شێرلی بووت (٣٠ی ئابی ١٨٩٨–١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢) خانمەکتەرێکی شانۆ و فیلمی ئەمریکی بوو.
ئەو یەکێکە لەو خانمە ئەکتەرانەی کە سێ تاجی نواندنی وەرگرتبێت. لە نێویاندا خەڵاتێکی ئۆسکار، دوو جار خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، ھەروەھا سێ جار خەڵاتێکی تۆنی بردووەتەوە.
شێرلی بووت | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Shirley Booth | |
لەدایکبوون | ٣٠ی ئابی ١٨٩٨ بڕۆکلین، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
مردن | ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٢ Chatham, Massachusetts، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | (٩٤ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Thelma Marjorie Ford |
ھۆی مەرگ | نەخۆشی |
شوێنی ناشتن | Mount Hebron Cemetery |
ھاوسەر | Ed Gardner |
پیشە | ئەکتەری دۆبلێر، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری فیلم، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن، radio personality |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٢٥ |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر |
لە سەرەتادا و بەدیاریکراوی لە ساڵی ١٩٢٥، بووت لەڕێی شانۆی برۆدوەی دەستی بەکاری نواندن کرد. یەکێک لە دیارترین کارەکانی لە بواری شانۆ، شانۆگەری بگەڕێوە، شیبای بچووک بوو لە ساڵی ١٩٥٠، لەڕێی ئەم شانۆگەرییەوە بۆ یەکەمینجار خەڵاتی تۆنی پێدرا. لە ساڵی ١٩٥٢، بە نوێکردنەوەی شانۆکە بۆ فیلمێک بەھەمان ناو و ناوەڕۆک، ئەوا شێرلی بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، براوەی خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی کان بۆ باشترین خانمەکتەر، ھەروەھا بووە براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین خانمەکتەر. وێڕای کارامەیی و سەرکەوتنی لە فیلمەکان، بەڵام خۆی حەزی بەوە دەکرد کە زیاتر لە شانۆ دەربکەوێت، ھەر لەبەر ئەوەشە تەنیا لە چوار فیلم بەشداریی کرد.
لە ماوەی ١٩٦١ بۆ ١٩٦٦، ئەو لە شانۆی ھازل بەشداریی کرد، کە بەھۆی ئەمەوە دوو خەڵاتی ئێمی پرایم تایمی بەدەستھێنا. وەک ڕێزلێنانێک بۆی، لە مەڕمەڕەی بەناوبانگی ھۆڵیوود، ناوی شێرلی بووت وەک یەکێک لە ئەستێرەکانی ھۆلیوود لەشێوەی ئەستێرە نەخشێندراوە.
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینی |
---|---|---|---|
١٩٥٢ | بگەڕێوە، شیبای بچووک | لۆلا دێلانی | براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر براوەی خەڵاتی فیستیڤاڵی فیلمی کان بۆ باشترین خانمەکتەر براوەی خەڵاتی گۆڵدن گلۆب بۆ باشترین خانمەکتەر براوەی خەڵاتی ناشناڵ بۆرد ئۆف ڕیڤیو بۆ باشترین خانمەکتەر براوەی خەڵاتی بازنەی ڕەخنەگرانی فیلمی نیویۆرک بۆ باشترین خانمەکتەر پاڵێوراو بۆ – خەڵاتی بافتا |
١٩٥٣ | شەقامی سەرەکی بەرەو برۆدوەی | وەک خۆی | |
١٩٥٤ | لەبارەی خاتوو لیزێ | خاتوو ڤیڤیان لیزێ | پاڵێوراو بۆ–خەڵاتی بافتا |
١٩٥٨ | ھۆت سپێڵ | ئەلما دوڤال | |
١٩٥٨ | زە ماتچمەیکەر | دۆلی لیڤی | کۆتا فیلم |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شێرلی بووت تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شێرلی بووت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.