سپوتنیک-١

سپوتنیک–١ (بە ئینگلیزی-Sputnik 1)، (بە ڕووسی-Спутник-1)، یەکەم مانگی دەستکرد بوو کە یەکێتیی سۆڤیەتی جاران بۆ یەکەم جار لە مێژودا دروستیکرد و سەرکەوتوانە رۆژی ٤ی ئۆکتۆبەری ١٩٥٧ بەرەو بۆشایی ئاسمان ھەڵیدا..

ئەوێ دەمێ جەنگی سارد لەنێوان بلۆکی خۆرھەڵات و خۆرئاوا زۆر گەرم بوو، بەم کارەش یەکێتیی سۆڤیەت ھەموو دنیای خۆرئاوای بە تایبەت ئەمەریکاییەکانی سەرسام و توشی شۆک کرد. ھەڵدانی ئەم مانگە دەستکردە یەکێکە لە ڕووداوە گرنگەکانی سەدەی بیستەم کە بەھۆیەوە پێشبڕکێ و کێبەرکێی تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمان سەریھەڵدا و مرۆڤایەتی گەیشتە چاخێکی نوێ کە بە چاخی بۆشایی ئاسمان ناو دەبرێت. ئەم کارەی یەکێتیی سۆڤیەتی جاران بووە ھۆی ئەوەی لە نێو ئەمەریکا بانگەوازی ریفۆرمکردن و سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی سیستەمی خوێندنی زانستی بکرێت. ئەم مانگە دەستکردە وەک تۆپێکی خڕ لە کانزای ئەلەمنیۆمی نەرم دروست کرابوو کە تیرەکەی ٥٨ سەنتیمەتر بوو، کێشەکەشی ٨٣ کیلۆگرام بوو،، ئەم مانگە دەستکردە لە ڕێگای دوو دەزگای ڕادیۆیی (٢٠ و ٤٠) میگاھێرزەوە زانیاریەکانی خۆی لە شێوەی پەیامی ڕادیۆییدا بۆ زەوی دەناردەوە، سپۆتنیک – ١- بە درێژایی ٢٢ رۆژ زانیاری زۆر بەنرخ و گرنگی ڕەوانەی زەوی کردەوە بەڵام ئیتر پاش خاڵی بوونەوەی پاتریەکانی پەیوەندیە ڕادیۆییەکانی پچڕان و دووای سێ مانگیش لە یەکەم رۆژی ھەڵدانیەوە و بڕینی ماوەی ٦٠ ملیۆن کیلۆمەتر، لە رۆژی ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨ دا بەھۆی دروست بوونی لێخشانێکی زۆر لەگەڵ بەرگی ھەوایی ئەتمۆسفیر سوتا و لەناو چوو. سپۆتنیک – ١ بەھۆی رۆکێتێکی تایبەتەوە لە جۆری R-٧ ی بۆشایی ئاسمان کراو لە بەرزی ٢٢٧ – ٩٤٥ کیلۆمەترەوە بە دەوری زەویدا دەسوڕایەوە و بە ٩٨ خولەک یەک سوڕی تەواوی بەدەوری گۆی زەویدا لێدەدا و زانیاری لەسەر بەرگە ھەوای ئیۆنۆسفیر Ionosfeer بۆ زەوی دەناردەوە، ئەم زانیاریانە زۆر گرنگ بوون بۆ ئەوەی زاناکان چڕیی بەرگە ھەواییەکانی دەوری زەوی بزانن وبتوانن لە داھاتودا ئامێری پەیوەندی پێشکەوتوو دروست بکەن بەجۆرێک لە رەوشێکی وەک لەدەستدانی کێش و سەنگ و تەرازوو لە بۆشایی ئاسمان بتوانن مامەڵە بکەن. دوای سپۆتنیک – ١ – دیسانەوە سپۆتنیک – ٢ – ئەوجا سپۆتنیک – ٣ – ڕەوانەیی بۆشایی ئاسمان کران.

سپوتنیک-١
سپوتنیک-١
جۆری ئەرکنمایشی تەکنەلۆژیا
کارپێکەرپرۆگرامی بۆشایی سۆڤیەت
ناولێنانی ھارڤارد1957 Alpha 2
COSPAR ID1957-001B
SATCAT no.٠٠٠٠٢
ماوەی ئەرککۆتایی: ٢١ ڕۆژ
سوڕانەوەی تەواو١٫٤٤٠
تایبەتمەندییەکانی کەشتی ئاسمانی
دروستکەرOKB-1
وەزارەتی پیشەسازیی تەکنیکە ڕادیۆییەکان
کێشی دەرچوون٨٣٫٦ kg (١٨٤ lb)
دوورییەکان٥٨ cm (٢٣ in) diameter
وزە١ وات
دەستپێکردنی ئەرک
ڕۆژی دەرچوون٤ October ١٩٥٧ ١٩:٢٨:٣٤ (4 October 1957 19:28:34) UTC
مووشەکSputnik 8K71PS
شوێنی دەرچوونBaikonur ١/٥
کۆتاییھاتنی ئەرک
فڕێدانگەشتەکە سەرکەوتوو نەبوو
دوا پەیوەندی٢٦ October ١٩٥٧ (26 October 1957)
ڕۆژی خراپبوون٤ی کانوونی دووەمی ١٩٥٨
پارامیتەرەکانی خولگەیی
سیستەمی نیشاندانGeocentric
سیستەمLow Earth
تەوەرەی نیوە سەرەکی٦٬٩٥٥ km (٤٬٣٢٢ mi)
دەرچوونی خولگەیی٠٫٠٥٢٠١
نزیکترین gee٢١٥ km (١٣٤ mi)
دوورترین gee٩٣٩ km (٥٨٣ mi)
لاری٦٥٫١°
ماوە٩٦٫٢ خولەک
قۆناغ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٧, ١٥:١٢:٠٠ UTC

سەرچاوەکان

Tags:

تەوشکجەنگی ساردزمانی ئینگلیزیمانگی دەستکردڕووسییەکێتیی سۆڤیەت

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بەختیار عەلیئوسامە بن لادنتۆڕی میدیاییی ڕووداوقەزوانمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریمانگی دەستکردژینا ئەمینیشێخ نووری شێخ ساڵحپارێزگای کەرکووکھەڵۆی سوور (زنجیرە دراما)زانکۆی سەڵاحەدینشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریئیبن سینازیرەکی بازرگانیلینوکسکارڵ گۆستاف یۆنگقەزا و قەدەرقەزای قەرەداغفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیفیلعومەر کوڕی عەبدولعەزیزوزەی میکانیکیئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستانزستانکازینۆی ئۆنلاینقسەی نەستەققەزای ئامێدینالیسیستمی خۆریشاسوار جەلال سەعیدکیبۆردی کۆمپیوتەرپێنجوێنجێژنی قوربانسووریاساواکدھۆککامەران موکریسمکۆخالید کوڕی وەلیدشانشینی کوردستانلالشدۆمقەزای ڕانیەئەحمەد ھەردیخێزانپیسبوونی ژینگەزۆربای یۆنانیبێکەس (فیلم)ئەشکەوتی جاسەنەخۆرپەیمانی ڤێرسایھیندستانترشەبارانئەندەلوسسەعید نوورسیچەمکناحیەی قادرکەرەمسامانی سروشتیئۆتیزممانگفیفتی-سیکس (ئارکانساس)پاوەعەبدوڵڵا ئۆجەلانشەبەنگی کارۆموگناتیسیسۆنێک تیممەزھەر خالقیقەتەرفەرھاد زیرەکمیرنشینی سۆرانشێری ئاسیاییفۆسفۆرسووڕی کارەبا🡆 More