شێرپەنجەی سنگ شێرپەنجەیەکی زۆر باوە لە بەريتانيا.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
زۆربەى ئافرەت کە شێرپەنجەی سنگیان لێ دەرکەوتووە تەمەنىان ٥٠ ساڵ بەرەو سەرە، بەڵام ئافرەتانی گەنجیش ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی سنگ ھەیە. نزيكەى ١ لە ٨ ئافرەت دەستنيشان دەكرێن بە ھەبوونی شێرپەنجەی سنگ . ھەلێکی باشی چاکبوونەوە ھەیە ئەگەر لە قۆناغێکی زوو دەست نیشان بکرێت. لەبەر ئەم ھۆیە، گرنگە ئافرەتان پشکنینی سنگیان بکەن بەبەردەوامى بۆ ھەر گۆڕان کارییێک و هەميشە هەريەك لەم گۆڕانکارییانە سەرنج بدرێن لەلايەنێك گى پى. لە حالەتی دەگمەن، پياوانیش هەروەها دەتوانرێت دەستنيشان بكرێن بە شێرپەنجەی سنگ.
شێرپەنجەی سنگ بر چەندین نیشانە دەردەکەوێت، بەڵام دیار ترین نیشانە گرێ یان ڕووبەري شانەی سنگ ئەستوور بوونە. زۆربەى گرێکان لە سنگدا بە نەخۆشى شێرپەنجە ھەژمار ناکرێن، بەڵام ھەمیشە پشکنینێکی پزیشک باشترە.
ئەگەر ھەر یەک لەم نیشانانەت بینی، ئەوا پێویستە پشکنینێکی گى پى بکەیت :
ئازاری سنگ یەکێک نییە لە نیشانەکانی شێرپەنجەی سنگ.
ھۆىیە دروستەکانی شێرپەنجەی سنگ بەتەواوى ڕوون نەبوونەتەوە . بە ھەر حال ، چەندین ھۆی مسۆگەر ھەن بۆ ھەبوونی ئەگەری شێرپەنجە.
ئەمانە دەگرنەوە:
لەدوای پشکنینی سنگ، گى پىێک لەوانەيە ئاماژە بە پسپۆڕێکی پزیشکی شێرپەنجەی سنگ بدات بۆ زياتر تاقيكردنەوە. ئەمە لەوانەيە سنگ گەڕان بەدواى نەخۆشى بگرێتەوە (وێنەى تيشكى مەمك) يان نموونەىیەکی بچووکی شانەی سنگ وەرگرێت بۆ بۆ سەرنج دان لەژێر ميكرۆسكۆب ( پشكنينى شانەيى).
شێرپەنجەی سنگ چەند جۆری جیاواز لە خۆ دەگرێت كە لە بەشی جیا جیای سنگ دەردەکەوێت. شێرپەنجەی سنگ زۆرجار بەسەر ئەمانەیا دابەش دەكرێت :
ئەمانەش جۆرە کەمت ر باوەکانی شێرپەنجەی سنگ دەگرنەوە:
دەکرێت شێرپەنجەی سنگ بڵاو ببێتەو بە ناو ئەندامەکانی تری جەستەدا، عادەتەن بەناوەكە خوێندا یان بە بن باڵ یا بن قۆڵ پێشگرە: لیمف گرێى گیا. ئەمانە ڕژێنی لیمفى بچووکن كە بەكتریا و خانەکان فیلتەر دەکەن لە مامەرى ڕژێن. ئەگەر ئەمە ڕوو بدات، ئەوا ناسراوە بە شێرپەنجەی ڕێژەی دووەم یان تەشەنەكردوو .
گەڕانی [مامۆگرافیك] بەدواى نەخۆشى ، ئەو شتەیە کە تيشكى ئێكس وێنەی سنگ دەگرێت ، ئەمە باوترین ڕێگایە بۆ دۆزینەوەی گۆڕانکارییێک لە شانەی سنگ (نەخۆشی) ل قۆناغێکی سەرەتایی دا. لەگەڵ ئەوەشدا، دەبێت ئاگادار بیت کە پشکنینی مەمۆگرام ئەگەری ئەوەی ھەیە کە نەتوانێت ھەموو جۆرە شێ رپەنجەیێکی سنگ دەرنخات. ھەروەھا لەوانەیە تووشی تاقیكردنەوە و دەستێوەردانێکی زیادت بکات وەک نەشتەرگەرى، تەنانەت ئەگە ر شێرپەنجەی سنگت نەبێت.
ئەو ئافرەتانەی کە ئەگەری تووشبوونیان بەم نەخۆشییە زیاترە، داواییان لێ دەکرێت کە پشکنینی زیاتر بکەن بۆ بارودۆخەکەیان. چونکە مەترسیى شێرپەنجەی سنگ زیاد دەبێت لەگەڵ تەمەن، ھەموو ئافرەتێک كە تەمەنی
٥٠ بۆ ٧٠ ساڵە بانگهێشت دەكرێت بۆ پشکنینی شێرپەنجەی سنگ هەر ٣ ساڵ جارێک. ئەو ئافرەتانەش کە تەمەنیان سەرو ٧٠ ساڵە مافی ئەوەیان ھەیە پشکنین بکەن بەدواى نەخۆشى و دەتوانن بە گى پى يان ناوچەی گەڕان ئەم کارە بکەن. خزمەتگوزارى تەندروستى نيشتمانى لە پرۆسەی ئەوەدایە کە بەرنامەیێک درێژ بکاتەوە، ئەوەش ئەوەیە کە پشکنین بۆ ئەم نەخۆشییە پێشكەش دەكات بە هەندێك ئافرەتان لە تەمەنى ٤٧ بۆ ٧٣.
ئەگەر زوو بە شێرپەنجەی سنگ بزاندرێت، ئەوا دەتوانرێت چارەسەر بکرێت پێش بڵاوبوونەوەی بە ناو ئەندامەکانی تری جەستە.
شێرپەنجەی سنگ بە تێکەڵەییەک لەمانە دەتوانرێت مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت:
نەشتەرگەرى عادەتەن يەكەم جۆرى چارەسەرە، بە دوایدا چارەسەركردن بە مادەى كيمياوى يان چارەسەركردن بە تيشك يان، لە هەندێك حالەت، هۆرمۆن يان چارەسەری ئامانج پێکێنەر. دواتر، جۆری نەشتەرگەرى یان چارەسەر دەکەوێتەوە سەر جۆری شێرپەنجەی سنگت. پزیشکەکەت پێویستە باشترین ڕێگا و پلانی چارەسەرت پێ بڵێت. لە بەشێکی کەمی ئافرەتان، شێرپەنجەی سنگ لە دوای بڵاوبەەنەوەی بە ناو ئەندامەکانی تری جەستە دەدۆزرێتەوە. شێرپەنجەی دووەمی، هەروەها ناسراوە بە شێرپەنجەی تەشەنەكردوو، تواناى چارەسەرکردنی نيیە، بۆیە ئامانجى چارەسەر بۆ ئەوانە ئەوەیە کە نيشانەکان کەم بکرێنەوە.
ھەبوونی شێرپەنجەی سنگ دەتوانێت كار لە ژيانی ڕۆژانەت بكات لە زۆر ڕووەوە، ئەمەش دەکەوێتەوە سەر جۆر و قۆناغی شێرپەنجەکەت. ڕەفتارکردن لەگەڵ نەخۆشییەکەدا لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت. چەندين شێوەى پشتگيرى بۆ نەخۆشەکە بەردەستە ئەگەر پێویستی پێی ھەبێت.
شێوەى پشتگيرى ئەمانە دەگرێتەوە:
چونکە تا ئێستە بەتەواوى لە ھۆیەکانی شێرپەنجەی سنگ تێ نەگەیشتوین، ناتوانین بزانین کە بە تەواوی ڕێگری لێ دەکرێت یان نا. ئەگەر مەترسيىێکی زيادت ھەیە بۆ تووشبوون بەم حالەتە، هەندێك چارەسەر بەردەستن بۆ کەمکردنەوەی ئەم مەترسىیە.
تێڕوانینەکان تەماشای پەيوەندی نێوان شێرپەنجەی سنگ و ڕێجيمیان کردووە. هەرچەندە ئەنجامی دڵنیا کەرەوە نييە، بەڵام سوودی هەيە بۆ ئافرەتانێک كە:
پێشنيار کراوە کە ڕاهێنانی بەردەوام دەتوانێت مەترسى شێرپەنجەی سنگ کەم بکاتەوە بە ڕێژەی یەک لەسەر سێ. ڕاهێنانی بەردەوام و ھەبوونی ژیانێژی تەندروست دەتوانێت هەڵوێستی نەخۆشانی شێرپەنجەی سنگ باشتر بکات. ئەگەر تۆ بەم حاڵەتەدا تێپەڕ بووبیت، گرنگە هەوڵ بدەیت کێشێژی تەندروستت ھەبێت. ھۆی ئەمەش ئەوەیە کە كێشى زياد يان قەڵەوی وا دەکات هۆرمۆنى ژنانەی زیادە بەرهەم بێت، كە بوونی مەترسیی شێرپەنجەی سنگ زیاد دەکات.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شێرپەنجەی سنگ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.