یاسین بولوت ناسراو بە شوکری سەرحەد (لەدایکبووی ١٩٥٧ لە قەرس – مردووی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە سلێمانی) سیاسەتوان و ئەندامی کۆمیتەی ماڵباتی شەھیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو، کە لە ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ پەکەکە ئاشنا بوو.
سەرحەد لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ لە گەڕەکی چوارچرای سلێمانی لەلایەن کەسانێکی سەر بە دەزگای میتی تورکیا بە دەستدرێژی چوار گوللە تیرۆر کرا.
شوکری سەرحەد | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٧ |
مەرگ | ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١ گەڕەکی چوارچرا، سلێمانی، ھەرێمی کوردستان |
ھۆکاری مەرگ | تیرۆرکردن لەلایەن کەسانێکی سەر بە میت |
شوێنی گۆڕ | گۆڕستانی محەممەد قەرەسونگوور، قەندیل |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | یاسین بولوت، یووسف موراد |
پیشە | سیاسەتوان، گەریلا |
چالاکبوون | ١٩٧٨–٢٠٢١ |
حیزبی سیاسی | پەکەکە |
بەرامبەر(ەکان) | تورکیا |
شوکری سەرحەد بە ناوی ڕاستەقینەی یاسین بولوت لە شاری قەرس، باکووری کوردستان لە ساڵی ١٩٥٧ لەدایکبوو، ساڵی ١٩٧٨ پەکەکەی ناسی و لە کاتی کوودەتای ١٢ی ئەیلوولی ١٩٨٠ لە تورکیا دەستگیرکرا و لە بەندیخانەی ئامەد زیندانی کرا، یاسین بولوت لەوێ لەگەڵ ئەندامان و پێشەنگانی پەکەکە، لە دژی کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیا چالاکی بەڕێوە دەبرد، دواتر لە ساڵی ١٩٩١ ئازاد دەبێت و ڕوو لە چیاکانی کوردستان دەکات. ئەو بۆ ماوەی ١٥ ساڵان وەک ئەندامی کۆمیتەی شەھیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان کاری کرد.
شوکری سەرحەد لە کاتژمێر ٩ی بەیانیی ڕۆژی ھەینی بەکاتی ھەولێر لە ڕێکەوتی ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢١، لە گەڕەکی چوارچرای سلێمانی لەلایەن کەسانی نەناسراو کە دەگوترێت سەر بە میتی تورکیان درایە بەر دەستدرێژی گوللە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا. دواتر ھەمان ڕۆژ لە مەراسیمێکدا تەرمی سەرحەد لە گۆڕستانی محەممەد قەرەسونگوور لە قەندیل بەخاک سپێردرا.
ئەم تیرۆرە لەلایەن پەکەکە، ھەدەپە، بزووتنەوەی گۆڕان، دەزگای دژەتیرۆر، قوباد تاڵەبانی و خەڵکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ھەبوو.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شوکری سەرحەد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.