سێگۆشەی سوننە

سێگۆشەی سوننە یاخود سێگۆشەی سوننەکان زاراوەیەکە کە مەبەست لێی ناوچەیەکە لە ناوەڕاستی عێراق و باکوور و ڕۆژھەلات و ڕۆژاوای بەغدای پایتەخت، زۆرینەی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە عەرەبی سوننەن.

سێگۆشەی سوننە
سێگۆشەی سوننەکان

سێگۆشەکە لە چوار پارێزگاری عێراق پێکدێت کە بریتین لە پارێزگای دیالە لە ڕۆژھەڵات، پارێزگای بەغدا لە باشوور، پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوا و پارێزگای سەلاحەدین لە باکوور، ژمارەی دانیشتووانی ئەو ناوچانە ١٠ ملیۆن کەسە.

شارە سەرەکییەکانی ئەم سێگۆشەیە بە پایتەخت بەغدا، و ڕەمادی، تکریت، شایەنی باسە کە سێگۆشەکە شارەکانی بەعقوبە و سامەڕا و فەلووجە دەگرێتەوە. لە دوای ڕووخانی بەغدا لە ٩ی نیسانی ٢٠٠٣ و ڕووخانی دەسەڵاتی سەددام حوسێن، ئەم سێگۆشەیە بووەتە ناوەندێکی سەرەکیی بۆ چالاکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی عێراقی و کۆمەڵە چەکدارەکان دژ بە ھێزەکانی ئەمریکا.

دەستەواژەی «سێگۆشەی سوننە» پێش لەشکرکێشی ساڵی ٢٠٠٣ بوونی ھبووە، بەڵام بەکارھێنانی باو نەبووە، بۆ یەکەمجار لەلایەن توێژەری ئەکادیمی عێراقی عەباس کەلیدارەوە لە ساڵانی حەفتاکان بەکارھێندرا، دواتر لەلایەن پشکنەری چەکەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سکۆت ڕیتەر لە وتارێکدا بەکارھێنرا لە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ بۆ ڕۆژنامەی سانفرانسیسکۆ کرۆنیکل نووسیوویەتی، لەوێدا نووسیوویەتی: «بۆ ئەوەی بگەینە بەغدا، دەبێت سێگۆشەی سوننە ببڕین»، ئەم زاراوەیە ناوبانگێکی زۆری بەدەستھێنا کاتێک سەردێڕێک لە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٣دا بڵاوکرایەوە.

شایەنی باسە لە باشووری بەغدا سێگۆشەیەکی تر ھەیە بە ناوی سێگۆشەی مەرگ و زۆرینەی عەرەبی سوننە تێیدا نیشتەجێیە.

سەرچاوەکان

Tags:

بەغداسوننەعێراقعەرەب

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ێفۆسفۆرجێندەرگایباک (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)نادۆ ماخمەدۆڤپەڕەسێلکەمەلا عەبدولکەریم مودەریسلۆژیکس١٧ی نیسانشیعری نوێی کوردی.agسویسیاریزانی تۆپی پێقەیسیمێژووی کوردھەوکردنی پەردەکانی مێشکفەڕەنساپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)ئایینی زەردەشتیئیسرائیلپەیوەندییەکانی ئیسرائیل–سوماڵڤینیسیۆس جۆنیۆرقاجاڕەکاندڵزارخوێنکوردماکسقەزای قەرەداغپەیوەند جافنوێژی مەغریبقەڵای دمدمدەنیز ئونداڤزانکۆی سلێمانیئایەتەلکورسیتۆپی دەستبەردە ڕەشەکەجەین ئۆستنئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانئێکزیمامێردەزمەکۆمۆنیزمڕاپەڕینی ١٩٩١سێگۆشەئەدۆڵف ھیتلەرقەزای شارباژێڕئورشەلیمساواکداراییی فیلممەزھەر خالقیقوزکاردانەوەی کیمیایینەورۆزشیوەکەڵخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپائەکتەر.bnلۆس ئانجلەس میدیا فۆندوێنەکێشانفڕۆکەیوونێسکۆپێناسەفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانزیگمۆند فرۆیدپاڤێل دۆرڤسەردەشتمارکێتینگنیکۆلا تێسلافەیرووزئیبن عەرەبیلیۆناردۆ دا ڤینچیبانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤژووری نائومێدییەکانشەڕی جەمەلدەنگدانپیشەبانگی کوردستان🡆 More