فاینەستراید (بە ئینگلیزی: Finasteride) بەتەنھا و لەژێر ناوی بازرگانی پرۆسکار و پرۆپێشیا دەفرۆشێرێت، لەنێوان دەرمانەکانی تر، ئەم دەرمانە بەکاردێت بۆ چارەسەری گەورەبوونی پرۆستات یان کەم بوون و لەدەست دانی قژ لە ڕەگەزی نێردا ھەروەھا ئەتوانرێ بۆ چارەسەری زۆری موو بەکاربێت لە ڕەگەزی مێ دا، و وەک بەشێک لە چارەسەری ھۆرمۆنی بۆ ترانسجێندەر بەکاردێت و لە ڕێگەی دەمەوە وەردەگیرێ
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
فاینەستراید (وەستێنەر یان خاوکەرەوە) ی ئەنزیمی (5α-Reductase) کە دژە ئەندرۆجینە کاردەکات بە کەمکردنەوەی ڕێژەی دیھایدرۆتێستۆستیرۆن (DHT) بە نزیکەیی ڕێژەی %٧٠، لەناویاندا لە پرۆستات و لەناو سەر
کاریگەرییە لاوەکییەکان لە بەکارھێنانی فاینەستراید دەگەمەننھەرچۆنێک بێت لە ڕەگەزی نێر ھەنێک کەس ھەست (لاوازی ئارەزووی سێکس، خەمۆکی، گەورەبوونی مەمکەکان) دەکەن لە ھەنێک لە ڕەگەزی نێردالەھەنێک کەسدا لەوانەیە لاوازی سێکس بەردەوام بێت دوای واز ھێنانیش لە دەرمانەکەلەوانەیە ھەنێک لە نیشانە سەرەتایەکان لە چەن بەشێکی سەرەکی شێرپەنجەی پرۆستات بشارێتەوە
فاینەستراید لە ساڵی ١٩٨٤ دا خرایە ڕوو و لە ١٩٩٢ دا وەک دەرمان پەسەند کرا
فاینەستراید بۆ چارەسەری حالەتی (prostatic hyperplasia) بەکاردێت، لە ڕەگەزی نێردا بۆ چارەسەری گەورە بوونی پرۆستات و بۆ چارەسەری لەدەست دانی قژ و ھەڵوەرینی قژ لە ڕەگەزی نێردا بەکاردێت (androgenetic alopecia)
لەوانەیە ئێستا ھیچ داتەیەک بەردەست نەبێت لەوەی فاینەستراید کارلێک بکات لەگەل ھیچ دەرمانێک
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فاینەستراید تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فاینەستراید, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.