سکچوون (بە ئینگلیزی Diarrhea یان Diarrhoea، بە عەرەبی و فارسی: اسھال) جۆرێک نەخۆشییە کە تێیدا بە شێوەی بەردەوام شلەمەنی لە جەستەی مرۆڤ دەردەچێت وە نەخۆش ناچار دەبێت خێرا خێرا بچێتە سەر ئاودەست.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
لە نەخۆشی سکچووندا جموجۆڵی ڕیخۆڵەکان خێرا دەبێت وە ئەمەش دەبێت ھۆی دروستبوونی بەردەوامی ھەستی ئاودەست. سکچوونی توند ھۆکاری زۆرێک لە مردنەکانە لە وڵاتانی گەشەکەر وە ھەروەھا یەکێک لە باوترین ھۆکارەکانی مەرگی منداڵانە لە سەرانسەری جیھان. جگە لەمە، سکچوون یەکێک لە ھۆکارەکانی دواکەوتنی گەشەی جەستەیی منداڵان، بەدخۆراکی، و بارناسکی بۆ تووشبوون بە نەخۆشیەکانی دیکەیە.
ھۆکاری سەرەکی مەرگ لە کاتی تووشبوون بە سکچوون، لە دەستچوونی ئاو و خوێیەکانی جەستەیە. ئەگەر مرۆڤ سێ جار یان زیاتر لە شەو و ڕۆژێک دا پاڵنەری ئاوەکی یان شل بێت ئەوە بە سکچوو دادەنرێت.
ئاساییانە ھۆکاری سکچوون ھەوکردنی ورگە بە ھۆی کێمی ڤایروسی، مشەخۆر یان لاکوتی ڕیخۆڵە، یان ھەندێک ژاری باکتریایی. لە بارودۆخی پاکژ دا، کە خۆراکی باش و ئاوی خاوێن ھەبێت، نەخۆشێکی ئاسایی لە ماوەی چەند ڕۆژ دا لە کێمی ڤایرۆسی ڕزگاری دەبێت. بەڵام لە کەسانی نەخۆش یان بەدخۆراک دا، سکچوون دەتوانێت ببێتە ھۆی ئاوچنیانی توندی جستەی مرۆڤ وە ئەگەر چارەسەر نەکرێت لەوانەیە ژیانی نەخۆشەکە بخاتە مەترسیەوە.
وتاری تایبەت: سکچوونی کێمی
سکچوونی کێمی (Infectious diarrhea) جۆرێک لە سکچوونە کە بە ھۆی میکرۆب دروست بووبێت، واتە بە ھۆی باکتریا، مشەخۆر یان ڤایروس.
لە زۆربەی حاڵەتەکانی سکچوون دا، دەرمانی نەخۆشیەکە تەنھا قەرەبووکردنەوەی شلەمەنی و خوێی لەدەستچووی جەستەیە. دەوای سەرەکی ئەم نەخۆشیە ئۆ. ئاڕ. ئسە. ئەو دوایانەی کە ھەیە و پێویستی بە ڕاچێتەی پزیشک نیە بریتین لە لۆپێردامی (ئایۆدیۆم) و بیسمووت سابسالیسیلات (کە لە پێپتۆ بیسمۆل و کاوپێکتەیت دا ھەیە).
ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سکچوون تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سکچوون, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.