شێوازی وانەگوتنەوە

مەبەست لە ڕێگای وانەگوتنەوە ھەموو ئەو ڕێوشوێنانەیە کە مامۆستا دەیگرێتە بەر لە شێواز، کەرستە و، ھەموو ئامرازێکی تر بۆ ئەوەی بەپێی پلانێکی تۆکمە زانیاریی پێویست بگەیەنێت بە فێرخوازەکانی—بە ڕەچاوکردنی توانای فێرخوازەکان.

شێوازی وانەگوتنەوە
یەکێک لە ڕێگاکانی وانەوتنەوە

شێواز و جۆری ڕێگاکانی وانە وتنەوە

شێواز و ڕێگاکانی وانەگوتنەوە و، زۆرن بەپێی قۆناغ و ئاستی تەمەنی قوتابییەکان دادەنرێن. ئەمانەی خوارەوە ھەندێک لە شێوازەکانن:

  1. وانەی ئامادەکراو
  2. ڕێگای گفتوگۆ
  3. ڕێگای گەشتی زانستی
  4. ڕێگای نەخشە ھزرییەکان
  5. ڕێگای ڕێژنەبارانی ھزر (بیرشەنکردن)
  6. ڕێگای تەکنەلۆجیای فێرکردن

وانەی ئامادەکراو

وانەی ئامادەکراو یان وانەبێژی؛ ئەم ڕێگەیە بە کۆنترین ڕێگا دادەنرێت لە پرۆسەی پەروەردەدا. مامۆستا ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، زانیارییەکان بۆ فێرخوازان دەخاتە ڕوو و فێرخوازان تەنھا گوێ دەگرن، مامۆستا پێویستە تەواو خۆی ئامادە کردبێت، چونکە سەنتەری پرۆسەی فێرکردن خۆیەتی. ھەندێک جار پرسیار لە فێرخوازان دەکات بۆ ئەوەی بیریان پەرت نەبێت بەملاوئەولادا، مامۆستا پشت بە کتێبی قوتابخانە و سەرچاوەی تایبەتی خۆی دەبەستێ، و فێرخوازان زانیارییەکان لای خۆیان تۆمار دەکەن.

ڕێگای گفتوگۆ

ڕێگای گفتوگۆ: بە یەکێک لە گرینگترین ڕێگاکانی وانەگوتنەوە دادەنرێت. ئەم ڕێگایە دەگەرێتەوە بۆ فەیلەسووفی یۆنانی، سوقرات، کە یەکەم کەس بووە ئەم ڕێگایەی بەکارھێناوە. ئەم ڕێگایە بریتییە لە گفتوگۆی ئامانجدار و ئەرێنی لە نیوان قوتابییان لەگەڵ مامۆستا یان لە نێوان خۆیاندا و، لە ڕێگای پرسیارەوە دانوستاندن سەبارەت بە بابەتێک دروست دەبێ.

ئامانجەکانی ئەم ڕێگایە بریتین لە:

  1. بیرکردنەوە
  2. گەشەپێدانی کارامەییی دەربڕینی زارەکی
  3. پێدانی متمانە و بوێری بە قوتابی
  4. ئاڵوگۆڕی ئەزموون
  5. چارەسەرکردنی کێشەکان
  6. بەدەستھێنانی بیر و ئەنجامی نوێ
  7. فێربوون و تێگەیشتن و چەسپینی زانیارییەکان

ھەنگاوەکانی ئەم ڕێگایە بریتین لە: دیاریکردنی بابەتی گفتوگۆ، شیکردنەوەی بابەتەکە لە ڕێگای دروستکردنی پرسیارێکەوە و دواتر لەبەرچاوگرتنی شوێنی گونجا و ڕەچاوکردنی کاتی پێویست لە کۆتاییدا ئەنجامگیری.

شێوازەکانی ئەم ڕێگایە

  1. گفتوگۆی و ئامادەبێژی: لێرە جەخت لەسەر پرسیار وەڵام دەکرێتەوە و، قوتابی بەرەو بیرکردنەوەی سەربەخۆ دەبات. ھەروەھا، ڕاھێنان بە یادگە دەکات؛ مامۆستا بە ئامانجی گێڕانەوەی زانیارییەکان کە فێرخواز یان قوتابی لە مامۆستاکەی وەرگرتووە، پرسیار دەکات.
  2. گۆڕینەوەی ڕاوبۆچوون (شێوازی سوقراتی): لەم شێوازەدا، مامۆستا پرسیار لە قوتابییەکانی دەکات، بەڵام وەڵامی پرسیارەکان ئامادە نییە و، دەبێ قوتابییەکان بە دوای وەڵامەکان بکەون.
  3. گفتوگۆی بەکۆمەڵ و سەربەست: لێرەدا قوتابییەکان بە دەوری یەک لەسەر شێوازی بازنەیی دادەنیشن و، لەسەر بابەتێکی گرینگ کە مامۆستا یاخود قوتابی پێشنیاری دەکەن، گفتوگۆ دەکەن. دەبێت لە کۆتاییدا بگەن بە ئامانجی وانەکە؛ نابێت لە سەرەبابەتی گفتوگۆکە بچنە دەر.
  4. سیمینار: ئەم شێوازە لەلایەن کۆمەڵێک قوتابی یان چەند قوتابییەکەوە ئەنجام دەدرێت؛ بابەتی دیاریکراو ئامادە دەکەن و دواتر پێکەشی قوتابییەکانی دیکەی دەکەن. ئەوانیش لە ڕێی پرسیارکردنەوە بەشداری دەکەن. بەم شێوەیە گفتوگۆ لە نێوانیاندا دروست دەبێت.
  5. گفتوگۆی دووقۆڵی :ئەم شێوازە لە نێوان دوو قوتابی دەبێت؛ یەکیان پرسیار دەکات و ئەوی تر وەلام دەداتەوە و بە پێچەوانەشەوە.

ڕێگای گەشتی زانستی

ڕێگای گەشتی زانستی: یەکێکە لە شێوازە کاریگەرەکانی وانەوتنەوە بەھۆی ئەوەی بەکرداری وانەکان دەگوترێنەوە.

ڕێگای نەخشە ھزرییەکان

شێوازی وانەگوتنەوە 
مامۆستایەک لەگەڵ کۆمەلێک لە فێرخوازان

ڕێگای نەخشە ھزرییەکان: ئەم ڕێگایە ئامرازی یارمەتییە بۆ بیرکردنەوە و فێربوون و بیرھاتنەوە. لەم ڕێگایەدا بابەتی دیاریکراو بە شێوەیەکی ھونەری یاخود دیداری بۆ قوتابییەکان ئامادە دەکرێت بە مەبەستی ئەوەی زووتر لە بابەتەکە تێبگەن. ئەم ڕێگایە لە زۆرێک لە قۆناغەکانی خوێندندا بە کار دێت.

ڕێگای ڕێژنەبارانی ھزر

ڕێگای ڕێژنەبارانی ھزر یاخود بیرشەنکردن (عسف الزھنی): ئەم ڕێگایە لەلایەن Alex Osborn داھێنراوە وەک ڕێگاچارەیەکی باشتر بۆ ڕووبەڕووبونەوەی لە پێناو بەکارھێنانی لە چارەسەرکردنی کێشەکان، ھەروەھا پروپاگەندەی بازرگانی و بەرێوەبردنی پرۆژەکان و نەخشەکێشانی کارکردن، و لە کۆتایدا دروستکردنی گیانی ھەرەوەرزی.

ڕێگای تەکنەلۆجیای فێرکردن

ڕێگای تەکنەلۆجیای فێرکردن: یەکێکە لە ڕێگا نوێیەکان و سوودی لێ وەردەگیرێت بۆ پەروەردە و فێرکردن، ئەمەش بەھۆی پێشکەوتنی ئامێرەکانی تەکنەلۆجیا وەک بەکارھێنانی داتاشۆ، کۆمپیوتەر، ئامێرەکانی دەنگ و ڕەنگ و، ھتد. ھەروەھا، بەھۆی پەیوەستبوون بە ئینتەرنێتەوە دەتوانرێت لە ڕێگای بەرنامەی تایبەت بەم بوارە وانەکان لە بە شێوەی سەرھێڵ یاخود ئەلیکترۆنی پێشکەش بکرێن.

سەرچاوەکان

  1. بنەما گشتییەکانی ڕێگاکانی وانە وتنەوە نووسینی: کەریم ئەحمەد عەزیز
  2. أھم طرق التدریس الحدیثة کتابة وسام طلال - ٢٨ مایو ٢٠١٨
  3. خوێندنی ئەلیکترۆنی لە ھەرێمی کوردستان دەستی پێکرد

Tags:

شێوازی وانەگوتنەوە شێواز و جۆری ڕێگاکانی وانە وتنەوەشێوازی وانەگوتنەوە وانەی ئامادەکراوشێوازی وانەگوتنەوە ڕێگای گفتوگۆشێوازی وانەگوتنەوە ڕێگای گەشتی زانستیشێوازی وانەگوتنەوە ڕێگای نەخشە ھزرییەکانشێوازی وانەگوتنەوە ڕێگای ڕێژنەبارانی ھزرشێوازی وانەگوتنەوە ڕێگای تەکنەلۆجیای فێرکردنشێوازی وانەگوتنەوە سەرچاوەکانشێوازی وانەگوتنەوە

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئەشکەوتی شانەدەرسینەم خان بەدرخانڕۆژژمێردووریگەردوونڕەوشەن بەدرخانشیعری نوێی کوردیسۆفییایەتیتەکنۆلۆژیاسیواکمایکرۆسۆفت ئۆفیسباشووری کوردستانیانەی کۆیەنەوشیروان مستەفامووساکلیتۆریسجاڤاسکریپتھزرکرداری جنسیی دەمیجەلال تاڵەبانیشوباتجینئەحمەد بارزانیقەندیلزێڕقەرەداغجافیاساپەپوولەحەجعەلائەدین سەججادیشەڕی ئێران و عێراقزستانمەلا کرێکارسۆفۆکلێسئێچ تی ئێم ئێڵکامەران موکریڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارشارەزوورپیسبوونی ژینگەئەمریکای باکوورناوچەی پایتەختی ئوسترالیاشەڕی چاڵدێرانبەکتریابلۆگدھۆکقەزای مێرگەسۆرسوننەدەوڵەتی ئیسلامیی عێراقسسووریاتاڤگەی بێخاڵفەیسبووکویکیپیدیای کوردیئابوورعەرەبزانیاریگەدەژان ژاک ڕوسۆباوکجوگرافیای باشووری کوردستانتوخمی کیمیاییمارکسیزم-لێنینیزمزەریای ھێمنپیشەسازیئایینیاریزانی تۆپی پێھێڵی قەدەغەکراو (تۆپی پێ)کارڵ گۆستاف یۆنگشیعرپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)حاجی قادری کۆییکەلاردڵ🡆 More