فرەگۆشەی ڕێک
کۆمەڵێک n-گۆشەی ڕێک | |
---|---|
لا و سەر | n |
ھێما | {n} |
ڕووبەر (a= بە درێژایی لای) | |
ناوەگۆشە | |
کۆی پێوانەی ناوەگۆشەکان | |
تایبەتمەندییەکان | قۆقز، سیکلیک، ڕێک |
لە ئەندازەی ئیقلیدسیدا بە فرەگۆشەیەک یان چەندلایەک دەوترێت ڕێک ئەگەر لایەکانی لە درێژیدا یەکسان بن و گۆشەکانی ناوەوەی لە پێوانەدا یەکسان بن. فرەگۆشەی ڕێکی سێلا بریتییە لە سێگۆشەیەکی ڕێک و فرەگۆشەیەکی ڕێکی چوارلا بریتییە لە چوارگۆشە. چەقی فرەگۆشەی ڕێک ئەو خاڵەیە کە بە یەکسانی دوورە لە ھەموو سەرەکانیەوە.
ھەموو فرەگۆشە ڕێکەکان، فرەگۆشەی قۆقزن. n-گۆشەیەکی ڕێکی قۆقز بە شێوەی {n} دیاری دەکرێت.
سێگۆشەی ڕێک {٣} | چوارگۆشە {٤} | پێنجلا {٥} | شەشلا {٦} | حەوتلا {٧} | ھەشتلا {٨} | نۆلا {٩} | دەلا {١٠} | |
یازدەلا {١١} | دوازدەلا {١٢} | سێزدەلا {١٣} | چواردەلا {١٤} | پازدەلا {١٥} | شازدەلا {١٦} | حەڤدەلا {١٧} | ھەژدەلا {١٨} | نۆزدەلا {١٩} |
بیستلا {٢٠} | سیلا {٣٠} | چللا {٤٠} | پەنجالا {٥٠} | شەستلا {٦٠} | حەفتالا {٧٠} | ھەشتالا {٨٠} | نەوەدلا {٩٠} | سەدلا {١٠٠} |
بۆ دۆزینەوەی کۆی پێوانەی گۆشەکانی ناوەوەی فرەگۆشەیەکی قۆقز، فرەگۆشەکە دابەش بکە بە ژمارەیەک سێگۆشە، بە کێشانەوەی ھەموو تیرەکانی سەرێک لە سەرەکانیەوە. ژمارەی ئەو سێگۆشانەی بەدەست دێت لە ١٨٠ بدە، بە دەستەواژەیەکی تر .
کۆی پێوانەی گۆشەکانی ناوەوە | ژمارەی لایەکان |
---|---|
١٨٠ | ٣ |
٤ | |
٥ | |
٦ | |
٧ | |
... | |
n |
پێوانەی ھەر یەک لە گۆشەکانی ناوەوە لە n-لایەکی ڕێکی قۆقزدا، یەکسانە بە:
یان ڕادیان و پێوانەی ھەر یەک لە گۆشەکانی دەرەوە یەکسانە بە پلە.
بۆ n > 2، ژمارەی تیرەکانی n-گۆشەیەک، یەکسانە بە ، بۆ نموونە لە سێگۆشە، چوارلا، پێنجلا و شەشلادا، ژمارەی تیرەکان بریتییە لە، ٠، ٢، ٥ و ٩.
ڕووبەری n-لایەکی ڕێکی قۆقز کە درێژیی لایەکەی s، نیوەتیرەی دەرە بازنە R، نیوەتیرەی بازنەی دەوردراو r و چێوەکەی p بێت، لە ڕێگەی ئەم پەیوەندییانە دەدۆزرێتەوە:
ناسراوترین نموونە لە فرەگۆشە ئەستێرەییەکان، بریتییە لە ئەستێرەی پێنجپەڕ، سەرەکانی ئەستێرەی پێنجپەڕ ڕێک وەکوو پێنجلایە، بەڵام شێوەی لکاندنی سەرەکان بەیەکەوە لە ئەستێرەی پێنجپەڕدا جیاوازە لە پێنجلا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فرەگۆشەی ڕێک تێدایە. |
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فرەگۆشەی ڕێک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.