عەتا محەممەد (لەدایکبووی ١٩٧٠ لە سلێمانی، ھەرێمی کوردستان) نووسەر و وەرگێڕێکی کوردە، کە بە زمانی کوردیی ناوەندی چیرۆک و ڕۆمان دەنووسێت.
یەکەم بەرھەمی کۆمەڵەچیرۆکێک بوو بە ناوی "پاشماوەی خێڵەکان" کە ساڵی ١٩٩٩ لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم چاپ و بڵاو کرایەوە. ساڵانێکە لەگەڵ ناوەندی ڕۆشنبیری و ھونەریی ئەندێشە کار دەکات و کتێبەکانی بۆ چاپ و بڵاو دەکەنەوە.
عەتا محەممەد | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٧٠ |
نیشتەجێی | سوید |
نەتەوە | کورد |
پیشە | نووسەر ڕۆماننووس |
چالاکبوون | ١٩٩٩-ئێستا |
عەتا محەممەد لە ساڵی ١٩٧٠ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایک بووە. لە خوێندندا شەش ساڵی قۆناغی سەرەتاییی لە ھەر سێ قوتابخانەی «دەرگەزێن، ئەیوبی و بادینان» تەواو کردووە. پاشان سێ ساڵی قۆناغی ناوەندی و ئامادەییی لە «ناوەندی خەبات و ئامادەیی ئەزمەڕ» و دواناوەندیش لە «دواناوەندیی ھەڵگورد (بەشی ئەدەبی)» تەواو کردووە. پاشان لە ساڵی ١٩٨٨ لە بەشی ژمێریاریی پەیمانگای تەکنیکیی ڕەسافە لە شاری بەغداد وەرگیراوە. لە ساڵی ١٩٩٣ دووەم ساڵی پەیمانگای لە شاری سلێمانی تەواو کردووە. ساڵانێکە لە شاری ستۆکھۆلم لە وڵاتی سوید دەژیت.
یەکەم چیرۆکی خۆی لە ساڵی ١٩٩٣ بە ناوی پاشماوەی خێڵەکان بڵاو کردەووەتەوە، کە ئاوات ئەحمەد سوڵتان وەریگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی. پاشان ئەو چیرۆکەی لە ساڵی ١٩٩٤ لەسەر وەختی شەڕی ناوخۆدا بە کوردی لە ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ بڵاو کردەووەتەوە. لە زۆر ڕۆژنامە و گۆڤار نووسینی بڵاو کردووەتەوە. لە یەکەمین فیستیڤاڵی گەلاوێژ خەڵاتی یەکەمی بۆ چیرۆک بە دەست ھێناوە. لە ساڵی ١٩٩٩ یەکەم کتێبی کە کۆمەڵەچیرۆکێک بووە، ھەر لەژێر ناوی پاشماوەی خێڵەکان چاپ کراوە، لە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم بڵاو کردووەتەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەتا محەممەد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.