شێخ مارفی نۆدێ (١٧٥٣ – ١٨٣٨) ناوی تەواوی سەید محەممەد ناسراو بە مارف کوڕی سەید مستەفا کوڕی سەید ئەحمەدە، سەید عیسای بەرزنجی کوری بابەعەلی ھەمەدانی زانای ئایینی و خواناس باپیرەی سێزدەمینییەتی، شاعیری کورد، باوکی کاک ئەحمەدی شێخ (ناسراو بە کاک ئەحمەدی سلێمانی) و باپیری شێخ سەعید و باپیرەگەورەی شێخ مەحموودی حەفیدە.
ئەم وتارە پێویستی بە بەسەرداچوونەوەیە لەلایەن پسپۆڕێکی بابەتەکەوە.فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) ( |
لە ساڵی (١١٦٦ کۆچی - ١٧٥٢ زایینی) لە گوندی نۆدێ سەر بە ناوچەی شارەزور لەدایک بووە. لای باوکی دەستی کرد بە خوێندن، قورئانی خەتم کرد، کتێبە سەرەتایییەکانی سەرف و نەحوی تەواو کرد، باوکی ناردییە (قەڵاچۆلان) پایتەختی بابانییەکان، لە قوتابخانەی (غەزائییە) دەستی کرد بە (شەرحی موغنی)، لەوێ مایەوە ھەتا ساڵی (١٧٦٤ ز)، پاشان چووە (ھەزارمەرد) لای مەلا محەممەدی ئیبنولحاج کتێبەکانی سیوطی و حیسامکاتی و عبداللە یەزدی و مختصر و شەرحی عەقائیدی خوێند. پاشان شێخ مارف گەڕایەوە قەڵاچۆلان و ماوەیەک لەلای مەلا محەممەدی غەزائی شەریعەتی خوێند.
کرا بە مودەریس لە مزگەوتی قەڵاچۆلان، ھەتا ئیبراھیم پاشای بابان شاری سلێمانی دروست کرد و پایتەختی بابان لە قەڵاچۆلان گواسترایەوە بۆ وێندەر، کە ئیبراھیم پاشا مزگەوتی گەورەی دروست کرد، شێخ مارف بوو بە مامۆستای ئەو مزگەوتە، شێخ مارف تەریقەتی قادری وەرگرتووە لە شێخ عەلی یە کۆسەی دۆڵپەموو، کە مامی باوکییەتی و ھەوەھا باپیرییەتی لە دایکییەوە، ئەویش تەریقەتی لە شێخ ئیسماعیلی ولیانی وەرگرتووە.
ھەرچەندە بەھۆی ھەڵە لێکتێگەیشتن ھەندێک کێشەی بچووک لەنێوان مەولانا خالیدی بەغدادی نەقشبەندی و شێخ مارفی نۆدێی قادری ڕووی داوە، بەڵام دواتر بوون بە دۆستی یەکتر و تەبایی و ئاشتەوایی لەنێوانیان بەردەوامی داوە و شێخ مارفی نۆدێ بە داوای لێبوردنەوە نامەی بۆ مەولانا خالید نوسیوە.
شێخ مارفی نۆدێ لە ساڵی (١٢٥٤کۆچی - ١٨٣٨ زایینی) کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی گردی سەیوان نزیک گۆمبەتی سولەیمان پاشای بابان بەخاک سپێردرا، ئەم زاتە بەڕێزە لە زانا بەرزەکانی کوردستان بووە و زانای دیار و گەورەی بنەماڵەی بەرزنجە بووە و خاوەنی دەستی باڵا بووە لە شیعر و ئەدەبدا و سوارچاکی مەیدانی زانستی عەرووز و ھۆنینەوەی شیعر بووە
محمد مەعرووف کوڕی شێخ مستەفای کوڕی سەید ئەحمەدی کوڕی سەید محەممەدی نۆدێی ناسراو بە کبریت الاحمر کوڕی باوە عەلی وەندەرێنە کوڕی سەید بابە ڕەسولی گەورە کوڕی شێخ سەییدی کوڕی سەید ڕەسول کوڕی سەید قەلەندەری کوڕی شێخ عەبدوالسەیدی کوڕی سەید عیسای ئەحدەب کوڕی سەید حوسەین کوڕی سەید بایەزید کوڕی سەید عەبدوالکەریمی کوڕی سەید عیسای بەرزەنجی کوڕی سەید بابە عەلی ھەمەدانی کوڕی سەید یوسفی کوڕی سەید مەنصوری کوڕی سەید عبدالعزیزی کوڕی سەید عبداللە ی کوڕی سەید ئیسماعیلی موحەدیث کوڕی موسای کاظم کوڕی جەعفەری صادق کوڕی محەممەدی باقر کوڕی عەلی زین العابدین کوڕی حوسەین کوڕی ی عەلی و فاتیمە ی کچی پێغەمبەر
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شێخ مارفی نۆدێ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.