شۆن ئادەم لێڤی (لەدایکبووی ٢٣ی تەممووزی ١٩٦٨) دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، و ئەکتەرێکی کەنەدییە.
کاری دەرھێنانەکانی پێکدێن لە Big Fat Liar، Cheaper by the Dozen، ، زنجیرەی Night at the Museum، و شتە نامۆکان.
شۆن لێڤی | |
---|---|
لەدایکبوون | شۆن ئادەم لێڤی ٢٣ی تەممووزی ١٩٦٨ مۆنتریاڵ، کیوبێک، کەنەدا |
پیشە | دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، و ئەکتەری فیلم |
چالاکبوون | ١٩٨٦–ئێستا |
ھاوسەر | سێرینا لێڤی |
مناڵ(ەکان) | ٤ |
لێڤی بەرھەمھێنەری فیلمی ٢٠١٦ی خەیاڵی زانستیی گەیشتوو بووە، کە بەھۆیەوە بۆ خەڵاتی ئۆسکار پاڵێوراوە بۆ باشترین فیلم. لە ٢٠١٦ وە، لێڤی یەکێک بووە لە بەرھەمھێنەرانی زنجیرەی ڕەسەنی نێتفلیکسی شتە نامۆکان. دوو ئەڵقەی دەرھێناوە لە ھەریەک لە سێ وەرزی زنجیرەکە.
لێڤی بۆ خێزانێکی جولەکە لەدایکبووە لە مۆنتریال، کیوبێک. لە تەمەنی ھەرزەکاریدا، دوا ناوەندی سەینت جۆرج و ناوەندی ڕاھێنانی ھونەری ستەیجدۆر مانەر لە نیویۆرکی خوێندووە.[ژێدەر پێویستە] لێڤی زانکۆی یەیڵی تەواوکرد لە ١٩٨٩ کە لە بەشی ھونەر ئەیخوێند. خەڵاتێکی ئێم ئێف ئەی وەرگرت لە قوتابخانەی ھونەری سینەمایی یو ئێس سی لە ١٩٩٤.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شۆن لێڤی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شۆن لێڤی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.