شەو (بە ئینگلیزی: Night) (بەرامبەر بە ڕۆژ) واتە مەودای نێوان خۆر ئاوابوون و خۆر ھەڵاتن.
لەڕوانگەیەکی ئەستێرەناسییەوە نیوەی ڕووکەشی ھەر ھەسارەیەک لەسیستمی خۆردا کەڕووبەڕووی خۆر دەبێتەوە ڕووناکی ڕۆژەوە نیوەکەی تریش شەو و تاریکە. کاتی تەواو کە شەو دەست پێدەکات و کۆتایی دێت پەیوەستە بە شوێنەکە و بە درێژایی ساڵ دەگۆڕێت، لەسەر بنەمای فاکتەرەکانی وەک وەرز و ھێڵی پانی.
ئەم وشەیە دەتوانێت بە مانایەکی جیاواز بەکار بھێنرێت وەک کاتی نێوان خەوتن و بەیانی. لە پەیوەندی ھاوبەشدا وشەی شەو وەک خواحافیزی بەکاردێت ("شەو باش"). بۆ نموونە: "زۆر خۆش بوو کە تۆم بینی. شەو باش!"، بە پێچەوانەی "بەیانی باش"، "دوانیوەڕۆی باش"، "ئێوارە باش"، "شەو باش" وەک سڵاوێک بەکارناھێنرێت.
شەوی ئەستێرەناسی ئەو ماوەیە لە نێوان ھەنگۆری ئەستێرەیی و بەرەبەیانی ئەستێرەیی کاتێک خۆر لە نێوان ١٨ تا ٩٠ پلە لەژێر ئاسۆوە بێت و ئاسمان ڕووناک نەکاتەوە. وەک لە ھێڵی پانییەوە بینراوە لە نێوان ٤٨٫٥٦ و ٦٥٫٧٣ لە باکوور یان باشووری ئیستوا یان ھێڵی کەمەرەیی، تاریکی تەواو لەدەوری گۆڕانی ھاویندا ڕوونادات.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەو تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.