سەید، سەی یا سەیی لە کۆمەڵگەی ئیسلامیدا بەو کەسانە دەوترێت کە بە ڕەچەڵەک دەگەڕێنەوە سەر موحەممەد پێغەمبەری ئیسلام.
وشەی سەید کە عەرەبییە تا ڕادەیەکی زۆر لە نێوان کورد، فارس و عەرەبدا باوە. بەڵام لە بڕێک وڵاتەکاندا وەکوو میسر و لیبیا لە جیاتیی سەید وشەی ئەشرەف بە کار دێت.
سەیدەکان لە سەدەی سێزدە بەملاوە بە کوردستانیشدا بڵاوەیان کردووە و ھۆزی سەیدی کوردی زۆر بە دی ھاتوون. مەلا عەبدولکەریم مودەریس لە کتێبی بنەماڵەی زانیاراندا باسی بڕێک لە سەیدەکانی کوردستان دەکات و لە ڕووی بەڵگە مێژوویییەکانەوە و شەجەرەکانیانەوە بڕێک زانیاریی لەسەر نووسیون.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەید, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.