فرسەت سۆفی عەلی (٢١ی ئایاری ١٩٧٨ لە باڵەکایەتی ، گوندی گەزنە ، چۆمان - ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ئەنقەرە، تورکیا) سیاسەتوان، مامۆستای زانکۆ، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، و پارێزگاری ھەولێر بوو.
فرسەت سۆفی | |
---|---|
فرسەت سۆفی | |
پارێزگاری ھەولێر | |
لە پۆستدا بووە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩ – ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ | |
سەرۆک کۆمار | نێچیرڤان بارزانی |
سەرۆک وەزیران | مەسروور بارزانی |
پێشینە | نەوزاد ھادی |
پاشینە | ئومێد خۆشناو |
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان | |
لە پۆستدا بووە ٢٠١٣ – ٢٠١٨ | |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | فەرسەت سۆفی عەلی ٢١ی ئایاری ١٩٧٨ گەزنە، چۆمان |
مردن | ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەنقەرە، تورکیا | (٤٢ ساڵ ژیاوە)
پارتی سیاسی | پارتی دیموکراتی کوردستان |
ھاوسەر(ەکان) | ویسال عەبدولعەزیز |
منداڵ(ەکان) | ٤ |
خوێندن لە | زانکۆی سەلاحەدین |
لە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٩ کرا بە پارێزگاری ھەولێر، دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ھەڵبژێردرا. فرسەت دکتۆرای لە یاسای نێودەوڵەتی ھەیە، و ماوەیەک لە زانکۆی سەلاحەدین و زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر مامۆستای زانکۆ بووە. ئەندامی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بوو لە خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان. یەکەمین ئەندام پەرلەمانی کوردستانە کە مووچەی خانەنشینی ڕەتکردەوە و گەڕایەوە سەر کارەکەی پێشووی.
فرسەت سۆفی لە ٢١ی ئایاری ١٩٧٨ لە گوندی گەزنە لە قەزای چۆمان لەدایکبووە. خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەییی لە سۆران تەواو کردووە. بۆ خوێندنی زانکۆ چووەتە ھەولێر. لە ٢٠٠٣ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا لە زانکۆی سەڵاحەدین وەرگرتووە، و ھەر لەو زانکۆیە بڕوانامەی ماستەری لە یاسای گشتی لە ٢٠٠٩ و بڕوانامەی دکتۆرای لە ٢٠١٢ بەدەستھێناوە. لە ٢٠٠٩ تا ٢٠١٣ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر وانەبێژ بووە.
لە ٢٠٠١ بووەتە ئەندامی یەکێتیی قوتابیانی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ٢٠١٣ تا ٢٠١٨ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بووە. لە ٢٠١٦ تا ٢٠١٩ ئەندامی کۆمیتەی چاکسازیی ھەرێمی کوردستان بووە. لە ئەیلوولی ٢٠١٩ لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا بە پارێزگاری ھەولێر. ھەروەھا ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاریی یاسایی لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان بووە.
لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، فرسەت سۆفی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، و بەھۆی خراپیی تەندروستییەوە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بە فڕۆکەیەکی تایبەت ڕەوانەی تورکیا کرا. لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە نەخۆشخانەیەکی ئەنقەرە کۆچی دواییی کرد. تەرمەکەی لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ گەڕێنرایەوە ھەولێر و لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد نێژرا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فرسەت سۆفی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.