سکووڵی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی

کاتێک کە زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٨ دا دامەزرا بۆ یەکەم جار سکووڵی کشتوکاڵ(وێنەی ٤) یەکەم سکووڵ بوو کە بە دوو بەش کرایەوە : بەشی بەرھەمی ڕووەکی و بەشی بەروبوومی ئاژەڵی ساڵانی دواتر لەگەڵ گەشەسەندنی سکووڵدا ھەندێک لقی نوێ کرایەوە کەلە دوایی دا گۆڕران بۆ بەشی زانستی تەواو.وە یەکێکە لەسکووڵە گرنگەکانی زانکۆی سلیمانی وە گرنگی زۆر ئەدات بە پێشخستن لە بواری کشتوکاڵدا .

ساڵی خوێندنی ١٩٧٥-١٩٧٦

١-بەشی زانستی خاک . ٢-بەشی زانست و پیشەسازی خۆراک . ٣-بەشی بەروبوومی ئاژەڵی .

ساڵی خوێندنی ١٩٧٧-١٩٧٨

١-بەشی بەروبوومی کێڵگەیی ٢-بەشی باخداری ٣-بەشی ڕێنمایی کشتوکاڵی

دەستەی مامۆستایان شێوەیەکی سەرەکی لە زانکۆدا پێک ھاتبوو بە لە مامۆستایانی کوردو بەشێکیش لە مامۆستایانی عەرەب و ژمارەیەکی ناسراویش لە پرۆفیسۆری بیانی . تاقیگەکانی سکووڵ زۆرباش بە ئامێری زانستی خوێندن و لێکۆڵینەوە ئامادەکرابوو، کێڵگەیەکی کشتوکاڵی زانستیش لە بەکرەجۆ ھەبوو بۆ وانە پراکتیکییەکان و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی .

لە ساڵی خوێندنی ١٩٧٦-١٩٧٧ دا ئاستی توێژینەوە زانستیەکان لە سکووڵدا گەیشتە ئەو ئاستە بەرزەی کە بیر لەوە بکرێتەوە کە کۆرساتی خوێندنی باڵا(ماستەر) لەو بەشانەی سەرەوەدا بکرێتەوە. بەڵام لە کاتێکدا سکووڵەکە بەردەوام لە گەشەکردندا بوو بڕیاڕی داخستنی دەرکراو لە ساڵی ١٩٨١ بەرەو ھەولێر گواسترایەوە . دوای دووبارە دامەزراندنی زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ١٩٩٢ دا سکووڵی کشتوکاڵ یەکێک بوو لەو کۆلیجانەی کەھەر لەسەرتاوە لە (١٥/١١/١٩٩٢) وەوە دەرگای خستە سەر پشت بۆ وەرگرتنی خوێندکاران.

ھۆکارەکانی کردنەوەی سکووڵی کشتوکاڵ جارێکی تر ئەگەڕێتەوە بۆ ئەم خاڵانەی خوارەوە :

١- ھەرێمی کوردستان بە وڵاتێکی کشتوکاڵی دائەنرێت کە پانتاییەکی زۆر فراوانی لە زەوی کشتوکاڵی ھەیە لەگەڵ سەرچاوەی ئاوی زۆر.

٢- زیاتر لە %٥٠ لە ژمارەی دانیشتوانی ھەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئیش و کاری کشتوکاڵین و بەخێوکردنی مانگاو جووتیاری ھەمیشە سەرچاوەیەکی سەرەکی بوون بۆ ئابووری کوردستان.

٣- وەکو ئاشکرایە ئەگەر ھەرێم لە بواری ڕامیاریدا جێگیری بەخۆیەوە ببینێت ئەتوانێت ئەوەندە خواردن بەرھەم بھێنێت کەبەشی ھەموو دانیشتوانەی بکات. لەبەر ئەو ھۆیانەی سەرەو مەشق پێکردنی شارەزایان لە بوارە جیاجیاکانی کشتوکاڵ دا زۆر بە پێویست دائەنرێت لە ھەرێم داو ئەبێت گرنگی تایبەتی خۆی بدرێتێ.\

٤- پێویستی بنیات نانەوەی کۆمەڵگای کوردی لە گوندو دێھاتەکان دا بە تایبەتی دوای ئەوەی ڕژێمی بەعسی پێشوو لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابوردوودا بە ناوی عەمەلیاتی ئەنفالەوە زوربەی ھەرەزۆری شارۆچکەو گوندو دێھاتەکانی کوردستانی وێران کرد. ئەو جوتیارانەی کە بەختیان ھەبوو لەوەی بەر ئەنفال نەکەوتن بە زۆر ڕاگوازران بۆ شارۆچکەی تر و لە ھەرێمی کوردستانی عێراق ھەڵکەندران و ھاتنە ڕیزی ئەو کۆمەڵە خەڵکە زۆرەی ترەوە کە بێ‌کاربوون .

جا لەبەر ئەوە بنیاتنانەوەی کۆمەڵگای گوندو دێھاتەکان و ھاندانی جوتیارەکان بە گەڕانەوەیان بۆ گوندەکانی خۆیان و دەست بەکاربوونەوەی ئیش و کارە کشتوکاڵییەکانیان زۆر گرنگن بە مەبەستی ھاوتاکردنی ژمارەی دانیشتوان و باری ئابوری لە ھەرێمەکەدا . بەھۆی کارکردن بە پێی پلانێکی ڕامیاری کە ئامادەکرا لەلایەن پسپۆڕی شارەزای ئەکادیمییەوە بەئاسانی ئەتوانین بگەینە ئەم ئامانجە بۆیە ئەم خاڵانەی سەرەوە ڕۆڵێکی گرنگیان بینی لە پێناساندنی ڕامیاری ڕۆشنبیری سکووڵەکە لە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی بەردەوام بەمەبەستی چارەسەر کردنی چەندین کێشەی کشتوکاڵی بەم شێوەیەی خوارەوە :- ١- مەشق پێکردنی شارەزاو خاوەن بڕوانامە لە بوارە جیا جیاکانی کشتوکاڵدا. ٢- دەست نیشان کردن و چارەسەر کردنی کێشە کشتوکاڵییەکان لە ڕێگای توێژینەوەی زانستیەوە. ٣- ئەنجامدانی خولی بەردەوام بۆ کارمەندانی ھونەری وەزارەتی کشتوکاڵ بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی لێھاتوویی و توانایان.

کاتێک سکووڵی کشتوکاڵ لە ساڵی ١٩٩٢ دا سەرلە نوێ دامەزرایەوە سەرەتا بە بەشی بەروبوومی کێڵگەیی دەستی پێ کرد. ساڵی خوێندنی ١٩٩٤-١٩٩٥ دوو بەشی تر کرانەوە : کە بەشی باخداری و زانستی خاک بوون , لە ساڵی ١٩٩٥-١٩٩٦ دا بەشی بەروبوومی ئاژەڵیش کرایەوە.ئێستاش ٥ بەش لە سکوڵەدا ھەیە : ١-بەشی بەروبوومی کێڵگەیی ٢-بەشی باخداری ٣-بەشی زانستی خاک و ئاو ٤-بەشی بەروبوومی ئاژەڵی ٥-بەشی زانستی خۆراک (َ ٢٠٠٤ - ٢٠٠٥ خوێندن تێیدا دەستی پێکردووە )

وا بڕیاڕە ئەم بەشانەی خواریشەوە لە ئایندەدا بکرێنەوە:

١- بەشی پاراستنی ڕووەک ، کە پێشنیارکراوە لە ساڵی خوێندنی داھاتوودا بکرێتەوە . ٢- بەشی ئامێرە کشتوکاڵییەکان ، کە پێشنیار کراوە لە ئایندەیەکی نزیکدا بکرێتەوە .

یەکێک لە گرنگترین ئامانجەکانی سیاسەتی فێرکردنی سکووڵی کشتوکاڵ , بەرزکردنەوەی ئاستی فێربوون و پەرەپێدانی توانای زانستی خوێندکار بووە, کە توانای دەرکردنی بڕیاڕی لێھاتوو و توانای چارەسەرکردنی کێشەکانیان ھەیە , بۆیە ئەنجومەنی سکووڵ بڕیاری دا کە ھەرچی زووترە کادری شارەزا پێبگەیەنێت .

پەیکەری کارگێڕی سکووڵی کشتوکاڵ

ھەموو کاروبارەکانی کارگێڕی و دارایی و زانست وخوێندکاران لە لایەن ڕاگرو جێگرەکەی و ئەنجومەنی سکووڵەوە تاوتوێ دەکرێ کە بەم شێوەیەی خوارەوە پێک دێ :

١- ڕاگر سەرۆک ٢- یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری زانستی ئەندام ٣- یاریدەدەری ڕاگر بۆ کاروباری کارگێڕی ئەندام ٤- سەرۆکی بەشی بەروبوومی کێڵگەیی ئەندام ٥- سەرۆکی بەشی باخداری ئەندام ٦- سەرۆکی بەشی زانستی خاک و ئاو ئەندام ٧- سەرۆکی بەشی بەروبوومی ئاژەڵی ئەندام ٨- سەرۆکی بەشی زانستی خۆراک ئەندام ٩- دوو نوێنەری مامۆستایان ئەندام

زانکۆ

زانکۆی سلێمانی

سەرچاوە

سکووڵی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی[بەستەری مردوو][بەستەری مردووی ھەمیشەیی]

Tags:

سکووڵی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی ساڵی خوێندنی ١٩٧٥-١٩٧٦سکووڵی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی ساڵی خوێندنی ١٩٧٧-١٩٧٨سکووڵی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی پەیکەری کارگێڕی سکووڵی کشتوکاڵسکووڵی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی زانکۆسکووڵی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانی سەرچاوەسکووڵی کشتوکاڵی زانکۆی سلێمانیزانکۆی سلێمانی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

داستانی گلگامێشپێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوەپارێزگای کەرکووکقسەی نەستەقزمانی کوردیڕوەکێسێگۆشەپەردەی کچێنییاسای یەکەمی نیوتنچوارگۆشەبانگی کوردستانپێکھاتەی بازاڕکۆچکاردانەوەی کیمیاییورمێخەلافەتی ڕاشدینویکیپیدیای کوردیئەنجومەنی شوورای ھەرێمی کوردستانڤایرۆسی کۆرۆناشیوەکەڵپلازما (فیزیک)کاغەزی داراییھاوڕەگەزخوازیلواوی (فەلسەفە)مافی کارکردنوەرتێعەبدولقادری گەیلانیپاریسکەمال جەلال غەریبپاوەخەلافەتی عەباسیپەڕەسێلکەمەدریددەروونناسیی کۆمەڵایەتییاساکانی جووڵەی نیوتنشێلادزێکار (فیزیک)ئایەتەلکورسینادۆ ماخمەدۆڤسەرمایەداریچەمچەماڵیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمیرنشینی ئەردەڵانژینا ئەمینیسیاسەتپێناسەوێنەکێشانوزەی گەرمیمایتۆکۆندریائێرانگەنممافەکانی ژنانئەحمەدی خانیناسر ڕەزازیکاتگایباک (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)ئیسلاممەزھەر خالقیمیرنشینی بۆتاندەنگدانمۆرژمارەجەلال تاڵەبانیمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانسیکس ئەکسیسژن، ژیان، ئازادیمەغۆلمارکێتینگقەزای کەرکووکحاجی فەیروزسووریامامە ڕیشەزەینەفۆنگورگ🡆 More