شەپۆڵە گەورەکە

شەپۆڵە گەورەکە (بە ئینگلیزی: The Incredible Tide) ڕۆمانێکی خەیاڵی زانستییە لەبارەی نوێبوونەوەی ژیان لەدوای کاولکاریی گشتییەوە نووسراوە.

لە ساڵی ١٩٧٠ ئەلیکساندەر کەی نووسیویەتی و دواتر ھایاو میازاکی بۆ درووستکردنی ئەنیمێی «کۆنان کوڕەکەئ دوا ڕۆژ» سوودی لە بیرۆکەکەی وەرگرتووە.

شەپۆڵە گەورەکە
شەپۆڵە گەورەکە
Open Road Integrated Media ebook edition cover
نووسەرئەلیکساندەر کەی
وڵاتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانئینگلیزی
چەشنخەیاڵی زانستی
بڵاوکەرەوەWestminster Press
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٩٧٠
جۆری کتێبPrint (hardback & paperback)
لاپەڕەکان١٥٩
ژپنک (ISBN)0-664-32470-3
OCLC٧٠٥١٧
LC ClassPZ7.K51 In

تروسکاییەک

ڕۆمانەکە لەبارەی ژیانی کوڕێکە بەناوی کۆنان کە بە تەنھا لەگەڵ باپیرەی دەژی لە دوورگەیەکی دوورەدەستدا کە بەھۆی جەنگی جیھانی سێیەمەوە کەوتوونەتە ئەم شوێنە.

گۆی زەمیین: گۆی زەمیین بە ھەر حەوت کیشوەرەکەیەوە لەنێو کارەساتێکی جەرگ بڕدا دەژیا. زەریاکان: ژیان ھیچی لێ نەمایەوە جگە لە دوورگەیەکی بچووک و چەند ئەرخەپیلێک، لەدوای مردنی باوکی کۆنان لە ژیان بەردەوام دەبێت، بەڵام لەناکاو کۆمەڵگەیەک دەدۆزێتەوە کە تەواو جیاوازە لەو ژینگەیەی تێیدا گەورە بووە.

پێشینەی چیرۆکەکە

خۆڕئاوا

کۆنان ولانە ومامۆستا لە دەربازبووانن و خەڵکی خۆڕئاوان ئەو ناوچەیەی کە بەھۆی جەنگ تەواوی زەوییان وێران کردووە، ناوچەیەکە کە لە کارەساتەکە ڕزگاری بووە بەوەی سەرچاو ڕق و کینەکە لەوێوە چاوگی گرتووە.

یەکێتیی ئاشتی

ھۆکارەکانی سەرھەڵدانی جەنگ ڕوون نەکراوەتەوە، بەڵام ئاماژە بەوە دەکات کە یەکێتیی ئاشتی جەنگێکی گەورە دەھێنێتە کایەوە و سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە وێران دەبن و جگە لە پاشماوەی شار و پاشەڕۆ پێشەسازییەکانیان ھیچ نەماوەتەوە.

گۆڕانەکە

یەکێتیی ئاشتی چەکی موگناتیسی بەکاردێنێت، لە ئاکامدا وێرانی ڕوو دەکاتە زەریا و دەریاکان و گۆی زەوی تووشی بومەلەرزە و لێک ترازان دەبێت و شێوە و قەبارەی دەریا و وشکانییەکان دەگۆڕدرێن. لافاو سەرجەم کەناراوەکانی جیھان نغرۆ دەکات، ھەر بەم ھۆیەوە ناوی ڕۆمانە دەنرێت شەپۆڵە مەزنەکە کە چ گۆڕانکارییەکی ژینگەیی درووستدەکات.

لەنگەری ھیوا (دوورگەی ھیوا))

خەڵکانی خۆڕئاوا ئەوانەی دەربازیان بوو لە دوورگەیەکی دوورە دەست ئاوەدانییەکیان درووستکردبوو بە ھەموو ھۆکارەکانی ژیان بەڵام بەردەوام لەدڵە ڕاوکێی خەڵکانی شەڕخواز دەترسان.

کەسایەتییەکان

کۆنان

کۆنان لە شارێکی خۆڕئاوا دەژیا بە ناوی ئەڕۆم، کاتێک چیرۆکەکە دەست پێدەکات کۆنان تەمەنی حەڤدە ساڵانە. کاتێک شەپۆڵە گەورەکە سەرھەڵدەدات کۆنان لەسەر پشتی بەلەمێکی فریاگوزارییە کە بە ڕێگاوەیە بەرەو شارێک بەناوی لەنگەری ھیوا، لەڕێگا تووشی تێنوێتی و دەردەسەری زۆر دەبێت، ھەموو ھەوڵێکی بۆ ئەوە دەبێت کە لە ژیان بەردەوام بێت، دوای پێنج ساڵ دەبێت بە پیاوێکی تەواو و بە ھێز.

لانە

ئەلیکساندەر لانەی وەھا درووستکردووە کە کچێکی بچووکە و ھاوڕێیەتی باڵندە و نەوڕەسەکان دەکات بەتایبەت «تیکی». لانە توانای ئاخاوتنی ھەیە لەگەڵ باڵندەکان و ھەر شتێکی بیەوێت باڵندەکان بۆی دەکەن. ھاوڕێی نزیکی کۆنانە کە لە دوای شەپۆڵەکەوە چاوی پێنەکەوتووە. دایکی ناوی «مازال» ە و باوکی ناوی «شان» ە و مامۆستاش باپیرییەتی. لانە زۆر لە دەریا دەترسێت ئەمیش بەھۆی شەپۆڵە گەورەکەوە کە لافاوێکی گەورەی درووستکرد.

مامۆستا

مامۆستا کەسێکی نەرم و نیانە و دوو برۆ و پرچەکانی سپی و تەنک داپۆشراون، ئەوە تاکە نیشانەن کە کۆنان بە ھۆیەوە دەیناسێتەوە بەوەی باپیری لانەیە. کەسێکی زیرەک و بیرمەندە، دەتوانێت نیشانە مەترسیدارەکانی ژینگە بخوێنێتەوە و ھەست بە لانە و دایکی بکات لە بوارێکی فراوان و دوورەوە. لەژێر ناوی بریاک ڕۆ خۆی شاردۆتەوە چونکە بەردەوام لەدوای دەگەڕێن تاوەکو بەکاری بێنن بۆ بەمەبەستی درکاندنی زانستەکانی کە لە جیھانی کۆن بەکاری ھێناون.

شان و مازال

باوانی لانەن، سەرکردایەتی لەنگەری ھیوا دەکەن، لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ لانەی کچیان و مامۆستا بەھۆی نامە و شەماڵی باڵندەکانەوە، بەتایبەت دایکەکە ھەرچئ شان ی باوک خەریکی کاری پزیشکی و نۆژدارییە.

دکتۆر منسکی

توێژەرێک بوو بۆ ڕژێمی نوێ کاری دەکرد. نەخشە کێش و لێکۆڵەر بوو ژنێک بوو کە بەردەوام بەدوای بریاک ڕۆ دەگەڕا، دکتۆر منسکی قین لە دڵ بوو بەرامبەر خۆڕئاواییەکان چونکە کوڕەکەیان کوشتبوو لەکاتی جەنگدا، ھەربەم ھۆیەوە ڕقی لە کۆنانیش بوو، لەخزمەتکردنی ڕژێمی جیھانی نوێ بەردەوام بوو تاوەکو بەشێک کە ئیتر دەستبەرداریان دەبێت.

ئەفسەر دایس

بازرگانێک بوو لەلای ڕژێمی نوێوە نێردرابوو، بەڵام لە ڕاستیدا تەنھا بازرگانێکی ئاسایی نەبوو؛ بەلکو سیخورێکی ھەواڵگری ڕژێم بوو، ھەموو ئەو زانیاریانەی کۆ دەکردەوە کە لە لەنگەری ھیوا ھەبوون بەوەی بزانێت ڕژێم پێویستی بە کامیانە، داوای ڕێککەوتنێکی بازرگانی لە پزیشک شان کرد بەڵام شان سەرلەبەری ڕێککەوتنەکەی ڕەت کردەوە.

ئارلۆ

ھەرزەکارێکی سەرەڕۆ بوو لە لەنگەری ھیوا دەژیا، بەوە ناسرابوو کە پەیڕەوی یاساکانی نەدەکرد، ھەوڵی دەدا ھاوتەمەن و منداڵان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت. سەرکردایەتی شۆڕشێکی کرد دژ بە دکتۆر شان و مامۆستا و خەڵکی دوورگەی ھیوا، بەھۆیەوە بەرھەم و خواردنی خەڵکەکەی دزی و ھاوکاری ڕژێمی دەکرد تاوەکوو بەردەوام پشتیوانی بکەن لەمانەوەی بە سەربەخۆیی.

پوختەی چیرۆکەکە

چیرۆکەکە لەبارەی تواناکانی کۆنان و لانەیە. کە بەھۆی کەشتییەوە دوورگەکەی باپیری دەدۆزێتەوە و چاویان دەکەوێت بە ئەفسەر دایس کە لەگەڵ باپیری لانە پڕۆژەیەکیان ھەیە بەدوای بریاک ڕۆ دادەگەڕێت تاوەکوو بەھۆیەوە لانەی دەست بکەوێت و بەکاری بێنێت بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی جەنگ، کەسێکی سەربازی و توند ڕەو بوو بەشێوەیەکی خراپ ھەڵسوکەوتی لەگەڵ خەڵک دەکرد…

دایسی کێوی

شەپۆڵە گەورەکە لە ڕاگەیاندن

پەڕگە:Episodes-21441.jpg
بریاک ڕۆ، توێژەر منسکی، دایس، کۆنان و لانە

ھایاو میازاکی لە چیرۆکی ئەم ڕۆمانەوە ئەنیمێیەکی بەرھەم ھێنا بە دەستکارییەوە بەناوی «کۆنان کوڕەکەی دوا ڕۆژ».

سەرچاوەکان

Tags:

شەپۆڵە گەورەکە تروسکاییەکشەپۆڵە گەورەکە پێشینەی چیرۆکەکەشەپۆڵە گەورەکە کەسایەتییەکانشەپۆڵە گەورەکە پوختەی چیرۆکەکەشەپۆڵە گەورەکە لە ڕاگەیاندنشەپۆڵە گەورەکە سەرچاوەکانشەپۆڵە گەورەکەئەلیکساندەر کەیخەیاڵی زانستیزمانی ئینگلیزیڕۆمانکۆنان کوڕەکەی دواڕۆژھایاو میازاکی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئاکرێئاسیاسەرمایەداریتیمساحفەیسبووکپۆکیمۆن گۆستیڤن ھۆکینگسێگۆشەشۆڕشی ئەیلوولجوگرافیاپێڕستی ویکیپیدیاکانمێزۆپۆتامیائەحمەد کوڕی حەنبەلنیشتیمانپەروەریسوپای کووەیتلیبرالیزممرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤئەدھەم بارزانیشەتڕەنجیۆنانمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریمۆداڵیتەیووسفکۆماری کوردستانشۆڕشی فەڕەنساعیساقەڵای دمدمنەوید محەممەدزادەشەنقەزای کۆیەمامە ڕیشەھێمندڵزارزەکەریا عەبدوڵڵادەنگدانپەردەی کچێنیمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردبنەماڵەی بارزانیکیمیائێرانماربەیتۆجانپێنجوێن١٩٨٥یارسانعەلی سادقیبابلجاک نیکڵسنفیزیککالیفۆڕنیافەرھاد پیرباڵتاڵشخلە دەرزی٢٠٢١کازینۆی ئۆنلاینپاراگوایزەویدیموکراسیڕۆژاوای کوردستانئارجون ماتوورتەفسیری نامیشەڕی براکوژیخەواریجعەلی باپیرھەولێرپەیمانی سیڤەرمایتۆکۆندریاھونەربانکئەنادۆڵئەحمەد موختار جاف٢٠١٠جوگرافیای عێراقڕەبات🡆 More