شیر ساریم سەرکردەیەکی کوردی ئێزیدی بوو کە سەرکردایەتی ڕاپەڕینێکی کرد دژ بە دەوڵەتی سەفەوی لە سەردەمی شا ئیسماعیلی یەکەم.
کتێبی مێژووی شا ئیسماعیل کە ساڵی ١٩٣٩ لەلایەن غولام سەروەر نووسراوە ئاماژە دەکات بەوەی «لە زستانی ١٥٠٥–١٥٠٦ شا ئیسماعیل چوو بۆ بەرەکانی پێشەوە لە ئازەربایجان بۆ دامرکاندنەوەی شیر ساریم کە سەرکردەیەکی دزی کوردستان بوو. دوای کۆمەڵکوژکردنی شوێنکەوتوانی و تاڵانکردنی کەمپەکەی بەھۆی ئەوەی شیر ساریم ھەڵھات شا ئیسماعیل پێشڕەوی کرد بۆسەر ڕووباری قزڵ ئوزفلن.»
ڕاپەڕینەکەی شیر ساریم بۆ چوار ساڵی دواتر بەردەوام بوو لە ماوەی نێوان ١٥٠٦–١٥١٠. ساڵی ١٥١٠ شیر ساریم تێکشکێندرا لەلایەن سوپای فارسەکانەوە و بۆ خۆی دەستگیرکرا و کوژرا و ئەو کوردانەشی بە دیلی گیردران کوژران «بە ئازارێک کە وێنای دووبارە نەبێتەوە.»
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شیر ساریم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.