شێروان مەزن

شێروان مەزن شارەدێیەکە سەر بە شارۆچکەی مێرگەسۆری پارێزگای ھەولێرە.

شارەدێی شێروان مەزن ٧٠ گوند دەگرێتە خۆ کە ١٩ گوندی ئاوەدانە و ٥١ گوندیش تاکو ئێستا ئاوەدان نەکراوەتەوە. ١٥٥کم لە ناوەندی پارێزگای ھەولێر و ٣٠کم لە ناوەندی شارۆچکەی مێرگەسور دوورە.

شێروان مەزن
شارەدێ
شێروان مەزن لە بەھاری (٢٠٢٢)
شێروان مەزن لە بەھاری (٢٠٢٢)
وڵاتشێروان مەزن کوردستان
پارێزگاھەولێر
قەزاقەزای مێرگەسۆر
بەرزایی
١١٥٠ مەتر (٣٬٧٧٠ پێ)
زمانەکان
 • ناوچەییبادینی
 • فەرمیسۆرانی

مێژوو

شێروان مەزن کە ئێستا ناوەندی شارەدێیە، پێشتر گوند بووە و مێژووی درووستبوونی دەگەڕێتەوە بۆ ٥٥٠ ساڵ پێش ئێستا، کە تەنیا لە چەند ماڵێک پێک ھات بوو. لە ساڵی ١٨٩٠ شێروان مەزن کرا بە شارەدێ بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی مزوری باڵا کە شێروان مەزن ناوەندی شارەدێیەکە بوو. لە ڕووی بەرخۆدان و قوربانیدان لە شۆڕشەکانی کوردستان خەڵکی ئەم دەڤەرە سەدان شەھیدی داوە و ئەنفال کراون، و چەندان جار خەڵکی ئەم ناوچەیە ڕاگوێزراون و ماڵ و ئاوەدانییان سوتێنراوە بە دەستی دوژمنانی کورد و کوردستان.

جوگرافیا

شارەدێی شێروان مەزن ناوچەیەکی شاخاوی سەختە. گرینگترین چیاکانی: چیای بۆتین و چیای موسەکا و چیای ھوکل و چیای گۆڤەند لەگەڵ چیای چارچەل. ڕووباری شین کە لە باکووری کوردستان ھەڵدەقوڵێت دەکەوتێتە ئەم شارەدێیە. ڕووبەری سنووری کارگێڕی شارەدێ ٢٧٠ کم٢ و لە ٪٤٤ چیا و ٪٣٥ گرد و ٪٢١ی دەشتاییە. شارەدێیەکە ١١٥٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزە، و ئاووھەوای ناوچەکە بە گشتی مامناوەندە؛ ھاوینان گەرم و جار بە جار دەگاتە ٤٠ پلە سەدی، و لە زستانانیش بەفر و بارانێکی زۆری لێ دەبارێت، ھەندێک ساڵ ڕێژەی بارانبارین ١١٥٠ ملم دابارینی بەفریش دەگاتە ٢٠٠ سم، وەرزەکانی بەھار و پاییزی مامناوەندییە.

سەرچاوەکان

Tags:

قەزای مێرگەسۆرپارێزگای ھەولێر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

سیزیۆمقورئانبەرلینجەنگی جیھانیی دووەمموحسین لوڕستانیشێرپەنجەڕۆژژمێری ئێرانیموەتتەئی مالیکژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبکۆرتیزۆڵپەیمانی سیڤەرنووحنالیمەھابادعیساخۆشەویستیبەنی ئیسرائیلزمانی گورجیعومەر کوڕی خەتتابئارین مەسروور بارزانیقوتابیموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانئیمپراتۆریەتیی ساسانیھەڵەبجەگەشبینیھەوراماندەوڵەتی ئیسلامیقەزای ماوەتبەرکارمامە ڕیشەفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیحاجی قادری کۆییکێری مرۆڤکیمیابارانی ھەڵەبجەعەلائەدین سەججادیکۆمەڵناسیڕۆژژمێرئەحمەد بارزانیکۆماری ئاراراتئێکس ڤیدیۆسمایکرۆسۆفتنەخۆشیی ئەلزھایمەرھەڵگوردبۆرسەمەسیحییەتدادپەروەریبەردشێخ نەھرۆ کەسنەزانیخاکەلێوەفیزیکخەواریجخشتەی خولینێچیرڤان بارزانیئۆزۆنجەیران (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)ورمێکریستیانۆ ڕۆناڵدۆقازی محەممەدشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسدڵدارئێزیدی (ئایین)کاربۆنشنۆگورچیلەکارەباشەمامەکورووشی مەزنئازار (مانگ)دیاکۆپێرسسوورێژەئیدریسکۆریای باشوورحەماس🡆 More