شەبەنگی خودتەنیایی (Autism Spectrum) کە پێشی دەوترێت ناڕێکی شەبەنگی خودتەنیایی بوارێکی ناڕێکی دەروونییە لە جۆری گەشەکردنی دەماری و نەخۆشی خودتەنیایی و ئەسپێرجەر دەگرێتەوە.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئەو کەسانەی دووچاری ئەم نەخۆشییە دەبن کێشەی پەیوەندی و تێکەڵاوبوونی کۆمەڵایەتی و دووباەبوونەوەی ھەڵسوکەوت و چالاکیان.
نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە لە تەمەنی یەک بۆ دوو ساڵیدا دەردەکەوێت، مانەوەی نەخۆشییەکە بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە ھۆی سەختکردنی جێبەجێکردنی کاروباری ڕۆژانە و دروستکردن و مانەوەی پەیوەندییەکان و ئیش و کارەکان. ھۆکاری سەرەکی ئەم نەخۆشییە جێگەی گوومانە. ئەو ھۆکار و مەترسیانەی تووشبوونی ئەم نەخۆشییە زیاتر دەکەن دایک و باوکی بە تەمەن و مێژووی خێزانی نەخۆشی خودتەنیایی و چەند ھۆکارێکی بۆماوەیی.
دەرکەوتووە کە نزیکەی %٦٤ بۆ %٩١ ھۆکارەکان دەگەڕێنەوە بۆ مێژووی خێزانی.
دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە دەکەوێتە سەرنیشانەکانی، ھەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە بە گشتی دەگۆڕێت لە نەخۆشێکەوە بۆ نەخۆشێکی تر، ئەمەش چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەو فێرکردنی چەند شتێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زیرەکی نەخۆشەکە. ھەندیکجار دەرمان بەکاردێت بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی نەخۆشییەکە. لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە بەکارھێنانی دەرمان سوودێکی ئەوتۆی نییە. دووچاربوون بە نەخۆشی شەبەنگی خودتەنیایی لە نزیکەی %١ی خەڵکییە (%٦٢٫٢ ملیۆن لە جیھاندا) لە ساڵی ٢٠١٥. ڕەگەزی نێر زیاتر تووشی نەخۆشییەکە دەبن وەک لە ڕەگەخی مێ.
یەکێک لە ماکە دیارەکانی ئەم نەخۆشییە لاوازی بواری کۆمەڵایەتییە و کە دەبێتە ھۆی کێشەی ھاوڕێیەتی و پەیوەندی سۆزداری و ژیانی ڕۆژانە.
چەند لێکۆڵینەوەیەک دەری خستووە کە ئەم نەخۆشییە دەبێتە ھۆی گەورەبوونی مێشک لە ھەندێ شوێن و بچووکبوونەوەی لە ھەندێ شوێنی تری مێشکدا، ھۆکاری ئەم نەخۆشییە دەگەڕێتەوە بۆ گەشەکردنی نائاسایی دەمارە خانەکان لە قۆناغی گەشەکردنی مێشک لە کۆرپەلەدا.
چڕکردنەوەی بەرنامەی تایبەتی ڕۆشنبیری و چارەسەری ھەڵسوکەوت لە سەرەتای تەمەندا ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ یارمەتیدانی منداڵ بۆی ئاگاداری خۆی بکات.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شەبەنگی ئۆتیسم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شەبەنگی ئۆتیسم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.