ڕووەکی سیواک (بە عەرەبی: السواک) لە زۆربەی ووڵاتە گەرمەکاندا دەڕوێت, وەک: (سوودان , عەرەبستانی سعوودی , ھیندستان , ئەم ڕووەکە لە پۆلی ڕووەکەکانی جۆری (Salvadoracea)یە , لە سەرچاوە زانستییەکاندا لەژێر ناوی لاتینی (Salvadora persicalinn)دا ئـەناسرێتەوە.
درێژییەکەی نزیکەی (٢) مەتر دەبێت. سیواک لە چەند جۆرێک لە ئاوێتەی ئەرۆماتی (مرکبات أروماتیة) ی تام خۆش پێک دێت , ھەروەھا پێک دێت لە بیکاربۆناتی سۆدیۆم کە توانای زاڵ بوون و لەناو بردنی زیندەوەرە ووردەکانی ھەیە , بیکاربۆنات ماددەیەکی ھەرە سەرەکیسیواکە، ھەروەھا سیواک ناوی (فڵچەی ددانی سروشتی) لێنراوە.
درەختی (ڕووەکی) سیواک ناوی (ئاراک) ە. ڕۆڵ و کاریگەری یەکی گەورەی ھەیە لەسەر تەندروستی دەم و ددانەکان, و توانای پارێزگاری کردنیانی ھەیە لە کلۆر بوونی ددان , و ھەوکردنی پووک و پارێزگاری کردن لە تووش بوون بە شێرپەنجەی پووک. ئەوانەی سیواک بەکار دێنن کەمتر تووشی ئەو نەخۆشی یانە دەبن , تەنانەت ئەگەرچی ژەمە خۆراکی یەکانیشیان چەور بێت و برِێکی زۆر لە کاربۆھایدرەیت و شەکرەکانی تێدابێت.
یەکێک لە توێژەکان لە (نێجیریا) دەڵێت: کۆمەڵێک گوندی زۆر لە رۆژئاوای ئەفریقا لق و چڵو پۆپی ڕووەکی (ئاراک) بەکاردێنن وەک خوویەکی کۆمەڵایەتی ناسراو لەو شوێنانەدا بۆ پاک کردنەوە و لابردنی زەردیی ددانەکان , سەرنجی ئەوەی دا کە زۆربەی ئەو ھاووڵاتی یە گوند نشینانە سەلامەتن و پارێزراون لە کلۆر بوونی ددانەکانیان و ھەوکردنی ددانو پووکیان، ئەمە وای لە توێژەرەوەکان کرد کە ھەستن بە لێکۆڵینەوە و شیکار کردنی پێکھاتەکانی لق و چڵەکانی ڕووەکی (ئاراک).
لە ئەنجامی توێژینەوەکانەوە دەرکەوت کە داری سیواک چەندین ئاوێتە (مرکبات) ی سوود بەخشی تێدایە، کە خاوەنی توانای لەناوبردنی میکرۆب و دژی گەشە کردنی بەکتریای کلۆر بوونی ددانەکانە, ئەمەش دوای چاندنی ئەم میکرۆبانە لە ناوەندێکی ژیاریی گونجاودا و پاشان تاقی کردنەوەی پێکھاتووەکانی داری سیواک لەسەریان.
دوای ئەم سەرەتایەک ئێستا بە گونجاوی دەزانم بە کورتی باسی پێکھاتە و ئاوێتەکانی ناو سیواک روون بکەینەوە. سیواک ھەردوو ماددەی فلۆراید (Fluoride) و سیلیکۆن (Silicon)ی تێدایە سەرەڕای ئەوەی ریشاڵەکانی ماددەی بیکاربۆناتی سۆدیۆمی تێدایە , کە بە ھەموویان رۆڵی پارێزەریان بۆ ددانەکان سەلمێنراوە و ئێستا لە ھەموو شوێنێکی جیھاندا دەخرێتە ناو پێکھاتەکانی ھەویری (مەعجون) ی پاک کردنەوەی ددان. ئەمەش بەھۆی توانایان لە پەکخستنی گەشە و زۆر بوونی بەکتریاکانی کلۆر بوون و لەناوبردنیان. ھەروەھا سیواک لە پێکھاتەکەی دا ماددەی نیمچە تفت (Alkaloid)ی خاوەن تام و چێژێکی تاڵ ھەیە کە ھەمان کاری فلۆراید و سیلیکۆن دەکات, بێجگە لەوەی کەوا رۆڵێکە گەورەشی ھەیە بۆ ھێمن کردنەوەی ئازار و ئێشی ددانەکان, ھەروەھا بوونی زەیتی ڕووەکی ژێێنەر (Essential Oils)، کە رۆڵی ھەیە لە زیاتر بەھێز کردنی کاریگەریی پاکژ کەرەوە و ھێمن کەرەوەیسیواک، ھەروەھا بوونی ھەردوو ماددەی رێسین (Resin) و تانیک ئەسید (Tannic Acid) وا لە ددانەکان دەکات کە زیاتر بەرگری یان ھەبێت دژی کلۆر بوون و چاڵ بوونی ددانەکان, ئەویش بەھۆی دروست کردنی چینێکی داپۆشەر لەسەر و لە دەوروبەری ددانەکان.
ھەر لە سیواکدا ماددەی سینیگرین (Sinnigrin) ھەیە کە لە زەیتی خەردەل پێک ھاتووە. ئەو کەسەی کە تازە سیواک بەکار دەھێنێت ھەست بە بۆنە تیژەکەی و تامە سووتێنەرەکەی دەکات. ئەم ماددەیە دژە بەکتریایە و زۆرێک لە جۆرەکانی ناو دەم لەناو دەبات, ماددەیەکی گرنگی تری ناو سیواک بریتی یە لە کریستاڵەکانی (سیلیس) کە رێژەی (٤%)ی کێشی چیلکە ووشکەکانی داری سیواک پێک دێنێت, کە وەک ماددەیەکی ڕاماڵەر وایە و پیسی سەر ددانەکان رادەماڵێت و زەردیی سەر دانەکان لادەبات و یارمەتی سپی کردنەوەی دەدات.
ھەروەھا پێکھاتەی تریشی تێدایە وەک: گۆگرد (کبریت Sulpher) و کلۆر و سۆدیۆم و کالیسیۆم و ئاسن و ڤیتامین سی (Vit. C), ھەروەھا ماددەی تری وەک (Anthro-Quinouns)، ئەم ھەموو پێکھاتە بەسوودانەی ناو سیواک (کە لە ٢٢ ماددە زیاترە) , وای کردووە کە سیواک بەھا و نرخی زانستی باشی خۆی ھەبێت لە تەندروستی (ددان و پووک)دا. توانای کەمتر نەبێت لەو مەعجوونانەی لەلایەن کۆمپانیا جیھانییەکانی دروست کردنی ھەویری ددانەکانەوە بەرھەم دەھێنرێن. تەنانەت ئێستا پێشبڕکێ ھەیە لە نێوانیاندا لە بەکارھێنانی سیواک وەک ماددەیەکی سەرەکی لە دروست کردنی ھەندێک مەعجوونی پاک کردنەوەی ددانەکان, لەوانە کۆمپانیای ناسراوی (Sarakan Ltd. Of UK)ی بەریتانی بە بەرھەمی (Chotta-Pila), و کۆمپانیای (کلکتا) ی ھیندی بە بەرھەمی (Neem Tooth Paste), سوود و کەڵکی ئەم رووەکە بە تەنھا بۆ ددان و ناودەم نی یە, بەڵکو گەلێک سوودی پزیشکی تریشی ھەیە, وەک: بوونی رۆنی (زەیتی) بە ھەڵم بوو تێیدا, وەک: (کلۆرۆفۆرم, میپانۆل, ئیسپرتۆڵ) کە زۆر بەسوودن بۆ ھەموو لەش بەگشتی.
لێرەدا دەچینە خزمەت فەرموودەکانی پێغەمبەر (د. خ) کە زۆر لەم بوارەدا ئامۆژگاری موسڵمانانی کردووە بە بەکارھێنانی ئەم ڕووەکە بەسوودە وەک پاک کەرەوەیەک بۆ ددانەکانیان , ئەوەتا لە فەرموودەیەکدا کە ھاوەڵێکی پێغەمبەر بە ناوی (ئەبو ھورەیرە) بۆمان دەگێڕتەوە, پێغەمبەر (د. خ) دەفەرموێت:
واتە: ئەگەر بە گرانم نەزانی یایە لەسەر ئوممەتەکەم ئەوا فەرمانم پێدەکردن کە لەگەڵ ھەموو نوێژێکدا سیواک بکەن (واتە واجبم دەکرد لەسەریان) ھەروەھا لە ڕیوایەتێکدا ھاتووە:
لە فەرموودەیەکی تردا (عائیشة) ی دایکی ئیمانداران لە پێغەمبەرەوە بۆمان دەگێرِێتەوە کە پێغەمبەر (د. خ) فەرموویەتی:
ھەروەھا پێغەمبەر خۆی (علیە الصلاة والسلام) بەکار ھێنانی سیواکی کردبووە خوویەکە رۆژانە و لە ھەموو کاتێکدا بەکاری دەھێنا ئەوەتا ئیمامی (بوخاری و موسلیم) لە (حوزەیفەی کوڕی یەمان) ەوە بۆمان دەگێڕنەوە:
واتە: ھەر کاتێک پێغەمبەر (د. خ) کە لە شەودا خەبەری دەبووەوە سیواکەکەی دەھێنا بە ناو دەم و ددانەکانیدا، کەواتە نەک ھەر لە رۆژدا بەڵکو لە شەویشدا ئەم عادەتەی ھەبووە, ھەروەھا لە فەرموودەیەکی تردا ھاتووە: کە (عائیشە) ی خێزانی پێغەمبەر دەربارەی یەکەم شتێک کە پێغەمبەر دەیکرد پاش گەرِانەوە بۆ ماڵەوە:
واتە: ھەر کاتێک پێغەمبەر دەگەڕایەوە ماڵەوە و دەرچووە ژوورەوە سەرەتا سیواکی دەکرد.
لێرەدا ھەندێک سوود و کەڵکی سیواک لە رووی پاراستن و چارەسەرەوە (الوقائیة و العلاجیة) دەخەینەڕوو، ھەرچەندە تا ئێستا بە تەواوەتی ھەموو سوودەکانی دەرنەکەوتووە و زانایان لەو بڕوایەدان کە چەندین سوودی تری ھەیە کە زانست پەی پێنەبردووە:
(ما لِی أَراکُم تَدْخُلونَ عَلَیَّ قَلَحاً) لەم فەرمایشتەی پێغەمبەرەوە دەگەینە ئەو راستی یەی کە زۆر سوور بووە لەسەر بەکارھێنانیسیواک، بۆیە بە ھاوەڵەکانی فەرمووە: بۆ ئێوە دێن بۆ لام و سیواک ناکەن و سیواک کردنتان پێوە دیار نی یە (کە دانەکان سپی دەکاتەوە), بۆیە ئاوا ئەو زەردایی یە و زەرد ھەڵگەڕان بە ددانەکانتانەوە دیارە و بەدی دەکرێت.
ڕیشکی سیواک بەکار دەھێنرێت بۆ چارەسەر کردنی ھەوکردن و سۆی گەدە کە گەدە بەھێز دەکات. ئەگەر بڕی نیو پەرداخ لەگەڵ شەکردا تێکدرا و دوایی خورایەوە یان لەناو دەمدا ڕیشکەکە جوان جوورا و دوایی ئاوەکەی قووتدرا ئەوا بۆ ھەوکردنی گەدە زۆر بە کەڵکە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سیواک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سیواک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.