فۆنتی کوردی بە فۆنتێک دەوترێ کە ھێماکانی (glyph) ئەلفوبێکانی کوردی تێدا بێت، فەرمی بوونی ئەلفوبێی عەرەبی بۆ زمانی فارسی لە ئێراندا و بۆ زمانی تورکی و زمانی عەرەبی لە عوسمانیدا، کاریگەریی لەسەر کوردەکان داناوە و لەبەر نەبوونی دەوڵەتی کوردی دەوترێت ئەلف و بێی کوردی لە عەرەبی و فارسییەوە وەرگیراوە، ڕاستە ھاوبەشییان ھەیە بەڵام سەربەخۆو لێک جیاوازن، ئێستاش بە شێوەیەکی سەرەکی لە باشووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا لە کتێب و گۆڤار و ماڵپەڕەکانی ئینتەرنێت، ئەم ئەلفوبێیە بە کار دێت بۆ نووسینی کوردی.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
لە دوای پەرەگرتنی کۆمپیوتەر لە جیھاندا (١٩٨٠کان) سنعەتی چاپیش وردەوردە کرا بە کۆمپیوتەری. لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دا سەرەتا بۆ عەرەبی و لە دواییش دا بۆ فارسی سیستەمی تایپ و چاپی کۆمپیوتەری دروست کرا. لەدوای پێکھاتنی کۆنسەرسیۆمی یونیکۆد ھەوڵێکی گەورە درا بۆ ئەوەی ھەموو ئەلفوبێکانی جیھان بە شێوەیەکی ستاندارد بە کۆمپیوتەر بنووسرێن.
ئەو فۆنتانە کە نووسەکانیان لەسەر ستانداردی یونیکۆد داناوە.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت (Microsoft) لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنی ویندۆز و مایکرۆسۆفت ئۆفیسدا ئەم فۆنتانەی خوارەوەی بڵاوی کردووەتەوە کە ئەلفوبێی سۆرانی بە تەواوی پشتیوانی دەکەن.
ناوی فۆنت | تایبەتمەندییەکان و کێشەکان | نموونە |
---|---|---|
Arabic Typesetting | بۆ چاپکردن فۆنتێکی باشە | |
Arial | ||
Courier New | ||
Microsoft sans Serif | ||
Microsoft Uighur | ||
تەھۆما (Tahoma) | بۆ لە وەشانی ٥ دا (لەگەڵ ویندۆز ڤیستا) کێشەی پیتی ە چارەسەر کراوە | |
Times New Roman | ||
Segoe UI | فۆنتی بنەڕەتی لە سیستەمی ویندۆز ھەشت بەرەو سەر زیادکرا کە پشتگیری زمانی کوردیی ناوەندی دەکات |
فۆنتی DejaVu فۆنتێکی سەرچاوە کراوەیە کە بە فراوانی لە لینوکسدا بەکاردێت.
ئەم فۆنتانە یەکەم گورزەی فۆنتی کوردی بوون کە گرووپێکی کورد لەسەر یونیکۆد دروستی کردبوون. کورد ئایتی گرووپ یەکەم فۆنتی بە ناوی Unikurd Web بە تایبەتی بۆ ماڵپەڕە کوردییەکان دروست کرد کە لە قەبارەکانی ١٠ و ١١ و ١٢ دا بە bitmap نیشان ئەدرا و لە مۆنیتۆردا نەدەشێوا. لە سەرتادا ٣٤ فۆنتیان پێشکەش کرد و لە دوای ماوەیەک ٨ی تریان پێ زیاد کرد.
کێشەکانی فۆنتەکانی یونیکورد:
فۆنتەکانی عەلی کۆمەڵێک فۆنتی نایونیکۆدی کوردین کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بۆ نووسینی چاپەمەنییە کوردییەکان بەکار ھاتوون و دێن. ئەم فۆنتانە بە جێبەجێ کردنی بڕێک پیت (لەو پیتە عەرەبییانە کە لە کوردیدا بەکارنایێن) لە کۆمەڵێک فۆنتی عەرەبیدا دروستکراون (جگە لە فۆنتی خانەقین). بۆ تایپ کردن بەم فۆنتانە دەبێ تەختەکلیلی عەرەبی یان بە تەختەکلیلی کۆنی فارسی بەکاربھێنرێت.
کۆمەڵی یەکەم لە ساڵی ١٩٩٧دا دروست کراون و بریتییە لە ١٤ فۆنت. کۆمەڵی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٢دا دروست کراون و بریتییە لە ٥ فۆنت.
ییت | ناوی یونیکۆد (Arabic Letters) | ژمارەی یونیکۆد (Hex) | |
---|---|---|---|
ئ | Yeh with Hamza above | 0626 | |
ا | Alef | 0627 | |
ب | Beh | 0628 | |
پ | Peh | 067E | |
ت | Teh | 062A | |
ج | Jeem | 062C | |
چ | Tcheh | 0686 | |
ح | Hah | 062D | |
خ | Khah | 062E | |
د | Dal | 062F | |
ر | Reh | 0631 | |
ڕ | Reh with small V below | 0695 | |
ز | Zain | 0632 | |
ژ | Jeh | 0698 | |
س | Seen | 0633 | |
ش | Sheen | 0634 | |
ع | Ain | 0639 | |
غ | Ghain | 063A | |
ف | Feh | 0641 | |
ڤ | Veh | 06A4 | |
ق | Qaf | 0642 | |
ک | Keheh | 06A9 | |
گ | Gaf | 06AF | |
ل | Lam | 0644 | |
ڵ | Lam with small V | 06B5 | |
م | Meem | 0645 | |
ن | Noon | 0646 | |
و | Waw | 0648 | |
ۆ | Oe | 06C6 | |
ھ | Heh Doachashmee | 06BE | پیتی H ھ لە ئەلفوبێی سۆرانی چوار حاڵەتی ھەیە: ھب ، بھب ، بھ ، وھ |
ە | Ae | 06D5 | پیتی «ە» دوو حاڵەتی ھەیە: بەب ، وەو |
ی | Farsi Yeh | 06CC | |
ێ | Yeh with small V | 06CE |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فۆنتی کوردی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.