شەپۆلی مایکرۆیی (بە ئینگلیزی: Microwave) درێژییان لە نێوان (٣٠سم) و (١مم) دایە ، ئەم شەپۆلانە بە بەشێک لە شەبەنگی شەپۆلەکانی ڕادیۆ دادەنرێن.
شەپۆلی مایکرۆیی بەکاردەهێنرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەستێرەکان و پەیوەندیکردن بە مانگە دەستکردەکانەوە کە لە خولگەکانی خۆیاندا دەسوڕێنەوە ، هەروەها بۆ گەرمکردنەوەی ژەمە خواردنەکان. فڕنە مایکرۆییەکان شەپۆلی مایکرۆیی درێژ بۆ برژاندنی گەنمەشامی بەکاردێنن. هەروەها شەپۆلی مایکرۆیی بۆ ناردنی زانیاری بەکاردێت چونکە دەتوانن بەناو هەور و دووکەڵ و تەمومژدا بڕۆن. تاوەرە مایکرۆییەکان کە لە هەموو شوێنەکانی جیهاندا بڵاوبوونەتەوە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکان دەگوێزنەوە. هەروەها داتاکانی کۆمپیوتەر لە شارێکەوە بۆ شارێکی تر دەبەن. شەپۆلە مایکرۆییەکان کە درێژی شەپۆلەکانیان کورتە لە ڕاداردا بەکاردەهێنرێن. ڕادار لە ئیشکردندا پرتەی شەپۆلی مایکرۆیی دەنێرێت و بەهۆی دانەوەیان لە ڕووی تەنەکانەوە دەتوانێت ئەو تەنانە کەشف بکات کە بەریان کەوتوون.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەپۆلی مایکرۆیی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەپۆلی مایکرۆیی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.