سیۆکراسی، یان حوکمڕانی ئایینی (بە ئینگلیزی Theocracy) واتای حوکمڕانی خوداوەندێک دێت یان جێگرێک کە جێگەی خوداوەندێک دەگرێتەوە، سیۆکراسی وشەیەکی یۆنانییە لێکدراوە و لە لێکدانی دوو وشە پێکھاتووە، سیۆ بە واتای خودا و کراتیۆ بە واتای فەرمانڕوا دێت، بۆیە سیۆکراسی سیستەمێکی حکومڕانییە کە فەرمانڕەوا دەسەڵاتی خۆی ڕاستەوخۆ لە خوداوە وەردەگرێت، کە تێیدا چینی فەرمان ڕەوا پێک دێت لە کاھینەکان و پیاوانی ئایین کە وا دادەنرێن ڕاستەخۆ لەلایەن خواوەندەوە ئاراستە دەکرێن یان نوێنەری فێرکارییە ئاسمانییەکانن، و حکوومەتیش دەبێتە کاھینێکی ئایینی یاخود ڕای کاھینی ئایینی بەسەریدا زاڵ دەبێت.
زاراوەی «سیوکراسی» بۆ یەکەمجار لەلایەن جۆزێفۆس فلاڤیۆس لە سەدەی یەکەمی زایینیدا بەکارھات بۆ وەسفکردنی ئەو حکوومەتی لەلای جولەکەکان دامەزرابوو، جۆزێفۆس دەیگوت کاتێکدا یۆنانییەکان دانیاننا بە سێ جۆر حکوومەتدا: پاشایەتی، ئەرستۆکراسی و ئەنارکیزم، بەڵام جوولەکەکان تایبەت بوون بەوەی کە سیستەمی حکوومەتەکەیان ناکەوێتە ژێر ھیچ کام لەوانەوە، بۆیە جۆزێفۆس وای دانا سیۆکراسی شێوازی چوارەمە لە شێوازەکانی حوکمڕانی و بەو شێوازە دەبێت کە خودا لە کتێبە پیرۆزەکەیدا باسی کردووە و تەنھا ئەوە سەرچاوەی حوکمکردنە، لەگەڵ ھاتنی سەردەمی ڕۆشنگەری لە ئەورووپا، سیۆکراسی بەڕادەیەکی زۆر واتایەکی نەرێنی وەرگرت، بە تایبەت لەسەر دەستی فەیلەسوفی ئەڵمانی ھیگڵ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیۆکراسی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سیۆکراسی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.