سەلمان ڕوشدی

سەلمان ڕوشدی: رۆماننووس

سەلمان ڕوشدی لەدایکبووی ١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٧[١] لە مومبای لە هیندستان و لەئێستادا لە ئینگلستان نیشتەجێیە، کەسایەتی ڕۆماننوس و نووسەری هیندی-بەریتانی-ئەمریکییە.[٢] کارەکانی ئەو یەکگرتنی هەردوو چەشنی ڕیالیزمی سیحری و مێژووی خەیاڵییە. لەگەڵ هەندێک چەمکی دیکە وەک کۆچکردن لە نێوان شارستانەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا، بەشێکی کارەکانیشی پەیوەندیدارە بە ژیانی نیمچەکیشوەری هیندی.

سەلمان ڕوشدی
Salman Rushdie 2014 (cropped).jpg
Rushdie in 2014
Ahmed Salman Rushdie لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوون١٩ی حوزەیرانی ١٩٤٧ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (تەمەن ٧٥ ساڵ)
مومبای (British Raj) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
زانکۆ
  • Rugby School
  • King's College
  • Cathedral and John Connon School لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەنووسەر، ڕۆماننووس، essayist، سیناریۆنووس، children's writer، ئەکتەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شوێنکار
  • Emory University لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانئایەتە شەیتانییەکان لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شێوازڕیالیزمی سیحری لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
ھاوسەرMarianne Wiggins، پادما لاکشمی، Elizabeth West، Clarissa Luard لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مناڵZafar Rushdie، Milan Rushdie لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
باوان
  • Anis Ahmed Rushdie لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
خەڵاتەکان
  • Commandeur des Arts et des Lettres‎ (١٩٩٣)
  • PEN Pinter Prize (٢٠١٤)
  • James Tait Black Memorial Prize (١٩٨١)
  • خەڵاتی بووکەر (Midnight's Children، ١٩٨١)
  • James Joyce Awards (٢٠٠٨)
  • Kurt Tucholsky Prize (١٩٩٢)
  • Gold Medal of the Círculo de Bellas Artes (٢٠١٥)
  • Fellow of the Royal Society of Literature
  • Mythopoeic Awards (Haroun and the Sea of Stories، ١٩٩٢)
  • Costa Book Awards (ئایەتە شەیتانییەکان، 1988 Whitbread Awards، ١٩٨٨)
  • Costa Book Awards (The Moor's Last Sigh، 1995 Whitbread Awards، ١٩٩٥)
  • The British Book Awards (١٩٩٦)
  • Common Wealth Award of Distinguished Service (٢٠١٠)
  • St. Louis Literary Award (٢٠٠٩)
  • Crossword Book Award (Shalimar the Clown، ٢٠٠٥)
  • Hans Christian Andersen Literature Award (٢٠١٤)
  • National Arts Awards (٢٠٠٩)
  • Golden PEN Award (٢٠١٠)
  • Aristeion Prize (١٩٩٦)
  • Norman Mailer Prize (٢٠١٥)
  • Austrian State Prize for European Literature (١٩٩٢)
  • Emperor Has No Clothes Award (٢٠١٨)
  • Humanist of the Year (٢٠١٩)
  • honorary doctor of the University of Tromsø
  • Honorary doctor of the University of Liège (١٩٩٩)
  • AAAS Fellow (٢٠٢٢)
  • Carl Sandburg Literary Award (٢٠٠٩)
  • Companion of Honour (٢٠٢٢) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
وێبگەhttps://www.salmanrushdie.com لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
TitlesKnight Bachelor (Salman Rushdie knighthood controversy) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

لەساڵی ١٩٨١ بە کتێبی (Midnight's Children) خەڵاتی بووکەری (Booker Prize)ی بردەوە لەم کتێبەیدا باسی تێپەڕبوونی هیندستانی کرد لە کۆلۆنیالیزمی بەریتانی بۆ سەربەخۆیی وە لەگەڵ دابەشبوونی هیند.[٣] سەلمان لە بنەماڵەیەکی موسڵمانی لیبرال لەدایکبووە،[٤][٥] بەڵام خۆی ئێستا یەکێکە لە ڕەخنەگرانی ئیسلام و بەشێ لە کۆمەڵگای موسڵمانان لە نووسینەکانی ئەو تووڕەن و فەتوای کوشتنیشی لەسەر دراوە.[٦][٧][٨]


لە بەناوبانگترین کارەکانی کتێبی (ئایەتە شەیتانییەکان)ه، کە بووە هۆی دەنگدانەوەیەکی گەورە بە تایبەتی لە جیهانی ئیسلامیدا، بەهۆیەوە چەندین خۆپیشاندان لە سەرانسەری جیهاندا ئەنجامدرا، و لە لایەن ڕووحوڵڵا خومەینی فەتوانی کوشنی بۆ دەرچوو، لەو کاتەوە ڕوشدی لە ژێر ناوی خوازراودا دەژی و لە چاودێری پۆلیسی چڕدایە.

هۆکارەکانی مشتومڕ لە ڕۆمانی ئایەتە شەیتانیەکان

سەلمان ڕوشدی لە پەرتووکی ئایەتە شەیتانییەکاندا، تەرکیزی کردە سوکایەتی کردن بە پێغەمبەری خودا محمد و ئەوەی کە یارمەتیدەری بووە لەو کارەدا و دروستبوونی ئاژاوە ئەوە بوو لە ڕیوایەتێکدا بوو کە بریتییە لە باسکردنی ڕیوایەتێک لە پەرتووکی بوخاری کە بە فەرموودەی الغرانیق( سەبارەت بە غرانیق: کۆکەرەوەی غرنوق کە باڵندەیەکی سپی مل درێژە موشریکەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە بتەکان لە خودا نزیکیان دەکاتەوە و شەفاعەتیان بۆ دەکەن بۆیە بە باڵندەیان دەشوبهێنن کە بەرز دەبێتەوە لە ئاسمان) و ئەگەر لە گێڕانەوەی ڕاست لە پەرتووکی بوخاری ١٠٢١دا و لە موسلیم باسی غەرانیق نەکراوە، عەبدولواحید الملیحی پێی وتین ئەحمەد بن عەبدوڵڵا نوعەیمی پێی وتین، محمد بن یوسف پێی وتین محمد بن ئیسماعیل پێی وتین، موسەدەد پێی وتین عەبدولواریث پێی وتین ئەیوب لەسەر عەرکەمە لەسەر ابن عەباس پێی وتین کە پێغەمبەر - -: سوجدەی بۆ مەککە برد لەگەڵیدا موسڵمانان و موشریکەکان و جن و مرۆڤەکان سوجدەیان برد،[٩] [١٠][١١]لە قورئانی پیرۆز [فَاسْجُدُوا لِلَّهِ وَاعْبُدُوا (62)] وه‌ ئێوه‌ سوجده‌ بۆ خوای گه‌وره‌ به‌رن وه‌ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌ت بۆ خوای گه‌وره‌ بكه‌ن، وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كه‌ سووره‌تی نه‌جمی خوێندووه‌ گه‌یشتووه‌ به‌م ئایه‌ته‌ سوجده‌ی بردووه‌، وه‌ موسڵمانان و كافران و مرۆڤ وجن و دارو به‌ردو هه‌موو شتێك سوجده‌ی له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوادا بردووه‌ - صلی الله علیه وسلم - ، والله أعلم.

ژیانی تایبەتی

تاکە کوڕی ئەنیس ئەحمەد ڕوشدییە کە پارێزەرێکی دەرچووی کامبردج بووە و بووەتە بازرگان،  ڕوشدی لە شاری مومبای لە هیندستان لەدایکبووە.  لە قوتابخانەی کاتدراڵی جۆن کۆنین لە مومبای خوێندوویەتی، پێش ئەوەی بچێتە قوتابخانەی بەشەناوخۆیی ڕەگبی لە ئینگلتەرا، پاشان خوێندنی بەکالۆریۆسی لە کۆلێژی ئیمپریال خوێندووە، لە زانکۆی کامبریج و لەوێ مێژووی خوێندووە.  پێش ئەوەی خۆی تەرخان بکات بۆ نووسین، لە دوو دەزگای ریکلام (ئۆگیلڤی، مازەر و ئایر پارکەر) کاری کردووە.

ڕوشدی چوار جار هاوسەرگیری کردووە، هاوسەری یەکەمی ناوی کلارسیا لوارد بووە لە ساڵی  ١٩٧٦ تا ١٩٨٧، لەگەڵیدا کوڕێکی بە ناوی زەفەر بووە.  هاوسەری دووەمی ڕۆماننووسی ئەمریکی ماریان ویگینزە، کە لە ساڵی ١٩٨٨ هاوسەرگیری کردووە و لە ساڵی ١٩٩٣ جیابووەتەوە، هاوسەری سێیەمی (لە ساڵی ١٩٩٧ تا ٢٠٠٤) ناوی ئەلیزابێس وێست بووە، کوڕێکیان بووە بەناوی میلان.  لە ساڵی ٢٠٠٤ لەگەڵ خانمە ئەکتەر و مۆدێلی ئەمریکی هیندی پادما لاکشمی هاوسەرگیری کردووە.  هاوسەرگیرییەکە لە ٢ی تەمموزی ٢٠٠٧ کۆتایی هات و لاکشمی ڕایگەیاند کە کۆتایی هاتنی هاوسەرگیرییەکە لە ئەنجامی خواستی خۆی بووە.  لە ڕۆژنامەکانی بۆلیوود لە ساڵی ٢٠٠٨ باس لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ مۆدێلی هیندی ریا سێن کرا کە خۆشەویستەکەی بوو، هەروەها لە وەڵامی ئەوەی لە میدیاکاندا بڵاوکرایەوە، ریا لە بەیاننامەیەکدا وتی: « پێموایە کاتێک تۆ سەلمان ڕوشدی بیت ، بە دڵنیاییەوە بێزار دەبیت لە کەسانێک کە هەمیشە قسەت لەگەڵ دەکەن دەربارەی ئەدەب».

لە ساڵی ١٩٩٩ سەلمان "ڕاستکردنەوەی ڕیشاڵەکان"ی بۆ کراوە کە بە وتەی خۆی تادێت کێشەی کردنەوەی چاوەکانی زیاتر دەبێت.  وتیشی: "ئەگەر ئەم نەشتەرگەریەم بۆ نەكرابا بەهیچ شێوەیەک نەمدەتوانی چاوەكانم بكەمەوە".[١٢]

کاردانەوەکانی ڕۆمانی ئایەتە شەیتانییەکان

ڕۆمانی ئایەتە شەیتانییەکان لە مانگی ڕەزبەر (ئەیلول) ساڵی ١٩٨٨دا بڵاوکردەوە بووە هۆی ئەوەی لە وڵاتانی جیهانی ئیسلامیدا هەرا بنێتەوە چونکە کتێبەکە کەسایەتی پێغەمبەر محەمەدی بە سووکایەتییەوە بە پشتبەستن بە هەندێک لە گێڕانەوەکانی سەحیحی بوخاری ئاشکرا کرد.  ناوی کتێبەکە ئاماژەیە بۆ داب و نەریتێکی ئیسلامی لە کتێبەکەدا، بەپێی ئەو داب و نەریتی پێغەمبەر محمد (مەھۆند لە کتێبەکەدا) ئایەتەکانی لە قورئاندا زیاد کردووە بۆ ئەوەی پاساو بۆ بوونی سێ خوداوەند بهێنێتەوە کە لەو کاتەدا لە مەککە پیرۆز کراون.  بەپێی ڕیوایەتەکە پێغەمبەر محمد ئەم ئایەتانەی سڕیوەتەوە و گۆڕیوە بەو پاساوەی کە شەیتان لە ڕێگەی زمانی خۆیەوە ئەم ئایەتانەی گوتوە.  ئەمەش ناڕەزایی لە جیهانی ئیسلامیدا دروست کرد، کە بووە هۆی قەدەغەکردنی وەرگێڕان و فرۆشتنی کتێبەکە بە زمانی عەرەبی.

لە ١٤ی ڕەشەمە (شوبات)ی ١٩٨٩ فەتوایەک سەبارەت بە بەفیڕۆدانی خوێنی نووسەر سەلمان ڕوشدی بە دەسەڵاتی ئایەتوڵڵا خومەینی ڕێبەری ئینقلابی ئێران لە ڕێگەی ڕادیۆی تارانەوە دەرکرا کە تیایدا ڕایگەیاند کە پێویستە سەلمان ڕوشدی لە سێدارە بدرێت و پەرتووکەکە پەرتووکێکی بێدینە بۆ ئیسلام.

لە ٣ی خەرمانان (ئاب) ١٩٨٩ هەوڵێكی شکستخواردوو درا بۆ تیرۆركردنی بە پەرتووکێکی  بۆمبرێژکراو هەوڵی گواستنەوەی پەرتووکەکە درا لەلایەن ئەندامێک لە (حزب الله) بەناوی (موستەفا مازح) بەڵام پەرتووکەکە پێشوەخت تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە کۆتا هەوڵی کوشتن درا و دوو نهۆمی هۆتێلی پادینگتۆن وێران دەکات.

هەر بەم هۆیەشەوە سەلمان ڕوشدی ماوەی ١٠ ساڵە بە خۆدزینەوە لە چاوی گشتی دەژی.

لەو ماوەی دوای ئەم فەتوایە شەپۆلێکی گەورەی هێرش و هەڕەشە لە خاوەن چاپخانەکان و بڵاوکەرەوە و وەرگێڕەکاندا هات و زۆرێک لە وەرگێڕان و خاوەن چاپخانەکان لەلایەن گروپە ئیسلامیەکانەوە هەڕەشەیان لێکرا بە کوشتن بە دەستی ئەوان،  زۆرێک لە کتێبخانەکان سووتێنران یان تەقێنرانەوە.  پێشبڕکێ لە نێوان هەندێک گروپ ئەنجامدرا بۆ سووتاندنی زۆرترین ژمارە لەم پەرتووکە.

پیاوی ئاینی ئێرانی، ئەحمەد خاتەمی، ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠٠٧دا، کە فەتوای بەفیڕۆدانی خوێنی نووسەری بەریتانی سەلمان ڕوشدی کە لەلایەن ئیمام خومەینیەوە لە ساڵی ١٩٨٩ بەهۆی کتێبی ئایەتە شەیتانییەکانەوە دەرچووە، تا ئێستاش هەر ماوە جەخت لەوە دەکاتەوە "دەستکاری نەکراوە".

شاژنی بەریتانیا لە پوشپەڕ (حوزەیران) ی ٢٠٠٧ نازناوی "شۆڕشگێڕ"ی پێبەخشی ئەمەش ئاژاوەیەکی نوێی لە جیهانی ئیسلامیدا بەدوای خۆیدا هێنا.  ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە هەندێک لە وڵاتانی ئیسلامی ڕەخنە لەم ڕووداوە بگرن چونکە ئێران بە "دژی ئیسلام"ی زانیوە، لە پاکستان ئەنجومەنی نیشتمانی پاکستان ئەم بڕیارەی ئیدانە کرد و داوای لە بەریتانیا کرد دەستبەجێ ئەم ڕێزلێنانە بکشێنێتەوە ئەندامانی ئەنجومەنی زانایان نازناوی "شمشێری خودا" یان بە ئوسامە بن لادن بەخشی[١٢]

ھەوڵی تیرۆرکردن

لە ۱۲ی ئابی ۲۰۲۲ لە کاتێکدا خەریک بوو دەست بە وتارێک بکات لە دامەزراوەی چاوتاوکوا لە نیویۆرک، سەبارەت بەوەی کە ئەمریکا پەناگەیەکی سەلامەتە بۆ ئەو نووسەرانەی کە ڕووبەڕووی گۆشەگیری دەبنەوە، ڕوشدی لەلایەن کەسێکەوە ھێرشی کرایە سەر کە بەپەلە ھاتە سەر شانۆکە و چەندین جار چەقۆی لە ملیدا.[١٣]

سەرچاوەکان

  1. ^ "Salman Rushdie – Literature". literature.britishcouncil.org. Retrieved 24 December 2018.
  2. ^ "'That the world that you knew, and that in a way made you – that world vanishes. I don't think I'm alone in that,' says Salman Rushdie". 2 August 2019.
  3. ^ Jordison, Sam (10 July 2008). "Midnight's Children is the right winner". The Guardian.
  4. ^ Literary Encyclopedia: "Salman Rushdie". Retrieved 20 January 2008
  5. ^ Liukkonen, Petri. "Salman Rushdie". Books and Writers. Finland: Kuusankoski Public Library. Archived from the original on 13 January 2008.
  6. ^ Webster, Philip, Ben Hoyle and Ramita Navai (20 January 2005). "Ayatollah revives the death fatwa on Salman Rushdie". The Times. London. Archived from the original on 3 March 2007. Retrieved 10 October 2006.
  7. ^ Anthony Loyd (8 June 2005). "Tomb of the unknown assassin reveals mission to kill Rushdie". The Times. London. Archived from the original on 1 June 2010.
  8. ^ "26 December 1990: Iranian leader upholds Rushdie fatwa". BBC News: On This Day. 26 December 1990. Retrieved 10 October 2006.
  9. ^ منظور, جمال الدين أبي الفضل محمد/ابن (2009-01-01). لسان العرب 1-15 ج10 (بە عەرەبی). Dar Al Kotob Al Ilmiyah دار الكتب العلمية.
  10. ^ https://www.islamweb.net/en/newlibrary/display_book.php?idfrom=1804&idto=1804&bk_no=51&ID=1840&idfrom=1804&idto=1804&bk_no=51&ID=1840
  11. ^ http://www.wsu.edu:8080/~brians/anglophone/satanic_verses/6.html
  12. ^ ئ ا "سلمان رشدي", ويكيبيديا (بە عەرەبی), 2022-08-13, retrieved 2022-08-13
  13. ^ Gelles, David; Root, Jay; Harris, Elizabeth (2022-08-12). "Live Updates: Salman Rushdie Is Stabbed During Speech in Western New York". The New York Times. ISSN 0362-4331. Retrieved 2022-08-12.

ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 3.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
This article uses material from the Wikipedia article سەلمان ڕوشدی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply. (view authors).

🔥 Top trends keywords Soranî / کوردی Wiki:

دەستپێکتایبەت:گەڕاننەتەوە یەکگرتووەکانمافەکانی مرۆڤزانستھەرێمی کوردستانتایبەت:دوایین گۆڕانکارییەکانسەلاحەدینی ئەییووبیزستانمێژووی کوردئەی ڕەقیبسلێمانینووسەرخولەکئاشتیبزوێنەری مووشەکمەواھیب لەدونییەھاوۆجینگبزاڤی کۆمەڵایەتیکوردستانڕۆژژمێری کوردیجەنگی جیھانیی یەکەممافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانھەولێرجەلال تاڵەبانیکۆمەڵگای مەدەنیوەزارەتمافی دەنگدانحکوومەتدەسەڵاتعێراقھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ١٩٩٢کۆماری کوردستانئیمپراتۆریەتیی عوسمانیمەلاریامحەممەدقەڵای دمدمپیرەمێردجەنگی جیھانیی دووەمنالیزمانی ئینگلیزیجوگرافیای عێراقویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاسەروەریی یاساویکیپیدیای کوردیئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانقورئانویکیپیدیا:داواکاریی بارکردنی پەڕگە/بەشی داواکاریمێژووی سلێمانیشەڕی چاڵدێرانمەغۆلپەرلەمانی کوردستانڕووسیاپەردەی کچێنیزمانی کوردیڕێزمانی کوردیدەوڵەتانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانڕەحمان (سوورەت)سەددام حوسێنعومەر کوڕی خەتتابپەندی پێشینانتاج مەحەلژینا ئەمینینەخۆشیی سەدەفدەزگای نەتەوە یەکگرتووەکانبانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤویکیپیدیا:سەبارەتشیزۆفرینیائێرانیارمەتی:ناوەرۆککلاسیزممافە بنچینەییەکانژن ژیان ئازادییوونێسکۆقازی محەممەدگۆڕەپان و مەیدانئاڵای کوردستانمیرنشینە کوردییەکانجوگرافیای باشووری کوردستان🡆 More