سەید ئەحمەد پێنجوێنی ناوی تەواوی سەید ئەحمەد عەبدولوەھابە، لە ساڵی ١٩٥٣ لە شارۆچکەی پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی لەدایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ھەر لە شارۆچکەی پێنجوین تەواو کردووە. لە ساڵی ١٩٧٤ – ١٩٧٥ خوێندنی دواناوەندی لە پەیمانگای ئیسلامی سلێمانی تەواو کردووە. بە پلەی یەکەمی ناوچەی حوکمی زاتی خوێندنگا ئیسلامییەکان. ساڵی ١٩٧٨ - ١٩٧٩ کۆلێژی شەریعەی لە بەغداد تەواو کردووە بە پلەی "نایاب". لە ساڵی ٢٠٠٦ بروانامەی ماستەری لە زانستی قورئانی پیرۆز، بە پلەی "زۆر باش" بەدەستھێناوە. دواجاریش لە ساڵی ٢٠١٠ بڕوانامەی دکتۆرای لە پەیامی قورئانی پیرۆز، بە پلەی "نایاب" بەدەستھێنا. لە ساڵی ١٩٧٧ەوە تا ئێستا پێش نوێژ و وتارخوێنی دەکات، لەگەڵ ئەوەی کە چەندینجار لەسەر کاری وتار خوێنی لابراوە، جارێک لە بەغداد لە ساڵی ١٩٨٧، چەند جارێکیش لە ھەرێمی کوردستان، جگە لەوەی تووشی ڕاونان و ئەشکەنجەی زۆر ھاتووە لە ژیانیدا. سەید ئەحمەد ئەندامی دامەزرێنەری یەکێتیی زانایانی ئیسلامی جیھانییە، کە مەڵبەندەکەی لە وڵاتی بەریتانیایە. ھەمیشە و بەردەوام لە زۆرێک لە کۆڕ و کۆبوونەوەی ئیسلامی لە ناوەوە و لە دەرەوەی عێراق بەشداری کردووە و ڕۆڵی کارا دەبینێت. ئەندامی پێشووی کۆمەڵەی نیشتمانی عێراقی بووە، ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستوریش بووە. سەدان کاسێت و سیدی لە بواری وتاری ھەینی و محازەرەی ھەمەچەشنەدا بڵاوبووەتەوە. دەیان وتاری بە عەرەبی و بە کوردی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی یەکگرتوودا ھەیە. ھەروەھا لە: «الرسالە السلامیە و التربیة الاسلامیة و الرباط»دا. چەند کتێب و نامیلکەی ھەیە، و دووانیان لە چاپ دراون ئەوانیش بۆ ھەڵدەگەڕێن. سەید ئەحمەد باوکی «بیلال، عەبدولڕەحمان، شەیما، عەبدولباست، ئەسما و ڕوونی»یە.
سەید ئەحمەد پێنجوێنی | |
---|---|
لەدایکبوون | سەید ئەحمەد عەبدولوەهاب ١٩٥٣ پێنجوێن، سلێمانی |
نەتەوە | کورد |
پیشە | مامۆستای ئایینی، زانای ئیسلامی، نووسەر، وتاربێژ، ئەندامی پێشووی کۆمەڵەی نیشتیمانی عێراق، ئەندامی یەکێتی زانایانی ئیسلامی جیھانی |
بوارەکان | زانستی قورئانی پیرۆز، زانستی ئیسلامی |
پێگەی فەرمی | http://www.saydahmad.com |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەید ئەحمەد پێنجوێنی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.