شەڕی کەرکووک بریتییە لە گرتنەوەی پارێزگای کەرکووک لەلایەن سوپای عێراق لە دەست حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
ھێرشەکە لە ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ دەستی پێ کرد. کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی ئەمەی بە ھەنگاوێکی ئاسایی ناوبرد نە وەک ھێرشکردن. لە ھەندێک ناوچەدا پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەبێ شەڕکردن ھەڵھات.
شەڕی کەرکووک (٢٠١٧) | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە تێکھەڵچوونی نێوان عێراق و کوردەکان (٢٠١٧) | |||||||||
نەخشەی ھێرشەکە | |||||||||
| |||||||||
شەڕکەرەکان | |||||||||
عێراق | ھەرێمی کوردستان پارتی کرێکارانی کوردستان ئاڵا سپییەکان | ||||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||||
حەیدەر عەبادی (فەرماندە) | مەسعوود بارزانی | ||||||||
یەکە تێوەگڵاوەکان | |||||||||
|
لە میانەی ھاتنی داعش بۆ عێراق شەڕێکی زۆر لە ناوچەکە بەردەوام بوو، بەشێک لە کەرکووک کەوتە دەست داعش بەڵام لەلایەن ھێزەکانی پێشمەرگەوە کۆنتڕۆڵکرانەوە بەمەش کەرکووک لەدوای ٢٠١٤ەوە کەوتە دەست حکوومەتی ھەرێمی کوردستان. دواتر لە ڕێفراندۆمی سەربەخۆییی باشووری کوردستان بە بەشداری کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان دەنگی جیابوونەوە سەرکەوت بۆ دەوڵەتی کوردی و جیابوونەوە لە عێراق. دواتر حکوومەتی عێراق کە دانی نەنا بەو ڕێفراندۆمە ئەوا داوای دووبارەدانەوەی ناوچە دابڕێندراوەکانی کردەوە لە ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەڕێگای گرتنەوەی کەرکووک دەستی پێ کرد.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەڕی کەرکووک (٢٠١٧), which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.