عەلی قازی

عەلی قازی ناسراو بە کوڕی ڕەش (١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٣ لە مەھاباد، ئێران – ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە بۆن، ئەڵمانیا) چالاکێکی سیاسیی کورد، سەرۆکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان و کوڕی قازی محەممەد و مینا قازی بوو.

ئەو خاوەنی پێنج منداڵ بوو، کە دووانیان کوردی نازانن چونکە دایکیان ئەڵمانییە، بەڵام ئەوانەی دیکە کوردی دەزانن و دایکیان کوردە. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢، لە شاری بۆن، ئەڵمانیا بەھۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوای کرد.

عەلی قازی

لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٣
مەرگ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢(٢٠٢٢-٠٧-١٠) (٨٩ ساڵ ژیاوە)
ھۆکاری مەرگنەخۆشی
شوێنی گۆڕگۆڕستانی کەلاری کۆن
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترکوڕی ڕەش
پیشەچالاکی سیاسی
حیزبی سیاسیپارتی ئازادیی کوردستان
بەرامبەر(ەکان)عەلی قازی شانشینی ئێرانی پەھلەوی
عەلی قازی کۆماری ئیسلامیی ئێران
مناڵ(ەکان)٥
باوان

ژیاننامە

عەلی قازی کوڕە تاقانەکەی قازی محەممەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان و مینا ئەسکەندەری بووە، کە لە ساڵی ١٩٣٣ لە شاری مەھابادی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لەدایک بوو. ئەو ھەروەھا نەوەی قازی عەلی بوو. لە کاتی ڕووخانی کۆمار و لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەددا تەمەنی ١٣ ساڵ بووە. لە شاری مەھاباد و تاران خوێندوویەتی. چەند ساڵێک دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان ڕووی لە وڵاتی ئەڵمانیا کردووە و ھەر لەوێش نیشتەجێ بووە. ماوەیەک سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان بوو و دواتر بەھۆی نەخۆشییەوە دەستبەرداری پۆستەکەی بووە.

مردن

لە ١٠ی تەممووزی ٢٠٢٢، لە شاری بۆن، ئەڵمانیا بەھۆی نەخۆشییەوە و لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا کۆچی دوای کرد. لە ڕۆژی ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە ئەڵمانیاوە تەرمەکەی گەڕایەوە باشووری کوردستان و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە ئامادەبوونی سەرۆکی ھەرێم و بنەماڵەی عەلی قازی ئەنجامدرا.

شوێنی بەخاکسپاردن

لە سەرەتادا بنەماڵەی قازی لە کۆنسوڵخانەی ئێران لە ئەڵمانیا داوایان کردبوو ڕێگا بە گەڕانەوەی تەرمی علی قازی بدەن بۆ شاری مەھاباد و لەوێ بە خاک بسپێردرێت، پاش ئەوەی نەسروڵڵا ڕەشنوودی باڵیۆزی ئێران لە ھەولێر ڕای گەیاند، «لەسەر داخوازیی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو عەلی قازی، بۆ گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ ئێران، کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕەزامەندیی نیشاندا کە تەرمەکەی لە گۆڕستانی بنەماڵەی خۆیان یاخود ھەر شوێنێکی دیکە لە خاکی ئێران بەخاکبسپێردرێت.»بەڵام ئەم ھەواڵە بووە جێگای نیگەرانی پارتی ئازادی کوردستان و لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕای گەیاند «تاران دەیھەوێ بەو ھەنگاوە زەبری سایکۆلۆژیی لە کورد و بزاڤە سیاسییەکەی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بسرەوێنێت و ناو و پێگەی مێژوویی پێشەوا قازی محەممەد و شکۆی کوڕە تاقانەکەی و بنەماڵەی بەڕێزی قازی خەوشدار بکات. بۆیە پارتی ئازادیی کوردستان ھەموو توانای وەگەڕ خستووە و لە نزیکەوە پێداگرانە داوا لە خێزان و میراتگرانی جەنابی کوڕی ڕەش کردووە، ڕێ لە پیلانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بگرن و ھەتا ڕزگاریی خاکی ڕۆژھەڵات و شادبوونەوە بە گڵکۆی پێشەوای شەھید؛ بە ئەمانەت لە باشووری کوردستان بەخاکی بسپێرن.» پاش ماوەیەک بنەماڵەی قازی ڕایان گەیاند تەرمی علی قازی لە گۆڕستانی کۆنی کەلار لە تەنیشت گۆڕی خوشکەکەی بە خاک دەسپێردرێت.

کاردانەوەکان

لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەشێک لە ھێزەکانی ڕۆژھەڵات بەھۆی مردنی عەلی قازی پەیامی ھاوخەمی خۆیان بۆ بنەماڵەکەی دەربڕی.

  • پارتی ئازادیی کوردستان: «کاک عەلی خاوەنی بیری نەتەوەیی کوردستانیی بوو. بۆ ئەو کورد و کوردستان یەک نەتەوە و یەک خاک بوون؛ بۆیە لە پەرۆشی و خزمەت و ئاواتەکانیدا، ھیچ جیاوازییەکی لە نێوان پارچەکانی کوردستان، دانەدەنا. ئەو لە ھەر کوێیەک ڕێگای دەم و دەستی ھەبایە، پاڵپشتیی لە ھەر ھەنگاو و بزاوتێکی ڕزگارییخوازیی کوردیی دەکرد. ھەرکاتێکیش ناکۆکی و بارگرژیی لە نێوان پارتە سیاسییەکان ڕوویدەدا، بۆ داکوژان و نەھێشتنی دەکەوتەخۆ، پارتی ئازادیی کوردستان، بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە ھاوسەر و کوڕەکانی خۆشەویستی کۆچکردوومان و سەرجەم بنەماڵەی بەڕێزی قازییان و ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان دەکات.»
  • ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران:" کوڕی ڕەش ھەردەم خۆی بە وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی باوکی مەزنی، پێشەوا قازی محەممەد دەزانی و ھەمیشە لە خەمی دۆزی ڕەوای گەلەکەی بوو. بەردەوام داوای یەکگرتوویی و یەکڕیزی خەڵک و ھێزە سیاسییەکانی کوردستانی دەکرد و لەو باوەڕەدا بوو کە کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ئاوات و ئامانجەکانی بگات. بەڵام بەداخەوە مەرگ دەرفەتی ئەوەی نەدا کە کاک عەلی ڕزگاری کوردستان و وەدیھاتنی ئەو ئاواتانەی کە پێشەوای مەزن و ھەزاران کادر و پێشمەرگە و ڕۆڵەی کورد سەری خۆیان لە پێناودا دانا."
  • نێچیرڤان بارزانی ،سەرۆکی ھەرێمی کوردستان: "کۆچی دوایی و لەدەستدانی خوالێخۆشبوو عەلی قازی، کوڕ و یادگاری پێشەوا قازی، خەمباری کردین. پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم ئاراستەی ئێوە و تەواوی کەسوکار و ھاوڕێیانی خوالێخۆشبوو و گەلی کورد بەگشتی دەکەم، ھاوسۆز و ھاوخەمتانم."
  • مەسروور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان :"بەداخەوە ھەواڵی کۆچی دوایی کاک عەلی قازی، کوڕی شەھید پێشەوا قازی محەمەدمان پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و نیشتمانپەروەری پێشەوا قازی دەکەین و ھاوخەمیانین."
  • مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان: "پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری پێشەوا قازی دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواکارم رۆحی خوالێخۆشبوو کاک عەلی قازی بە بەھەشتی بەرین شاد بکات ."
  • بابەشێخ حوسێنی، سکرتێری گشتی سازمانی خەبات: "بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەلی قازی کوڕی پێشەوا قازی محەممەد سەرەخۆشی و ھاوخەمی بە خانەوادەی بەڕێزی کاک عەلی و خزم و کەس و کاری تێکۆشەرو نیشتمان پەروەری پێشەوا قازی محەممەد لە ناو خۆی کوردستان و دەروەی کوردستان ڕادەگەێنم."
  • مستەفا ھیجری، لێپرسراوی گشتی حیزبی دیموکرات: «وێڕای دەربڕینی پەژارەی خۆمان لەو ڕووداوە لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە، سەرەخۆشیی خۆمان پیشکەش بە کەسوکاری و بە گشتی بنەماڵەی گەورەی پێشەوا دەکەین و خۆمان لە خەمیاندا بە بەشدار دەزانین.»
  • حیزبی دیموکراتی کوردستان: «کاک عەلی قازی ھەرکات کە سەردانی ھەرێمی باشووری کوردستانی دەکرد، بە تامەزرۆیییەوە دەھاتەوە نێو کۆڕی ڕێڕەوانی ڕێبازی پێشەوا قازی محەممەد و سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دەکرد و بە گەرمی پێشوازیی لێ دەکرا. بەڵام بەداخەوە مەرگ دەرفەتی ئەوەی نەدا کە کاک عەلی ڕزگاری کوردستان و وەدیھاتنی ئەو ئاواتانەی کە پێشەوای مەزن و ھەزاران کادر و پێشمەرگە و ڕۆڵەی کورد سەری خۆیان لە پێناودا دانا، بە چاوی خۆی ببینێ و ئەمڕۆ بۆ ھەمیشە ماڵاوایی لە کۆڕی ڕێبوارانی ڕێبازی دێموکرات کرد.»
  • بافڵ تاڵەبانی، سەڕۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان: عەلی قازی یەکێک بوو لە کەسایەتییە نیشتمانپەروەرەکان و لە ڕووداوە سیاسییەکاندا ھەڵوێستێکی نەتەوەییانە و کوردپەروەرانەی ھەبوو. ھەمیشە لەبەرەی گەل و لەخەمی خەڵکدا بووە. ئەمە جگەلەوەی کوڕی پێشەوا قازی محەممەد، سەرۆکی کۆماری کوردستان بوو، کە مێژوویەکی پڕ لە شانازی و سەروەری بۆ جێھێشتین وەک یەکێک لە پێشەواکانی گەلی کورد بۆ بەدەستھێنانی مافەکانمان.

سەرچاوەکان

Tags:

عەلی قازی ژیاننامەعەلی قازی مردنعەلی قازی سەرچاوەکانعەلی قازیئێرانئەڵمانیابۆن، ئەڵمانیاقازی محەممەدمینا قازیمەھابادپارتی ئازادیی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

زەکاتکیبۆردی کۆمپیوتەرشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانمحەممەدی چوارەمدراگۆن بۆڵ زێدفەتحی مەککەئەبوو عوبەیدە کوڕی جەڕاحشەڕی ئێران و عێراقیاسایووسفئەرەستوویانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدمزگەوتی سەلیمیەپەیمانی لۆزانجەنگی ئوحودخەواریجتۆپی سەبەتەشۆڕشی ئەیلوولئێن ئاڕ تیبەلجیکاڕەگەزپەرستیقەڵای کەرکووکسویسمافی دەنگدانئھ‌رخھ‌میدس.acئەدھەم بارزانیخۆشەویستیوەرزشپاراگواینەخۆشیی ئەلزھایمەرخەمۆکیکرداری جنسیی دەمیھیت لێجەرسەرمایەداریمایەسیریفرانتس کافکاعەبدوڵڵا ئۆجەلانمانگە کوردییەکانکۆندۆمشکانی ئێسکئایداھۆئاشتیپەیمانی سێڤرسەقزئەفغانستانوڵاتحەسەن زیرەکئەفسانەزانیقوزشورا مەزنەکە (فیلم)مێژووی سلێمانیئارجەنتینباراک ئۆبامایەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان١٩٨٥ڕۆژھەڵاتی کوردستانچیای کیلیمانجارۆکیو.ئی.دی.سامسۆنگکارڵ مارکسئامێدیڕومێن ڕادێڤسی ئێس ئێسئیپ مان ٤شێرکۆ بێکەسگونجاندنلیۆناردۆ دا ڤینچیڕەپبوونی کێر🡆 More