سەید عەلی ساڵحی لەدایکبووی ١٩٥٥ شاعیرێکی ناوداری بە ڕەچەڵەک لوڕی سەردەمە و بە یەکێک لە کەڵەشاعیرە زیندووەکانی ئێران دەناسرێ.
لە شاری ئیزەی پارێزگای خووزستان (باشووری رۆژاوای ئێران) لە دایک بووە. ساڵحی بە چاوێکی نزیکەوە دەڕوانێتە ئەدەبیات و وێژەی کورد و دۆستایەتیی لەگەڵ شێرکۆ بێکەس، فەرھاد پیرباڵ و بەختیار عەلی و شاعیرانی تری کوردیش ھەبووە. بۆ ڕووداوەکانی کورد بەخەم بووە و وەدەنگ ھاتووە؛ شێعری بۆ کۆبانی و عەفرین نووسیوە. تەڵچنێکی شێعرەکانی شێرکۆ بێکەسیشی لەگەڵ وەرگێڕی کورد حەمەڕەئووف مرادی بە ناوی سلیمانیە و سپیدەدم جھان (واتە: سلێمانی و تاریک و ڕوونی دنیا) کردۆتە فارسی. بانگ کراوەتە فستیواڵی گەلاوێژ و خەڵات کراوە. ١٨ی خاکەلێوەی ٢٠١٨ خەڵاتی زێڕینی فستیواڵی گەلاوێژی پێشکەش بە ئاوارەکانی عەفرین کردووە. ساڵی ٢٠١٠ لە ئێران دیوانە شێعری "ئەنیس کۆتایی ئەم حەوتووە دێ"ی ساڵحی خەڵاتی "نیما"ی پێ بڕاوە، بەڵام ساڵحی وەخۆی نەگرتووە و لە وەڵامدا کوتوویەتی "بەخەمی برسێتیی خەڵکەوە بن باشترە". گەلێک کتێب و نووسراوەی بەپێزی ھەن و بە بنیاتنەری بزووتنەوەی شێعری گوتار (گفتار) و شەپۆلی نوێ لە شێعری فارسیدا دەناسرێ، کە لە زمانی دژوار و قورس پارێز دەکا و بەرەو نەرم و نیانیی زمان کل دەبێ.
سەرجەم بەرھەمەکانی سەید عەلی بە زمانی فارسی نووسراون و کە ھەزاران لاپەڕە شێعر و نووسراوەن. بەشێک لە دیوانە شێعرەکانی بریتین لە:
لەگەڵ دایکانی کۆبانی
(وەرگێڕان: ئەیووب گازرانی)
عەفرین
ئاوەارەکانی عەفرینیان
(وەرگێڕان: عادڵ قادری)
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەید عەلی ساڵحی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەید عەلی ساڵحی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.