سینەمای کوردی مەبەست لەو فیلمانەن کە بە زمانی کوردی، لەمەڕ چاندی کوردی و گەلی کورد، لە چوارچێوەی وڵاتانی ئێران، عێراق، تورکیا و سووریا یان شوێنی تر، بەتایبەت ئەورووپا بەرھەم ھاتوون.
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. کێشەی دیاریکراو بریتییە لە: وتارەکە زیاتر لە پێڕستێک دەچێت. (حوزەیرانی ٢٠٢٢) |
فیلمی زارە لە ساڵی ١٩٢٨ بە یەکەمین فیلمی کوردی دادەنرێت، کە لە ئەرمینیای یەکێتیی سۆڤیەت بەرھەم ھاتووە. فیلمی کوردەکان-ئێزیدییەکان فیلمی بێدەنگی ڕەش و سپییەکی دیکەیە کە باس لە کوردە ئێزیدیییەکان ئەرمەنستانی سۆڤیەت دەکات و لە ساڵی ١٩٣٣دا بڵاوکرایەوە. ئەو فیلمە دەرھێنانی ئاماسی مارتیرۆسیان دەرھێنەرێکی ئەرمەنییە و دامەزرانی کۆلخۆزێک لە گوندێکی کوردنشین نیشان دەدات.
بەڵام دەکرێت بەرھەمە سینەماییەکانی یەڵماز گونەی فیلمسازی باکووری کوردستان، مێگەل، ۱۹۸۷؛ دیوار، ۱۹۸۳ و بەتایبەت فیلمە سەرکەوتووەکەی واتە ڕێ۱۹۸۲ کە توانی خەڵاتی دارخورمای زێڕینی فستیڤاڵی کان بەدەست بھێنێت بە جیددیترین ھەنگاو بۆ پێکھاتنی ڕوانگەیەکی نوێی سینەمایی بزانرێت. گونای لە وێنەی فیلمسازێکی کورد بە ڕوانگەیەکی شوناسخوازانەوە (خود لە ڕوانگەی خودەوە) بۆ یەکەمین جار لە سینەمادا شێوازی ژیانی کوردەکان و کێشەکانیانی لە دوو پانتایی گرنگی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئەو سەردەمەی تورکیا، لە دووتوێی دیمەندا بەرجەستە کردەوە و بەکردەوە بوو بە دامەزرێنەری سینەمایەکی «شوناستەوەر»؛ دواتر بە ھاتنی دەرھێنەرەکانی وەک بەھمەن قوبادی، جانۆ ڕۆژبەیانی، مانۆ خەلیلی و دەیان دەرھێنەری دیکەش ئەوا سینەمای کوردی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گیرسایەوە. لەگەڵ ئەوەش چەندین دەرھێنەر لە دەرەوەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەوانە ھونەر سەلیم کاریان لەسەر فیلمی کوردی کردووە. ھەرساڵان ڕۆژی ٩ی ئەیلوول (۱۸ی خەرمانان) وەکوو «ڕۆژی سینەمای کوردی» پیرۆز دەکرێت.
ھەرساڵان ڕۆژی ٩ی ئەیلوول ھاوکات لەگەڵ ساڵرۆژی کۆچی دوایی یەڵماز گونەی دەرھێنەر، نووسەر و ئەکتەری کورد وەکوو «ڕۆژی سینەمای کوردی» پیرۆز دەکرێت. بەڕێوەبردنی ڕۊێوڕەسم بەبوونەی ئەم ڕۆژە لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە بە دەستپێشخەریی ھاوار مستەفا خان ھونەرمەندی کورد و ھەروەھا کۆمپانیای ھاواری فیلم، ناوەندی سینەمایی و رۆژنامەڤانیی بەدرخان، کۆماری یەڵماز گونەی ژیاندۆستی دەستیپێکراوەتەوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سینەمای کوردی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.