سەلامە مووسا

سەلامە مووسا (بە عەرەبی: سلامة موسی، بە قیبتی: ⲥⲁⲗⲁⲙⲁ ⲙⲱⲩⲥⲏⲥ)، (١٨٨٧ لە زەقازیق - ٤ی ئابی ١٩٥٨ لە قاھیرە)، نووسەر، ڕۆژنامەوان، چالاکوانێکی عیلمانی و یەکێک لە پێشەنگەکانی سۆشیالیزمی میسری بوو.

مووسا لە ماوەی ژیانی ٤٥ کتێبی نووسیوە یان وەرگێڕاندووە، کە ھەتا ئێستاکە لە ناو گەلانی عەرەب سەرچاوەی فکری ڕۆشنبیرانەیە. سەلام مووسا لە بنەماڵەیەکی دەوڵەمەند و دەربەگی قیبتی لە شاری قیبتی نشینی زەقازیق ک لە دیلتای چەمی نیل لە وڵاتی میسر داکەوتووە لە دایک بوو. سەلامە مووسا دژ بە دین و ئایینی سوننەتی بوو و خوایاری قەبوولکردنی چاندی ئەورووپایی لە کۆمەڵگای میسر بوو. سەلام مووسا چەوی بە شوێنی سەرخۆبوونی ئابووری و سیاسیی میسر لە ئیستیعماری بریتانیا بوو، و بەم ھۆیە لەگەڵ مەھاتما گاندی ھەڵدەسەنگێنرێت کە لەگەڵ خەباتی ئابووریی خۆی دژ بە دەسەڵاتداربوونی بریتانیەکان لەسەر سەنعەتی جۆڵاھیی ھیندستان، ئەم ھزر و بیرەی بۆ بە دی ھیناوەتەوە. مووسا لەگەڵ گاندی لە پەیوەندیدا بوو و لەم پەیوەندیە کەڵکی وەرگرت بۆ سەنعەتگەری میسری تەڵعەت حەرب تا لە سەرانسەری وڵاتی میسر بازاری مەسرەفی سەربەخۆ بۆ شتومەکی جۆڵاھیی میسری دابمەزرێنێت. ھێزەکانی ئیستیعماریی بریتانیا بە سەختی دەستیان دا بە بەرگریکردن لەم کردارە. لە بەرامبەر، مووسا لە کتێبی خۆی بە نێوی (ئەوانە کوو ئیلھامیان کردم، قاھیرە: ١٩٥٣) خوازیاری سەربەخۆبوونی ھزری و ئافراندنی بنەکیی میسریەکان و عەرەبەکان بوو. مووسا لە تەمەنی لاویدا چووبوو بۆ ئینگلتەرا و لەورەدا لە کۆمەڵی فابیانی جۆرج بێرنارد شۆ ھۆگریی کردبوو.

سەلامە مووسا
سەلامە مووسا
لەدایکبوون١٨٨٧
زەقازیق، میسر
مردن٤ی ئابی ١٩٥٨
قاھیرە، میسر
بواری کارکردنڕۆژنامەوانی
کارە دیارەکانمرۆڤ لە هەورازی پەرەسەندن

ئەمانەش ببینە

  • پێڕستی قیبتیەکان
  • پێڕستی نووسەرە میسریەکان

سەرچاوەکان

Tags:

ئینگلتەراجۆرج بێرنارد شۆسێکۆلاریزمعەرەبیقاھیرەقیبتیمیسرمەھاتما گاندینیل

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤعەبدولسەلام بارزانیچەمکئێن ئاڕ تیکەعبەماڵ بە کۆڵھاوڕەگەزخوازیسووریادوورگەی گەنجینەوڵاتفەیسبووکپەروەردەمۆرفیممافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوورییاقووتی ڕۆمانئایدزسنەشەڕی کەرکووک (٢٠١٥)تیمساحسەرژمێریی دانیشتووانلینوس تۆرڤاڵدسئیسلامجووڕێژەھیندستانپیسبوونی ژینگەدەنگدانقیبلەنماحیزبی توودەی ئێرانئۆمێگا٣٠ی تشرینی دووەمتۆپی دەستڕووسیاسووڕی ئاوسەردەمی پێغەمبەرایەتیحوزەیرانگیرفانئیبراھیم لە ئیسلامداقانعشافعیڤایرۆسگەنمئێکزیماھۆزە کوردەکانپاراگوایبۆلیڤیامایەسیریخەمۆکیکیو.ئی.دی.جامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠شۆڕشی پیشەسازانەکچی کافرۆشلەتیف ھەڵمەتشەڕی ساردئازار (مانگ)ئازەربایجانئاریانا گراندێیتارانپارتی کرێکارانی کوردستانڕۆژژمێری کۆچیلێبوردەیینۆکەندی سوێزجەعفەر کوڕی ئەبووتاڵیبپەخشانخانزادی سۆرانتەفسیری نامیمەغۆلمەزھەر خالقیکیبۆردی کۆمپیوتەرئەنادۆڵزانستی کۆمپیوتەرشەرەفخانی بەدلیسی🡆 More