عەلی خامنەیی

سەید عەلی حوسێنی خامنەیی (بە فارسی: سید علی حسینی خامنه‌ای‎؛ لەدایکبووی ١٩ی نیسانی ١٩٣٩) مەرجەعێکی شیعەی دوازدە ئیمام و دووەمین ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، کە لە ساڵی ١٩٨٩ەوە ئەو پۆستەی پێیە و جێگەی ڕووحوڵڵا خومەینی گرتووەتەوە.

ئەو پێشدا سێیەمین سەرۆک کۆماری ئێران بووە لە نێوان ساڵەکانی ١٩٨١ ھەتا ١٩٨٩. خامنەیی بەپێی یاسای بنەڕەتیی ئێران، باڵاترین دەسەڵاتدار و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتەیە. ئەو لە ئێستادا درێژترین ماوەی دەسەڵاتداری لە ڕۆژھەڵاتی ناویندا و لەدوای محەممەدڕەزا پەھلەوی دووەم درێژترین ماوەی ڕێبەرایەتی لە ئێراندا پێیە.

ئایەتوڵڵا
سەید
عەلی خامنەیی
علی خامنه‌ای
عەلی خامنەیی
خامنەیی لە ساڵی ٢٠٢٣
دووەمین ڕێبەری ئێران
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
٤ی حوزەیرانی ١٩٨٩
کاتی: ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٩ – ٦ی ئابی ١٩٨٩
سەرۆک کۆمار
پێشینە ڕووحوڵڵا خومەینی
سێیەمین سەرۆک کۆماری ئێران
لە پۆستدا بووە
٩ی تشرینی یەكەمی ١٩٨١ – ١٦ی ئابی ١٩٨٩
سەرۆک وەزیران میرحوسێن مووسەوی
ڕێبەر ڕووحوڵڵا خومەینی
خۆی
پێشینە محەممەدعەلی ڕەجایی
پاشینە ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی
یەکەمین سەرۆکی ئەنجومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندیی سیستەم
لە پۆستدا بووە
٧ی شوباتی ١٩٨٨ – ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٩
دەستنیشان کراوە لەلایەن ڕووحوڵڵا خومەینی
پێشینە پۆستەکە دامەزراوە
پاشینە ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی
ئەندامی ئەنجومەنی پسپۆڕانی ڕێبەری
لە پۆستدا بووە
١٥ی ئابی ١٩٨٣ – ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٩
ناوچەی بەربژێری پارێزگای تاران
زۆرینە ٢،٨٠٠،٣٥٣ (٨٧٫٨٪)
ئەندامی پەرلەمانی ئەنجومەنی ئیسلامی
لە پۆستدا بووە
٢٨ی ئایاری ١٩٨٠ – ١٣ی تشرینی یەكەمی ١٩٨١
ناوچەی بەربژێری تاران، ڕەی و شەمیرانات
زۆرینە ١،٤٠٥،٩٧٦ (٦٥٫٨٪)
پێشنوێژی ھەینیی تاران
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠
دەستنیشان کراوە لەلایەن ڕووحوڵڵا خومەینی
پێشنوێژە کاتییەکان
پێشینە حوسێنعەلی مونتەزیری
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون سەید عەلی حوسێنی خامنە
(١٩٣٩-٠٧-١٦) ١٦ی تەممووزی ١٩٣٩ (تەمەن ٨٤ ساڵ) (ڕێکەوتی ناسنامە)
(١٩٣٩-٠٤-١٩) ١٩ی نیسانی ١٩٣٩ (تەمەن ٨٤ ساڵ) (ڕێکەوتی ڕاستەقینە)
مەشھەد، پارێزگای خۆراسان، شانشینی ئێران
پارتی سیاسی سەربەخۆ (لە ١٩٨٩ەوە)
لایەنگیری سیاسی
تر
  • حیزبی کۆماری ئیسلامی (١٩٧٩–١٩٨٧)
  • کۆمەڵەی ڕۆحانییە خەباتکارەکان (١٩٧٧–١٩٨٩)
ھاوسەر(ەکان) مەنسوورە خوجەستە باقرزادە (ھاوسەرگیری ١٩٦٤)
منداڵ(ەکان)
  • مستەفا
  • موجتەبا
  • مەسعوود (ناسراو بە موحسین)
  • مەیسەم
  • ھودا
  • بوشرا
نیشتەجێ بەیتی ڕێبەری
خوێندن لە ناوچەی زانستیی قوم
ماڵپەڕ farsi.khamenei.ir

بەوتەی خۆی لە سەردەمی حکوومەتی پەھلەویدا چەند جاران دەستبەسەر کراوە و دواتر بۆ ماوەی سێ ساڵان دوور خرایەوە. دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئێران و ڕووخانی شانشینی پەھلەوی، لە حوزەیرانی ١٩٨١دا ھەوڵی تیرۆرکردنی خامنەیی درا کە بووە ھۆی لەکارکەوتنی دەستی ڕاستی. خامنەیی یەکێک لە سەرکردەکانی ئێران لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە دەیەی ١٩٨٠دا بووە و پەیوەندیییەکی نزیکی لەگەڵ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھەبووە کە ئێستا سپای بەڕێوە دەبات و فەرماندەکانی سپا لەلایەن خامەنییەوە دادەنرێن و لادەبرێن. ھەروەھا سپای پاسداران ھەوڵی سەرکوتکردنی دژبەرانی خامنەیی دەدات. خامنەیی لە ساڵی ١٩٨١ ھەتا ١٩٨٩، وەکوو سێیەمین سەرۆک کۆماری ئێران کاری کرد و یەکێک لە نزیکەکانی ڕووحوڵڵا خومەینی، یەکەمین ڕێبەری باڵای شۆڕش بوو. خومەینی ھەندێک پێش مردنی لەگەڵ ئەو جێگرەوەی کە ھەڵیبژاردبوو، حوسێنعەلی مونتەزیری ناکۆکیی ھەبوو، ھەربۆیە کاتی مردنی خومەینی کەس نەبوو کە جێگەی بگرێتەوە. لەلایەن ئەجومەنی شارەزایانەوە لە ٤ی حوزەیرانی ١٩٨٩، خامنەیی کە تەمەنی ٥٠ ساڵ بوو وەکوو ڕێبەری نوێ ھەڵبژێردرا. بەوتەی ئەکبەر ھاشمی ڕەفسەنجانی، خامنەیی کەسێک بوو کە خومەینی پێش مردنی وەکوو جێگرەوەی خۆی ھەڵیبژاردبوو. خامنەیی لە ١٤ی ئایاری ١٩٧٩ەوە، بەڕێوبەرایەتیی خزمەتکارانی ئاستانی قودسی ڕەزەوی پێیە.

خامنەیی وەکوو ڕێبەر، بەھێزترین کاربەدەستی سیاسی لە کۆماری ئیسلامییە. ئەو سەرۆکی دەوڵەتی ئێران و فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانە و دەتوانێت لە زۆرێک لە بوارە ئابوورییەکان، ئایینییەکان، سیاسەتە ناوخۆیییەکان و دەرەکییەکان و ژینگە سروشتییەکاندا دەستێوەردان و ڕۆڵی سەرەکیی ھەبێت. خامنەیی وەکوو ڕێبەر، توانای بەڕێوەبەرایەتیی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆی بەسەر دەزگاکانی جێبەجێکردن، یاسادانان و دادگەری و ھەروەھا ھێزە چەکدارەکان و میدیاکاندا ھەیە. تەواوی کاندیداکانی ئەنجومەنی شارەزایان، سەرۆکایەتیی کۆمار و پەرلەمان لەلایەن ئەنجومەنی پارێزەرانەوە پەسەند دەکرێن، کە ئەندامەکانی بەشێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەلایەن ڕێبەری ئێرانەوە دادەنرێن. ھەروەھا ھەندێک کات بووە کە ئەنجومەنی پارێزەران دوای فەرمانی خامنەیی، ڕەتکردنەوەکانی بۆ ژمارەیەکی تایبەت ھەڵوەشاندووەتەوە.

خامنەیی لە سەردەمی دەسەڵاتداریدا بینەری ژمارەیەکی بەرچاو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی گەورە بووە، لەوانەش خۆپیشاندانەکانی ١٩٩٤ی قەزوین،خۆپیشاندانەکانی ١٩٩٩ی خوێندکارانی تاران، خۆپیشاندانەکانی دوای ھەڵبژاردنی ٢٠٠٩ی سەرۆکایەتیی، خۆپیشاندانەکانی ٢٠١١–٢٠١٢، خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٧-٢٠١٨، خۆپیشاندانەکان و مانگرتنەکانی گشتیی ٢٠١٨–٢٠١٩، خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٩–٢٠٢٠، خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢١، سەرھەڵدانی ٢٠٢٢. ھەروەھا زۆربەی ڕۆژنامەنووس و ئەو کەسانەی کە ڕەخنەیان لە خانتەیی گرتووە بە تۆمەتە جۆراوجۆرەکان دەستبەسەر کراون و بە بەندیخانە و قامچلێدان سزا دراون، کە ھەندێک جار گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەکان

Tags:

زمانی فارسیسەرۆک کۆماری ئێرانسەرۆکی حکوومەتشیعەشیعەی دوازدە ئیماممحەممەدڕەزا پەھلەویڕووحوڵڵا خومەینیڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئاڵای کوردستانپێستمێژووی عێراقشەڕی ئێران و عێراقحەسەن کوڕی عەلیزانکۆی سۆرانبەندی کیمیاییئەحمەد موختار جافئۆکسجینئەسپکوردستان (ڕۆژنامە)تەختەکلیلی کۆمپیوتەرقوزڕۆژژمێری زایینیبەنداوی دووکانسالمRمینفەیسبووکماوسدڵزارکێوی ھێرمۆنقەڵای ھەولێرڤایرۆسنەخشەڕێبازنەمروودعێراقکۆمێدیای ڕەشمرۆڤبەرلینکورد لە سەردەمی ئەمەوییەکانیاساکانی حامۆرابیگۆرانشیزۆفرینیائەسیریJعەبدوڵڵا پەشێوئایینی زەردەشتییاسای یەکەمی نیوتنئەشکەوتی قزقاپانجۆوێل ئێجەرتنمحەممەد قودسیمیرنشینی ھەکاریئەڵمانیای نازیمیسری کۆندادگاسوارە ئیلخانیزادەشەبەنگی کارۆموگناتیسیزانستترشەبارانخەلافەتخۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریامێشکگوێزچنارانجەنگی حەوت ساڵەPزیندە ھەرێمەکانی وشکانیسێ بە چواربەلجیکاعەدنان و لیناشێرزمانی جەستەمۆزگەنمتەکنۆلۆژیانیسان (مانگ)نوێژی عەسرقەڵادزێئاشتیکانبێراشەڕی براکوژیئەزموون (فیلم)١٩٨٨سووریا🡆 More