ناوی تەواوی عەبدوڵڵای کوڕی موحەممەدی کوڕی عەبدولوەھابی کوڕی عوسمانی کوڕی زاحمی کوڕی موحەممەدی کوڕی حەسەنی کوڕی سوڵتانی کوڕی زاحمە و لەبنەماڵەی فەزڵ مەرزوقیی بەقمییە و بە عەبدوڵڵا زاحم بەناوبانگە.
عەبدوڵڵای کوڕی موحەممەدی کوڕی زاحمی بەقمی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٣٥٠ی کۆچی شارۆچکەی قەسیب، عەرەبستانی سعوودی |
مەرگ | ٤ی زولقەعدەی ١٤٢٣ی کۆچی |
شوێنی گۆڕ | بەقیع، عەرەبستانی سعوودی |
نەتەوە | سعودی |
پەروەردە | درچووی کۆلیژی شەریعەت |
پیشە | سەرۆکی دادوەرانی مەدینە |
ئایین | ئیسلام |
مناڵ(ەکان) | موحەممەد، عەبدولڕەحمان |
لەدایکبووی ساڵی ١٣٥٠ی کۆچیی شارۆچکەی قەسیبی سعودیەیە. موحەممەدی باوکی کەپێش نوێژی یەکێک لەمزگەوتەکانی ناوچەکە بوو و قورئانی لەبەر بووە، عەبدوڵڵا دەخاتە بەر خوێندن و دەینێڕیتە لای شێخ عەبدولعەزیزی کوڕی مەحارب و دواتر دەچێتە لای شێخی قورئانخوێن عەبدولعەزیزی کوڕی عەلیی کوڕی عەوجانی بەقمی. لە ١٣٦٢ی کۆچی باوکی کۆچی دوایی دەکات.
دواتر عەبدوڵڵای مامی دەیگرێتەخۆی و دەیھێنێتە مەدینە و لەقوتابخانەی مەحموودیەی سەرەتایی دەیخاتە بەر خوێندن. دواتر تەواوی قورئان لەبەردەکات، لە ١٣٧١ی کۆچی لەپەیمانگای زانستی ڕیاز وەریدەگرێت و لە ١٣٧٨ی کۆچی کۆلیژی شەریعەت تەواودەکات.
لەڕێکەوتی ٤ی زولقەعدەی ١٤٢٣ی کۆچی لەتەمەنی ٧٣ ساڵیدا و لەمەدینە کۆچی دوایی دەکات و لەبەقیع دەنێژرێت.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەبدوڵڵای کوڕی موحەممەدی کوڕی زاحمی بەقمی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.