سەعید ئاقاخانی (لەدایکبووی ٢٣ی شوباتی ١٩٧٢، لە بیجاڕ) ئەکتەر، نووسەر و دەرھێنەری سینەما و تەلەڤیزیۆنی ئێرانە.
ئاقاخانی دەرچووی شانۆ لە زانکۆی تارانە. لە ساڵی ١٩٩٣ەوە ھەتا ئێستا لە ٥٥ فیلم و سریاڵی تەلەفیزۆنیدا، دەوری بینیوە. سەعید ئاقاخانی چەندجارێک خەڵاتی سیمۆرغی بلوورینی وەرگرتووە.
سەعید ئاقاخانی | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نەتەوە | کورد |
پیشە | ئەکتەر، نووسەر، دەرھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٩٣–ئێستا |
ھاوسەر | گوڵرۆخ حەقیقی |
مناڵ(ەکان) | دەریا، خوورشید |
سەعید ئاقاخانی بە بەژداری لە زنجیرەی سەعاتی خۆش لە دەرهێنانی میھران مودیری ناوبانگی پەیدا کرد. لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ یەکەمین جار لە فیلمێکی سینەمایی ڕۆڵی بینی بە ناوی دوای نیوەڕۆی سەگی سەگی لە ھەمان ساڵ دەرهێنانی بۆ یەکەمین زنجیرەی کرد بە ناوی جێژنی ئەمساڵ. چرای ١٠٠ یەکەمین تەجروبەی دەرھێنانی بوو بۆ فیلمی سینەمایی. ئاقاخانی لە سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فەجر توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بباتەوە بۆ ڕۆڵ بینینی لە فیلمی خواحافیزی درێژ.
سەعید ئاغاخانی ھاوسەرگیری کردووە و خاوەنی دوو مناڵی کچ بە ناوەکانی دەریا و خوورشیدە، پیشەی ئەکتەر و دەرهێنەر و نوسەر، لە ساڵی ١٩٩٤ەوە دەستی بە کار کردووە، بۆ یەکەمین جار لە زنجیرەی ھەلفڕینی٥٧ لە دەرهێنانی میھران مودیری دەستی پێکردووە.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەعید ئاقاخانی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەعید ئاقاخانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.