سوورەتا (بە ئینگلیسی: Scarlet fever) پەتایەکی چڵکی نێو منداڵانی ٣ تا ٧ ساڵە و پتر لە وەرزە ساردەکاندا سەرهەڵدەدا.
هۆکاری ئەم نەخۆشییە سترۆپتۆکۆکی بێتا هێمۆلیتیکی Aیە.
بەکتریای سترۆپتۆکۆک لە ناو قوڕگی نەخۆشدا کۆ دەبێتەوە و زۆر دەکا و بە دەردانی جۆرێک ژار، دەبێتە هۆی هەڵزرنگانی پێست و سەرهەڵدانی ئازارەکانی پێست.
سوورەتا | |
---|---|
ICD-10 | A38 |
ICD-9 | 034.1 |
بنکەدراوەی نەخۆشییەکان | 29032 |
نەخۆشی سوورەتا لە ڕێگای پێوەندی و لێکەوتنەکان، بەتایبەت منداڵان ، بڵاو دەبێتەوە. هۆکاری ئەم نەخۆشییە لە ڕێگای هەناسەدان لە هەوای پیس و بەکارهێنانی کەلوپەلی هاوبەشی تێوەدراو، وەک لەیستۆک و دەفری خۆراک دەگوازرێتەوە. نەخۆشی سوورەتا لە ڕۆژێک پێش دەرکەوتنی نیشانەکانەوە، تا کۆتایی نەخۆشییەکە گیرۆیە. هەرچەند تا دێ ، گیرۆ بوونی کەم دەکا.
تووش بوون بە نەخۆشی سوورەتا، تا ڕادەیەک دووپاتە نابێتەوە.
نیشانەکانی سوورەتا بەزۆری بریتییە لە: ئێش و کزەی ناو قوڕگ، تای ٣٨ پلەک یان ژوورتر.
سەرەتا کاژێکی سپی یان ئاماڵ زەرد سەر زمانی منداڵ دەگرێ کە پاش ماوەیەک بەرەو سووری دەچێ. پرز و قوتکەکانی زمان گەورەتر دەبێ و وەک شیلک (تووە فەرەنگی)ی لێ دێ. لەوانەیە ئاڵووەکانی ئەوکی منداڵ سوور داییسێ. دەموچاوی نەخۆش سوور دادەگەڕێ، لە کاتێکدا کە دەوری دەمی کز و بێڕەنگە.
نیشانە گشتییەکانی تر بریتین لە : لەرز، ئێش، دڵ نەبردن، هەڵماسینی گرێ لیمفاوییەکان، بێتاقەتی و بێحاڵی، دڵ هەڵشێوان و ڕشانەوە.
ئازارەکانی پێست لە ڕۆژی دووهەمەوە دەردەکەوێ و ٢ تا ٥ ڕۆژ دەمێنێتەوە. ئەم ئازارانە لە هەڵبزرکانی پێستی بنباڵ، مل، پشت گوێ و سینگەوە دەست پێ دەکا و پاشان تەواو لەش دادەگرێ. بەزۆری خورینی لەگەڵە. بڕێجار ئەم پێست بزڕکانە لە دەست، پێ و تەڕادی ڕاندا وەک هێڵیک دەکشێ و بە Pastia lines دەناسرێ. لە حەفتەی دووهەمدا لەگەڵ گوم بوونی ئازارەکان، پێست هەڵخستن دەست پێ دەکا.
تووش بوونی منداڵی ساوا بە سوورەتا زۆر دەگمەنە. پێستی نەخۆش لە خۆیدا گیرۆ نییە، بەڵام سترۆپتۆکۆکی نێو ئەوکی نەخۆش دەتوانێ بڵاو ببێتەوە و نەخۆشییەکە بگوازێتەوە.
جێگای سەرنجە کە بزانین:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سوورەتا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سوورەتا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.