عەبدوللەتیف ئەحمەد موستەفا (لە دایکبووی ١٩٦٩) کەسایەتی ئایینی کوردە، بانگخوازێکی دیاری سەلەفیەکان لە کوردستان. بانگخوازی موسلمانان دەکات بۆ گەرانەوە بۆ قورئان و سونەت دورکەوتنەوە لە هاول بریاردان بۆ خوای گەورە. ئەو لە ئێستادا وتاربێژی مزگەوتی بەھەشتە لە شاری سلێمانی. بەرێوبەری کەناڵی ئاسمانی ئامۆژگاریە.
عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا | |
---|---|
ناو: | عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا |
ڕێکەوتی لەدایکبوون: | ١٩٦٩ |
شوێنی لەدایکبوون: | کوردستان |
بیروباوەڕ: | سوننە (سەلەفی) |
بواری کردوکۆش: | زانستی شەرعی |
لە پاش تەواو کردنی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە بەشی عەرەبی لە زانکۆی موستەنسریە لە شاری بەغدا وەرگیراوە، و ھەموو قۆناغەکانی خوێندنی بەسەریەکەوە بڕیوە. پاشان لە دوای تەواو کردنی خوێندنی زانکۆ لە ساڵی ١٩٩٢ بە پیشەی مامۆستا لە دوا ناوەندی چوارقوڕنە دادەمەزرێت، پاش ماوەیەک وڵات بەجێ دەھێڵێت و سەردانی کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئیسلامی دەکات بۆ خوێندن و فێربوونی زانستی شەرعی. دواتر ماستەر و دکتۆرا لە تکریت تەواو دەکات. دوای ئەوەش دکتۆرایەکی دیکە لە سعودیە بەدەست دەھێنێت.
عەبدوللەتیف ئەحمەد سەدان جار لە ڕاگەیاندنەکانی کوردستان دەرکەوتووە. لخۆشی خاوەنی کەناڵی تەلەفزیۆنییە بەناوی ئامۆژگاری .
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەبدوللەتیف ئەحمەد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.