنرا. ئەوە ئەو کەسە بوو کە سەرەتا لە ئامێری چارەسەری تیشکدا (کۆڵیماتێری) بەکار ھێنا یەکێکی تر لە پێشەنگەکانی بواری فیزیای پزیشکی فرانک ھۆپوود بوو لە نەخۆشخانەی سانت بارتۆلومیو، ھەروەھا گیلبێرت تراد لە نەخۆشخانەی گەی لە ئینگلتەرا لە ساڵی ١٩٣٢ دا کۆی دوازدە " فیزیایی پزیشکی " لە دەزگا پزیشکییەکانی بەریتانیادا خزمەتیان دەکرد. لەگەڵ دەست پێکردنی جەنگی جیھانی دووەم، ژمارەکە بەرز بووەوە بۆ ٣٥ تا ٤٠ پسپۆر.

    دیار نییە کێ تیشکی یۆنیزاینی بۆ مەبەستی چارەسەریی بەکارھێناوە بۆ یەکەم جار لە مێژوودا، بەڵام یەکێک لە یەکەمین ھەوڵی لەم جۆرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨٩٦ کاتێک ڤیکتۆر دێسپێن بە سەرکەوتوویی ھەوڵی دا شێرپەنجەی گەدە بە تیشکی ئێکس چارەسەر بکات. ئەو کاتە تیشکەکان وزەی پێویستی تەواویان نەبوو، بۆیە پسپۆران ناچاربوون تەنیا بۆ گلاندەکانی ڕوو سودی لێ ببینن، بەڵام ئەم حاڵەتە بە داھێنانی ئامێری ٢٠٠ کەی ڤی بە کەلوپەلی تایبەتی لە ساڵی ١٩٢٢ دا گۆڕدرا. ھەر ئەو ساڵە، نوژدارێکی نەمسایی بە ناوی لیوپۆلد فرۆید، بۆ یەکەمجار بۆ کۆمەڵەی پزیشکی ڤییەنا، بۆ چارەسەری گرێیەکی گۆشتی بە تیشکی ئێکسەوە، ئاشکرا کرد

    لە ساڵی ١٩٠١ دا یەکەم ڕاپۆرت لەسەر داھێنانی (چارەسەری براکی) لە بازنە زانستییەکاندا بڵاوکرایەوە. دوای دوازدە ساڵ، لە ساڵی ١٩١٣ دا فیزیازانی ھەنگاری، جۆرج دی ڕۆسی، سەرەتا ڕێچکەی بەکارھێنانی تریسارەکانی لە وێناکردندا داھێنا. دوای دە ساڵ سەرکەوتوو بوو لە جێبەجێکردنی ڕێچکەکەی بۆ ڕوەکەکان، ساڵی ١٩٤٣ خەڵاتی نۆبڵی کیمیای بەدەستھێنا بۆ داھێنانی ئەم شێوازانە لەگەڵ زیادبوونی ئاستی جەماوەریی کەسانی وەک ڕۆلف سیویرت کێشەی بنەڕەتی و گرنگی ستانداردکردنی ئەم شێوازانە و پێوانەکردنی ئەو تیشکانەیان بۆ چارەسەر کرد. دواتر ناوی یەکەی (سیڤەرت) بەفەرمی ناسینرا.

    لەبواری پزیشکی ناوەکی

    بەڵام یەکەم تاقیکردنەوەی بەکارھێنانی دەرزی ڕادیۆزۆتۆپ لە وێناکردنی مرۆڤێکدا لەلایەن ھێرمان بلومگارت و سومان وێیسی لە زانکۆی ھارڤاردەوە ئەنجام درا. تاقیکردنەوەکە لە ساڵی ١٩٢٧ لە ژوورێکی قەتیسکراوی تیشکیدا (ژووری ڕادۆن) ئەنجام درا. لە ١٩٣٠ ئێرنست لۆرانس خێراکەری سایکرۆترۆنی بنیات نا کە سیستەمی تیشکدانی مۆدێرنی بنیات نا و تەواوی کرد. سەرەڕای ھەوڵی زۆر، تاقیکردنەوەکانی وێیز و بلومگارت لەگەڵ ڕادۆن سەرکەوتوو نەبوون، توێژەرەوەی تاقیگەی نەتەوەیی لۆرانس بێرکلی بوو کە بۆ یەکەمجار توانییان لە ژینگەیەکی نۆرینگەییدا ڕادیۆسۆتۆپێک بە سەرکەوتوویی بەکاربھێنن. ئیزۆتۆپی یۆد - ١٣١ یان بەرھەم ھێنا بە یارمەتی سایکلۆترۆنی، کەدواتر ناوبانگیان بۆ پڕۆژەی تیرۆد بەکار ھێنا. ھەمان ئایزۆپێ پاش ماوەیەکی کەم بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی تیرۆئید و ھایپەرتیرۆیدیزم بەکار ھات.

    یەکێک لە ئەنجامەکانی پڕۆژەی مانھاتن لە کۆتایییەکانی ١٩٤٠ دا بەدەستھێنانی توانستی بەرھەمھێنانی پێویستی ڕادیۆییزۆتۆپی بوو بۆ پەیرەوە پزیشکییەکان، لەکاتێکدا جۆن لۆرانس برای ئێرنست لۆرانس خەریکی توێژینەوە بوو لەسەر ڕێگاکانی چارەسەری بە یارمەتی یو سی فۆسفۆر - ٣٢ ڕادیۆسۆپێ لە UC Berkeley، بێندیکت کاسن فیزیازانێکی دیکەی خەڵکی نیویۆرک بوو کە یەکەم ئامێری سکانکردنی ھێڵی لە یو سی ئەی لە ساڵی ١٩٥١ دا داھێنا. لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە تا سەرەتای دەیەی ١٩٧٠ ئامێرە داھێنەرەکەی بە بەربڵاوترین وێنەکردنی دروستکراو لەلایەن مرۆڤەوە بۆ ناو ھەناوی جەستە ھەژمارکراوە، بۆیە ئەمڕۆ ھەندێک کەس بە " باوکی وێناکردنی جەستە " ناوی دەھێنن.

    لە لایەکەی دیکەش لە ساڵی ١٩٥١ ھارۆڵد جۆنسی کەنەدی سەرەتا کانی کۆبڵت - ٦٠ ی بۆ چارەسەری نەخۆشەکان بەکار ھێنا. ئەم سیستەمانە لەلایەن لارس لێکسێل ی سویدییەوە بەرەو چەقۆی گامای ھاوچەرخ گەشەیان کرد گرنگی ئەم سیستەمانە لە پزیشکی ھاوچەرخدا بە و جۆرەیە کە حکوومەتی کەنەدی مۆرێکی لە ساڵی ١٩٨٨ لە شەرەفی ئەوان بڵاو کردەوە. ھیڵ ئەنگەر کامێرای توڕەیی لە زانکۆی بێرکلی لە ساڵی ١٩٥٨ دا داھێنا جگە لەوەش بەکارھێنانی ڕادیزۆتۆپی تەکنەسیۆمی - ٩٩م لە ساڵی ١٩٦٤ دا لەلایەن تیمێکی پۆڵ ھارپەر و ڕابێرت بێک لە زانکۆی شیکاگۆ وەچەرخانێکی لە مێژووی فیزیای ی پزیشکیدا دروست کرد.

    لە دەیەی ١٩٧٠ دا تەکنەلۆژیای سیستەمی سکانی ماڵی لەلایەن مایکڵ فلپسەوە لە زانکۆی واشنتن لە سانت لویس دامەزراوە. ھەر لەو ماوەیەدا دەیڤد کۆھل و گرووپی یاوەری لە یو سی ئێڵ ئەی توانی زانیاری بەکارھێنانی سپێکت نیشان بدەن.

    سەرھەڵدانی ڕێگا نوێکانی وێناکردن

    مامۆگرافیا بۆ یەکەم جار لە کۆتایییەکانی پەنجاکانی سەدەی ڕابردودا لە سەنتەری شێرپەنجەی ئێم دی ئەندەرسۆن، زانکۆی تەکساس، لەلایەن بۆب ئیگانەوە داھێنرا، وەک زیادبوونی mA ھاوکات لەگەڵ کەمکردنەوەی kVp، ھەروەھا بەکارھێنانی فیلمی تاک ئیمیوڵشن لە مادەیەکی ١٩٥٩ و پاشان کتێبێک بە ناونیشانی " مامۆگرافیا " لە ساڵی ١٩٦٤.

    ھەروەک چۆن مۆدیولەتی پێت و سپێکت لە ساڵەکانی ١٩٦٠ و ٧٠ کاندا گەشەی کرد، سی تی سکان و ئێم ئاڕ ئای یش بە خێرایی بەرەو پێش دەبرا، ھەریەک لە گۆدفری ھاونسفیلد، ئالان کۆرماک، پۆل لاتربۆر و پیتەر مانسفیلد دوو خەڵاتی نۆبڵیان بەدەستھێنا (لە ساڵی ١٩٧٩ و ٢٠٠٣) بۆ تەواوکردنی ھەمان سیستم. لە ساڵی ١٩٩٩ دا، نووسینگەی پۆستی ئەمریکا مۆرێکی وێنەی ئێم-ئی-ئێم-ی مێشکی بڵاوکردەوە، کە بە سکانەرەکانی ناونا «شانازییەکانی سەدەی بیستەم»

    لە کۆتایییەکانی ١٩٩٠ و سەرەتای سەدەی نوێدا تێکەڵبوونی سیستەمە بینراوە ئەتۆمی - فیزیۆلۆژییەکان بووە ھۆی بازدانێکی گەورەی تر لەم بوارەدا. سیستەمی Pet-CT و Spect-CT لەم جۆرەن پێت سی تی بۆ یەکەم جار لەلایەن دەیڤد تاونسێند ەوە دامەزراوە کە ئەو کاتە لە زانکۆی جنێڤ دا وانەی دەگوتەوە و ڕۆناڵد نۆت لە داھێنانەکانی سی پی ئێس لە نۆکسڤیڵ لە تێنیسی ساڵی ١٩٩٨ یەکەم سیستەمی فڕۆکەوانی بۆ ھەڵسەنگاندنە پزیشکییەکان لەلایەن پەیمانگای شێرپەنجەی نەتەوەیی ئەمریکاوە و لە سەنتەری پزیشکی زانکۆی پیتسبێرگ جێگیر کرا. لە ساڵی ٢٠٠١ دا یەکەم سیستەمی PET-CT چووە ناو بازاڕەوە، دوای سێ ساڵ نزیکەی ٤٠٠ ئامێر لەسەر ئاستی جیھان دامەزرێندران

    لە دەیەی یەکەمی سەدەی نوێدا گۆڕانکاری گرنگ لە ڕادیۆچارەسەریشدا ڕوویدا، کە لە نێوان ئەو شێوازە نوێیانەدا وەک پرۆتۆن چارەسەری یورتۆن پەیتا پەیتا لە ناوەندی نۆرینگەیی لە ئەورووپا و ئەمریکا دا بڵاو بوونەوە

    پەروەردەی فیزیای پزیشکی

    لە زۆربەی وڵاتان دا بواری فیزیای پزیشکی بە زۆری لە ئاستی ماستەردا پێشکەش دەکرێت. لە زۆر وڵاتدا بەلایەنی کەمەوە بڕوانامەی ماستەر داواکراوە بۆ کارکردن لەو بوارەدا. لە ئاستی خوێندنی ناوەندیدا، بارودۆخەکە بە گشتی جیاوازە و، زیاتر جەخت لەسەر تەکنیککارانی ڕاھێنانە. زۆربەی ئەو کەسانەی کە خوێندنی قۆناغی ماستەر لە فیزیا یان فیزیای کارپێکراو دەخوێنن بە باشترین بواری ئامادەکاری بۆ چوونە ناو فیزیای پزیشکی لە قۆناغەکانی ماستەر و بەرەو ژوور دادەنرێن.

    فێرخوازانی ئەم بوارە بە زۆری لە چەندایەتی و چۆنایەتی جیاوازدا (لەسەر بنەمای ئاراستەکردن و ھێز و مەیلیان) دا زنجیرەیەک کۆرسی تیشک و ڕادیۆچارەسەری و دەرمانی ناوکی و ڕادیۆبایۆلۆجی و فیزیای تەندروستی فێر دەبن. بڕو ژمارەکانی ئەم وانانە لەلایەن ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانەوە لە ھەر وڵاتێک ڕێکدەخرێت و پەسەند دەکرێت.

    لە کوردستان

    لە ساڵی ٢٠١٢ ەوە ھەرێمی کوردستان گرنگی زیاتر بە فیزیکی پزیشکی دەدات ئەمیش بەھۆی پتربوونی پێویستی نەخۆشخانەکان بەم بوارە، لەکاتی ئێستا زانکۆی سەلاحەددین و سلێمانی و چەرمۆ و زۆرینەی زانکۆکانی تر لە کۆلێژی زانست بەشی فیزیکی پزیشکی دەخوێندرێت و بروانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرابە فێرخوازان دەبەخشن،[٢] ھەرچی دەرچوانی پەیمانگا پزیشکییەکانی بەشی تیشکن وەک بەکارھێنەر لەسەر تیشکی ئێکس لە نەخۆشخانەکان خزمەت دەکەن.[٣]

    لە ئەمریکای باکوور

    ھەڵگرانی خوێندنی دکتۆرا و پرۆفیسۆر و بەرزتر

    لە کۆریای باشوور، ئیرلەندا، ئەمریکا و کەنەدا، خولی فیزیای پزیشکی بەرەو بونیادێکی پێکەوەیی و ھاوبەشدان. لەم وڵاتانەدا فێرخوازان دەتوانن لە سەنتەرە پزیشکییەکاندا کار بکەن بە بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا، لەئێستادا بوونی بڕوانامەی بۆردی ABR بۆ پسپۆڕانی فیزیای پزیشکی لەھەموو ئەو وڵاتانەدا زۆرە بۆ کارکردنیان لەسەنتەرە پزیشکییەکاندا. لە ھەندێک ویلایەتی ئەمریکا (وەک نیویۆرک، کالیفۆرنیا، ھاوایی و فلۆریدا) ئەم داواکارییە تەنانەت یاساییشە. دەوڵەتانی دیکەش ئەو جۆرە سیاسەتانە پەیڕەو دەکەن و پێشبینی دەکرێت لە داھاتوودا ئەم سیاسەتی پەروەردە و دامەزراندنە گشتگیر بێت لە سەرانسەری ئەمریکا و کەنەدا.

    لە ئێستادا چەندین زانکۆی جۆراوجۆر لە وڵاتانی پێشکەوتوو دا فیزیای پزیشکی لە ئاستەکانی MMP و MSc ماستەر پێشکەش دەکەن، ھەروەھا دکتۆرا و پاش دکتۆراش، ھەروەھا دەبێت پەیرەوەکەیان لەلایەن زانکۆوە پەسەند بکرێت، لە ڕاستی دا، مەرجی شیاو بوون بۆ خۆتۆمارکردن لە تاقیکردنەوەی بۆرد، ھەروەھا بەدەستھێنانی بڕوانامەی دامەزراندنی بۆردی ڕادیۆیی ئەمریکی (ABR)، بڕوانامەی (ماستەر یان دکتۆرا یان نیشتەجێبوون) لە زانکۆ یان پەیمانگا لەلایەن کۆمیسیۆنی کامپەکە پەسەند دەکرێت لە ئێستادا نزیکەی ٧٠ زانکۆی باکووری ئەمریکا و کۆریای باشوور و ئیرلەندا لەلایەن ئەو ڕێکخراوەوە پەسەند کراون.

     
    سمینارێک بوو ڕادیۆلۆجیست ستیت پالماز لە سە نتە ڕی پزیشکی زانکۆی تە کساس " کە یەکێک لە گرنگترین داھێنانە پزیشکییەکانی جیھان " لە بەشی زانستی تیشکناسی زانکۆی داھێنا .
    خوێندنی باڵا و دکتۆرا

    ھەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرا لە فیزیا یان بواری پەیوەندیدار بە ئەندازیاری پزیشکی، ھەروەھا ئەوانەی بڕوانامەی ماستەر یان دکتۆرایان ھەیە لە دەزگایەک کە زانکۆ پەسەندی ناکات، پێویستە لە ماوەی سێ ساڵدا خولی تایبەتمەند لە فیزیای پزیشکیدا ببینێت ئەگەرنا، ئەوان شیاو نین بۆ دەستەی ABR. ماوەی خوێندن دوو ساڵە بۆ ئەو کەسانەی کە لە پەیمانگاکەدا لە کەمپی ماستەر یان دکتۆرا وەرگیراون، لە جیاتی سێ ساڵ؛ لەگەڵ ئەوەشدا لەدوای ساڵی ٢٠١٢ ەوە دەبێت ھەموو ڕێگاکان بۆ بەدەست ھێنانی بڕوانامە بچێتەوە ABR.

    لایەنی کارکردن

    لە ساڵی ٢٠٠٨ ەوە ڕێکخراوی ILO پلەی پیشەی فیزیای پزیشکی لە نێوان پیشە ناسراوەکانی زانستە پزیشکییەکاندا وەرگرتووە، ئەمەش دوای ئەو ھەوڵ و کۆششە فراوان و بەردەوامانەی کۆمەڵەی فیزیای پزیشکی ئەمریکی داویانە کە چەندین ساڵە ھەوڵیان داوە مەرجەکانی یاساکانی بیمەی ئەمریکا لەخۆ بگرێت، وەک پێویستی فیزیازانێکی تایبەتمەند بە پرۆسەی وەرگرتنی متمانە لە ڕێکخراوەکانی وەک کۆمیسیۆنی ھاوبەش یان کۆلێژی ڕادیۆلۆژی ئەمریکی سەرکەون ئەو کەسانەی کە دەرمان دەخوێنن (لە وڵاتانی ڕۆژاوا) بە زۆری بۆ یەک (یان زیاتر) لە سێ بواری پیشەیی کار دەکەن وەک:

    ١- ڕاوێژ و خزمە تگوزارییەکان لە کە ڕتی تایبە ت
    ٢- توێژینەوە و فێرکردن لە زانکۆکاندا
    ٣- پزیشکی لە نەخۆشخانە گشتییەکاندا

    ئەوانەی لە ڕێزبەندی دووەم دان بوارێکی فراوانتری دەرفەتی پیشەییان لەپێشە لەسەر بنەمای پێناسەکانی کۆمەڵەی فیزیای پزیشکی ئەمریکی، بەڵام لە خوارەوە باس لەو سێ ئاراستە سەرەکییەی پیشە لە فیزیای پزیشکیدا دەکرێت.

    زۆربەی کارمەندان ھەلی کار لە زیاتر لەو سێ بوارەی سەرەوە دەدۆزنەوە، لەھەندێک کاتدا کارمەندانی ئەو بوارە بەلای پیشەسازی و تەنانەت پۆستی بەڕێوەبەری و جێبەجێکاریدا ڕادەکێشرێن، بۆ نموونە ھەندێک جار ھەندێک لەدەرچووانی ئەم بوارە دەتوانن ببنە توێژەر و نووسەری زنجیرەی ترپەکانی ئامێرەکانی MRI لەکۆمپانیایەکی بەرھەمھێنانی توێژینەوەدا، بۆیە بەتایبەتی فیزیایی پزیشکی چەندین لەیەکچوونیان ھەیە لەگەڵ ئەندازیارانی پزیشکیداو ئەم لەیەکچوونانەش لەوڵاتان دا جیاوازە.

    تەکنەلۆجیای تیشک و ڕادیۆلۆژی و چارەسەرییەکانی لە زۆربەی وڵاتانی جیھاندا پلەی جیا و ناونیشانی جیاوازی ھەیە، ھەرچەندە وانەکانیان زۆرجار ھەمان وانەی فیزیای پزیشکییە بەڵام لە ئاستی دەستپێکەرەکاندا جیاوازن، ئەگەرچی فیزیازانی پزیشکی دەتوانێت لە ڕۆڵی بەرپرسی پاراستنی تیشک (RSO) دا کار بکات، بەڵام زۆر جار ئەرکی پاراستنی تیشک لەگەڵ پسپۆڕانی فیزیای تەندروستی، کە ھەروەھا ڕێسای تایبەت بە خۆیان و تاقیکردنەوەی بۆردی تایبەت بە خۆیان ھەیە . .

    دواجار زۆربەی دەرچووانی ئەم بوارە پۆستی تێکەڵاو بەدەست دێنن، واتا سەرقاڵی کاری نۆرینگەیی (کۆنترۆڵی جۆریی ئامێرەکان لە نەخۆشخانەیەک) دەبن (وەک فێرکردن و ڕاھێنانی تازە دەرچووەکان، بە قوتابی و ھەڵگرانی دکتۆراوە) و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی، یان تەنانەت ھەندێک جار ڕاوێژ بە کۆمپانیایەکی تایبەت بە کەلوپەلی پزیشکی (بۆ نموونە لە دروستکردنی فانتۆمی نوێدا) دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا ئەوەی کە دڵنیایە ئەوەیە کە ھەلی کار لەم بوارەدا وەک بواری فیزیای پزیشکی خۆی جیاواز و زۆرە.

    جێی تێبینییە لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە کەمیی پسپۆڕانی بوارەکە (بە تایبەت لە بواری وێناکردن) دا، تا ئەوپەڕی بەرزبووەتەوە و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ١٠ ساڵی داھاتوودا پێویستیی ئەو جۆرە پسپۆڕانە بە لایەنی کەمەوە لە ئەمریکای باکووردا ھەستی پێ بکرێت. ھەندێک سەرچاوەی ھەواڵ ڕاپۆرتیانداوە کە گەشەی ساڵانەی ١٠٪ کەمی کردووە ئەمەش ئەم بارودۆخەی ئێستا مانای زۆر کار و بازاڕی کاری زۆر گەورە دەگەیەنێت ، بەڵام ڕکابەرییەکی زۆر چڕ ھەیە بۆ قبوڵکردن.

    ١- دامەزراندن لە ھاوبەشگا خزمەتگوزارییەکان

    لە وڵاتانی ڕۆژاوادا، زۆر لە دەرچوان یان پسپۆڕانی فیزیای پزیشکی لە ھاوبەشگای ناسراو بە ھاوبەشگای خزمەتگوزاری و ڕاوێژکاری فیزیای پزیشکی دادەمەزرێن. ئەم ھاوبەشگایانە بەرپرسن لەتاقیکردنەوەو کۆنترۆڵکردنی کوالیتی ساڵانەی دامەزراوەی نەخۆشخانەکان و نۆرینگە تایبەتییەکان بەشێوەی کرێکاری (وەرگرتنی کرێ لەسەعاتێکی کارکردندا). زۆربەی کرێکارانی ئەو بوارە لە تاقیکردنەوەی ABR دەرچوون، ھەندێک جاریش لە نەخۆشخانەیەک بە شێوەیەکی کاتی وەک ڕاوێژکار کار دەکەن بۆ ئەوەی نەخۆشخانەکە مۆڵەت لە دەزگا تەندروستییەکانی دەوڵەتی ئەمریکا یان دەزگا فیدراڵییەکان بەدەست بھێنت یان نوێ بکاتەوە.

    ٢- دامەزراندن لە ناوەندە ئەکادمیاکان

    پسپۆڕانی فیزیای پزیشکی پاش تەواوکردنی خولەکانی ڕاھێنان دەتوانن لە بوارە جیاوازەکاندا لە ئەکادمیاکاندا کار بکەن، ئەوەش بە پشت بەستن بەو دەرفەتانەی کە لەو زانکۆیە پێشکەش دەکرێت کە تێیدا دەخوێنن و توانای زانستی و پراکتیکی خودی تاک بەدەردێخن. تاوەکو لە زانکۆ یان پەیمانگای تایبەت و توێژینەوەی گشتی وەک توێژەر یان پرۆفیسۆر دایانبمەزرێن.

    ٣- دامەزراندن لە نۆرینگەکانی وێنەگرتن

    کاری فیزیایی پزیشکی لە ھاوبەشگا خزمەتگوزارییەکان ھەمان کاری فیزیایی پزیشکییە، جگە لەوەی لە کوردستان فیزیایی پزیشکی بە شێوەیەکی ھەمیشەیی لە نەخۆشخانەیەک و مەڵبەندە چارەسەرییەکان دادەمەزرێن. ئەم کەسە بە " فیزیای پزیشکی " ناودەبرێت. ئەرکەکانی فیزیای پزیشکی بە باشی لەلایەن کۆمەڵەی فیزیای پزیشکی ئەمریکییەوە پێناسە دەکرێت.

    بۆ نموونە ئەم کەسانە دەتوانن، لە نۆرینگەکان یان نەخۆشخانەکان، کۆنترۆڵی جۆری ئامێرەکانی تیشکدانەوەی تیشک بکەن، کە لەو حاڵەتەدا بۆ نموونە، ژەمی ھەڵمژین و شێوەی تیشکدانەوەی تیشکبۆنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی شێرپەنجە ھەژمار دەکەن. ھەندێکی تر لەوانەیە کۆنترۆڵی جۆری ی دەدای ڕادیو یان ڤیدیۆی مۆدیلەتەکان بکەن بەپێی ستانداردی تەکنیکی یاسایی. ھەندێکی تر وەک ئەفسەری فیزیای تەندروستی نەخۆشخانەکان یان دامەزراوە پزیشکییەکان کار دەکەن، بەڵام فیزیازانی پزیشکی نۆرینگەیی زیاتر بە ھەرەوەزیی پەیوەندییان بە پزیشکەکانی بەشی ناوخۆیی ھەیە، بۆ نموونە ھاوکاری کردن لەگەڵ ئەو پزیشکانەی کە دەربارەی پلانی دۆسمیری نەخۆش و تیشکدانەوە دەنووسن ھەندێک لەو کەسانەش ڕەنگە ھاوکاری ئەوکەسانە بکەن کە لەم بوارە زانیاری کۆ دەکەنەوە.

    لەڕوی پۆڵێنکاری کارەوەلە ڕوانگەی جۆری دامەزراوە خزمەتگوزارییەکەلە ڕوانگەی لق و بەشە زانستییەکانەوە
    عمدتاً بالینی
    [پانویس ٢]
    بیمارستانھا و مراکز درمان خصوصی (مثال)
    و گروەھای طبابت خصوصی[پانویس ٣]
    آنکولوژی
    عمدتاً آکادمیک
    [پانویس ٤]
    بیمارستانھا و مراکز درمان دولتی
    (ھمانند مراکز وی ای)
    تصویربرداری
    عمدتاً اجرایی
    [پانویس ٥]
    بیمارستانھا و مراکز درمانی وابستە بە یک دانشگاھ
    (مثال)
    ھستەای
    عمدتاً دولتی و قانونگذاری
    (مثلاً در ان آر سی)[پانویس ٦]
    آموزش عالی
    (بەعنوان ھیئت علمی تمام وقت)
    محافظت از پرتو
    عمدتاً تحقیقات و توسعھ
    [پانویس ٧]
    سازمانھای دولتی غیر بیمارستانی[پانویس ٨]
    شرکتھای خدمات مشاورھ
    [پانویس ٩]
    بخش صنعت و تجارت
    (ھمانند شرکتھای زیمنس و غیرە)

    ئامار و ژمارەکان

    بە گوێرەی سەرژمێری نووسینگەی ئاماری وەزارەتی کاری ئەمریکا، لە ساڵی ٢٠١٢دا، نزیکەی ٢١ ھەزار کەس بە تەنیا لە یەکێک لە لقەکانی فیزیای پزیشکی لە ئەمریکا کاریان کردووە؛ و بە گوێرەی کۆمەڵەی فیزیای ئەمریکی ٨٥ ٪ ی پسپۆڕانی فیزیای پزیشکی لە بواری تیشکدانەوەدان، لەکاتێکدا ئەم فیگەرە ١٠ ٪ بۆ وێناکردن و ٥ ٪ بۆ پزیشکی ناوەکی و ھەروەھا پاراستنی تیشک بووە.

    ھەروەھا ٧٨ ٪ یان لە ڕێکخستنی نۆرینگەیی (نەخۆشخانە و نۆرینگە و ھتد) و ٩ ٪ لە ژینگە ئەکادیمییەکان (پۆستی ئەکادیمی) و ٤ ٪ لە توێژینەوە (پەیمانگا توێژینەوە و زانکۆکان) بوون. خشتە-١ ژمارەکانی مووچە یان داھاتی فیزیایی پزیشکی لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ چوار گرووپی دامەزراندنی ئەمریکا پیشان دەدات.

     
    نمودار-١: درآمد متخصصان فیزیک پزشکی بر طبق پرسشنامھٔ انجمن فیزیک پزشکی آمریکا از شاغلان آمریکا و کانادا در سال ٢٠١٥ میلادی.[٤] نقطە قرمز حقوق میانە، و میلھای بالا و پایین، نمایشگر مقادیر 80th percentile و 20th percentile ھستند.

    دامەزراندنی ژنان

    جیاواز لە بوارە ئاسایییەکانی فیزیا و ئەندازیاری، کە بە شێوەیەکی نەریتی لە بواری بەرژەوەندی نێردا بووە—بواری فیزیای پزیشکی بوارێکی زۆر چالاکیش بووە بۆ ژنان، لەگەڵ چەندین کەسایەتی دیاری ژن لە فیزیای پزیشکیدا. لە ساڵی ٢٠١٥ دا ٢٣٪ی ئەندامە ھەمیشەیییەکانی کۆمەڵەی فیزیای پزیشکی ئەمریکی ژن بوون

    بڵاوکراوەکان

    یەکەم بڵاوکراوە لە وێنەگرتنی پزیشکیدا لە نیسانی ١٨٩٦ دا بڵاوکرایەوە، کە ناوی ئەرشیفی سکایگرافی پزیشکییە ئەمڕۆ، بڵاوکراوە بێشومارەکان بوارە جۆراوجۆرەکانی فیزیای پزیشکی دادەپۆشن. ئەم خشتەی خوارەوە ھەندێک گۆڤاری ھاوچەرخ و دەرچەی فیزیای پزیشکی و بڵاوکەرەوەکەیان نیشان دەدات.

    پژوھشی
     
     
     
     
     
     
     
    بالینی
    وڵاتدامەزراوەبڵاوکراوە
    ئەمریکاAmerican Association of Physicists in Medicine
    (AAPM)
    Medical Physics
    ئینگلتەراInstitude of Physics
    (IOP)
    Physics in Medicine and Biology
    ئەمریکاAmerican Association of Physicists in Medicine
    (AAPM)
    Journal of Applied Clinical Medical Physics
    ئەمریکاAmerican Society for Radiation Oncology
    (ASTRO)
    International Journal of Radiation Oncology Biology Physics
    ئەمریکای باکوورRadiological Society of North America
    (RSNA)
    Radiology

    لە کوردستان

    لە وڵاتان

    لە وڵاتانی تری جیھاندا بڵاوکراوەی جیاواز و جۆراوجۆر ھەیە جیاوازی زۆر ھەیە بەتەواوی ئەوەی کە گۆڤارەکانی فیزیای پزیشکی لق و بینەر ڕەچاویان دەکات، بۆ نموونە ھەندێک بڵاوکراوە جەخت لەسەر لایەنی نۆرینگەیی چەمکە فیزیایی پزیشکییەکان دەکەنەوە، لەوانە (گۆڤاری تیشکناسی) کە لە ساڵی ١٩٢٣ ەوە لەلایەن کۆمەڵگەی ڕادیۆناسی ئەمریکای باکوورەوە بڵاوکراوەتەوە کە دەکرێت گرنگترین بڵاوکراوەی ئەم پۆلێنە بێت. ھەندێک بڵاوکراوەی تر تەنھا جەخت لەسەر لایەنی ئەکادیمی و بنەڕەتی پزیشکی ئەم لقە دەکەن گرنگترین بڵاوکراوە تایبەتمەندەکانی ئەم جۆرە ڕەنگە (فیزیای پزیشکی) بێت کە لەلایەن کۆمەڵەی فیزیای پزیشکی ئەمریکییەوە بڵاودەکرێتەوە. ھەندێک بڵاوکراوەی تریش بە بەڕێوەبەری پیشەسازی و نەخۆشخانەکان و ھەروەھا دروستکەرانی سیاسەت دادەنرێن ڕادیۆناسی ئەمڕۆ کە لەلایەن ACR بڵاوکراوەتەوە نموونەی لەم جۆرەیە؛ و دیسان ھەندێک ڕۆژنامە ھەن کە تەنیا بە ئۆنلاین بڵاوکراونەتەوە و ھیچ وەشانێکی چاپکراویشیان نییە.

    لە ڕووی کارایی و ھاوکۆلکەی کاریگەری گۆڤارەکە، ڕیزبەندی گۆڤارە فیزیایییە بەناوبانگەکانی پزیشکی بە زۆری لە لقێک بە ناونیشانی " تیشکناسی، پزیشکی ناوکی و وێناکردنی پزیشکی " ئەنجام دەدریت. لە ساڵی ٢٠١٥ دا بەپێی ئیندێکس، ١٠ بەرزترین بڵاوکراوە و یەکەم شوێنەکان ئەمانە بوون:

    جدول ٤: ڕتبەبندی نشریات فیزیک پزشکی جھان

    ھەڵسەنگاندنەکانی ڕۆژنامە
    لە ڕوانگەیکاریگەری ڕۆژنامەوانی
    ناوی ڕۆژنامەبەستەری ڕۆژنامە
    ١JACC: Cardiovascular Imaging[١]
    ٢Radiology[٢]
    ٣Circulation Cardiovascular Imaging[٣]
    ٤Cancer Treatment Reviews[٤]
    ٥Journal of Cardiovascular Magnetic Resonance[٥]
    ٦Human Brain Mapping[٦]
    ٧Investigative Radiology[٧]
    ٨Journal of the American Society of Echocardiography[٨]
    ٩Radiotherapy & Oncology[٩]
    ١٠Journal of Nuclear Medicine[١٠]

    ئەنجومەن و دامەزراوەکان

    یەکەمین کۆمەڵەی فیزیای پزیشکی لە مێژوودا لە ساڵی ١٨٩٧ بە ناوی کۆمەڵگای ڕۆنتگن لە لەندەن دروست بوو. کۆمەڵەکە ھەردوو پزیشک و فیزیایی لە یەک ئاستی ڕێکخراوەیی پەسەند کرد. ئە مڕۆ ئە پەیمانگای ڕادیۆیی بە ڕیتانیایە لەگەڵ ئەوەشدا چەندین دامەزراوەی تر ھەن لەسەر ئاستی جیھان. ھەندێکیش وەک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی فیزیای پزیشکی، لە ئاستە نێودەوڵەتییەکاندا چالاکن، ھەندێکی دیکەشیان وەک کۆمەڵەی فیزیای پزیشکی ئەمریکی لە ئاستی وڵاتێکدا کار دەکەن گەورەترینی ئەم کۆمەڵەیانە لە ڕووی بەشداری پسپۆڕانی «کۆمەڵگەی ڕادیۆناسی ئەمریکای باکوور»ەوەیە کە ساڵانە لە مانگی یازدە گەورەترین کۆبوونەوەی تیشکناسی لە جیھاندا ئەنجام دەدات. بۆ نموونە لە گردبونەوەکەی ساڵی ٢٠١٥ دا ٥١ ھەزار و ٩٢٢ شارەزا بەشداریان تیادا کرد

    لە لایەکەی ترەوە ھەندێک ڕێکخراو وەک پەیمانگای نیشتیمانی بۆ وێناکردنی بایۆمیدیکال، دەزگای گشتین، ھەندێکی تریش وەک سپای و کۆلێجی ڕادیۆناسی ئەمریکی، خاوەنداری تایبەتیان ھەیە یان لە نزیکەوە پەیوەستن بە کەرتی تایبەتەوە.

    بەڵام لە کوردستان

    پێشانگا

    تێبینییەکان

    ئەمانەش ببینە

    بەستەرە دەرەکییەکان

    بڵاوکراوە زانستییەکان

    سەرچاوەکان

    1. ^ (PDF) http://www.dohhawler.org/up2//uploads/1245556432dr.3abdula.pdf. Missing or empty |title= (help)
    2. ^ https://sites.google.com/a/charmouniversity.org/has-ku/scientific-departments/Applied-Physics
    3. ^ http://www.pakyhospital.com/ku/departments-ku/radiology-ku/
    4. ^ گزارش Professional Information Report Calendar Year 2015 منتشره انجمن فیزیک پزشکی آمریکا در سال ۲۰۱۵


    ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref> tags exist for a group named "پانویس", but no corresponding <references group="پانویس"/> tag was found

    🔥 Top trends keywords Soranî / کوردی Wiki:

    دەستپێکتایبەت:گەڕانتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانبانکڕیسێرچ گەیتکوردستانپەردەی کچێنیویکیپیدیای کوردیمەککەحوسێن جاویدپارتی دیموکراتی کوردستانکوردسینەماڕۆژژمێری کوردیپەندی پێشینانویکیپرۆژە:فلیمەکان و زنجیرەکانویکیپیدیا:دەروازەی کۆمەڵگاویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر)سلێمانیئیمپراتۆریەتیی عوسمانیھەولێرجامی پاڵەوانییەتی جامی جیھانیی فیفالێدوانی بەکارھێنەر:Sakura emadیارمەتی:ناوەرۆکویکیپیدیا:پەیوەندینالیمەلا مستەفا بارزانیئیسلاممحەممەدپێداگۆجیعێراقبەکارھێنەر:Sakura emadویکیپیدیا:بەرپرسنەبوونویکیپیدیا:سەبارەتمێژووی کوردویکیپیدیا:ناساندنجەنگی جیھانیی یەکەممێکوتەپێنجوێنمەحویوتووێژ:ژۆل ڕیمێنتژۆل ڕیمێنتشەکرەشانشینی یەکگرتووئازادیی دەربڕینخوێنی شاراوە لە پیساییشارستانی چاڵدێرانسێکس شۆپبەکارھێنەر:Zamand Karimشێرپەنجەی خوێنکۆماری خۆسەری نەخچیڤانپۆل:بەهایەکانی ئازەربایجانئامەدھێمننازلی نەجەفۆڤاکۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئەرمەنستانپارێزگای سلێمانیژول ڕیمێئەرستۆکراسییارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەقازی محەممەدیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانکەرکووکمادحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانڕۆژھەڵاتی کوردستانبنەماڵەی بۆربۆنشایان جەوادیجاک سپارۆئاوات بۆکانیبەکارھێنەر:Hamaredhaڕێزان جاویدئەیمەن زەواھیریئێرانشارستانی خۆیسیروان بارزانیزمانی ئینگلیزیئەڵمانیازمانی کوردی🡆 More