عەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاری

عەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاری (لەدایکبووی ١٨٩٠ لە ئەلباکێ، وان — مردووی ١٩٥٨ لە ئەستەمبوڵ) یەکێکە لە ڕۆشنبیر و شاعیر و نووسەرە کوردەکانی سەردەمی کۆتایی حکومەتی عوسمانی و سەرەتاکانی دەسەڵاتی کۆماری تورکیای نوێ.

لە نوێکردنەوەی شیعری نوێی کوردی دەستی باڵای ھەبووە، وتاری ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی و سیاسیی نووسیوە، لە دوای دروستبوونی کۆماری تورکیا لە سیاسەت دوورکەوتووەتەوە و خەریکی زانستەکانی ئیسلامی بووە.

عەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاری

ژیان

عەبدولڕەحیم کوڕی سەید محەممەد پرتە لە ساڵی ١٨٩٠ لە گوندی ئەلباکێ لەدایکبووە. لە پێشاندا ناوی «باشقەڵا» بووە، ئێستا قەزایەکە سەر بە شاری وان. خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەی خۆیان، ناوەندیشی لە شاری وان تەواو کردووە. (دارالمعلمین)یشی ھەر لەوێ تەواو کردووە، لەگەڵ وەرگرتنی ئیجازەی خوێندنی ئایینیی لەسەر دەستی برای سەید عەبدولحەکیم، تەھا ئەرواسی. پاشان چووەتە ئەنقەرە و لەوێ لە پەیمانگای دارایی خوێندوویەتی. خوێندنی باڵاشی لە زانکۆی ئیلاھییات لە ئەستەمبوڵ تەواو کردووە.

خێزان

باوکی ڕەحمی، سەید محەممەد پرتەو، لە بنەماڵەی سەید عەبدولقادری گەیلانی بوو. دایکیشی، ئیمەتوڵڵا خانم، کچی حاجی تەییار بەگ، لە بنەماڵەی عەبباسییان بووە. ھاوسەریی ناوی ھیدایەت عەزیز، لە بنەماڵەی بەدرخانییەکان بووە، دوو کوڕ و دوو کچیان ھەبووە: پرتەو، مەتین لەگەڵ ژاڵە و ھاڵە. مەتین لە ساڵی ١٩٧٥، پرتەویش لە ساڵی ١٩٨٧ کۆچی دوایی کردووە. ژاڵە ئێستا لە ئەستەمبوڵە، ھالەش لە سوید دەژی، کە خێزانی نووسەری کورد مووسا عەنتەر بووە و لە ساڵی ١٩٤٤ شووی پێ کردووە.

چاڵاکییەکان

لە ساڵی ١٩٠٨ەوە تا ساڵی ١٩٢٣ لە بزووتنەوەی کوردایەتی بەشداری کردووە، لە کۆمەڵەی ھێڤی ئەندامێکی چاڵاک بووە. لە ساڵی ١٩١٥ یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی قوتابییانی کورد لە ئەستەمبوڵ. لە ساڵی ١٩١٨ بە ھاوکاری نیشتیمانپەروەری دیکە «کۆمەڵەی پێشکەوتنی کوردستان»یان دامەزراندووە. دۆستایەتی لەگەڵ ڕۆشنبیرانی ئەو سەردەمە ھەبووە، وەک: پیرەمێرد، خەلیل خەیاڵی، ھەمزە مۆکسی، مەمدووح سەلیم، کەمال فەوزی و محەممەد شەفیق تەرواسی. لە کۆواری ژینی ئەستەمبوڵ نووسینی ھەیە (شیعر و پەخشان).

مردن

ڕەحمی لە ساڵی ١٩٥٧ بە ناوی زانایەکی ئایینیی کورد بەشداری لە کۆنگرەی ئیسلامیی کردووە لە پاکستان. لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٥٨ لە ئەستەمبوڵ کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی نەجاتی بەگ نێژراوە.

سەرچاوەکان

  • عەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاری، دانانی:د. فەرھاد پیرباڵ، چاپ و وەشانی سپیڕێز، دھۆک:٢٠٠٢.
  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی شەشەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ٢٢٧ تا ٢٣٤، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.

Tags:

عەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاری ژیانعەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاری خێزانعەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاری چاڵاکییەکانعەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاری مردنعەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاری سەرچاوەکانعەبدولڕەحیم ڕەحمی ھەکاریئەستەمبوڵوان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

حافزویکیپیدیای کوردیکۆماری کوردستانتیکابدەستپێکسی ئێس ئێسعەبدولڕەحمان قاسملوونیشتیمانپەروەریویلیام شێکسپیرجەلال تاڵەبانیفۆلکلۆرئەبووبەکری سدیقشێرپەنجەجامی جیھانیی فیفاکچی کافرۆشڕەمەزان (مانگ)ناوە پلازمە تۆڕڕێبازە ئەدەبییەکانوەرزی کەرگەدەنلیۆنارد ئۆیلەرپۆکیمۆن گۆشەڕی براکوژی٢٠١٠ئیمپراتۆریەتیی بەریتانیسوپای ئازادی سووریاشانۆفەتحی مەککەحوسێن وەلیئۆغلوعەلی سادقیکەعبە٢٥ی کانوونی یەکەمسویسشێرپەنجەی مەمکفەیسبووکگازی سروشتیپریانکا چۆپراھەڵەبجەپەیمانی سیڤەرھەولێرتوندوتیژی خێزانیمێژووی سلێمانیدیموکراسیڕێککاری کۆمەڵایەتیئاکیرا توریاماپەرەسەندنی بەردەوامبۆسنیا و ھەرزەگۆڤینایۆنانتیۆریمادعەلی باپیرسەرمایەداریسەردەمی پێغەمبەرایەتیموکریانئایینمەغریبزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزحیزبی توودەی ئێرانگووگڵپورتوگالجامی نەتەوەکانی ئەورووپابلیمەتقەڵادزێئارین مەسروور بارزانیڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارپارێزگای قەرستیرۆریزمپارتی کرێکارانی کوردستانبرایانی کارامازۆڤخورماعەبدوڵڵا پەشێوخالید کوڕی وەلیدڤایرۆسقەڵای کەرکووکئۆمێگا🡆 More