سوودان

32°31′59″E / 15.63306°N 32.53306°E / 15.63306; 32.53306

سوودان بە فەرمی کۆماری سوودان بە (عەرەبی:جمهورية السودان) وڵاتێکی عەرەبیە دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی کیشوەری ئەفەریقا، پایتەختەکەی شاری خەرتوومە، لە رۆژهەڵاتیەوە دەریای سوورە، لە باکوور لەگەڵ میسر هاوسنوورە لە باکووری رۆژاوا لەگەڵ وڵاتی لیبیا، هەروەها لە رۆژاواوە وڵاتی چاد و لە باشووری رۆژاواشەوە ئەفەریقای ناوەڕاست لە باشووریشەوە هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی باشووری سوودان، کە تا ساڵی ٢٠١١ بەشێکبووە لە سوودان، سوودان دووەم گەورەترین وڵاتی کیشوەری ئەفەریقایە لە رووی رووبەرەوە دوای وڵاتی جەزائیر، کە پێش جیابوونەوەی سوودانی باشوور بە پلەی یەکەم دەهات.

کۆماری سوودان
سوودان
سوودان سوودان
سوودان
پایتەختخەرتووم
گەورەترین ئوم دەرمان،پۆرت سودان
زمانە فەرمییەکان زمانی عەرەبی
زمانە ناوچەییەکان نوبی، بیجا
دەوڵەت کۆماری فیدراڵ
ڕووبەر
 -  ١٫٨٨٦٫٠٦٨ کیلۆمەتری چوارگۆشە 
١ مایلی چوارگۆشە 
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٤٠٬٥٣٣٬٣٣٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
 -  سەرژمێریی 2017 40.782.700 
دراو جونەیهی سودانی
ناوچەی کاتی +٢:٠٠
لای لێخوڕین راست
پاوانی ئینتەرنێت .sd

سوودان سەربەخۆیی خۆی وەرگرت لە کۆلۆنیای ئینگلیز لە ١ی کانوونی دووەم ١٩٥٦ز، شێوەی حوکمی کوماری وەرگرت و بووە ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمکاری عەرەبی و یەکێتی ئەفەریقا.

دابەشبوونی دانیشتووان لە بەشی نیوەی باکووری وڵاتدا چڕبووەتەوە بەهۆی ئەوە لەو بەشەدا هەردوو رووباری نیللی سپی و شین بەیەک دەگەن، پێکھاتەی دانیشتووان فرە رەنگی هەیە لە ڕووی رەچەلەک و ئایین و زمانەوە، بە شیوەیەک لە رەشپێست ٪٥٢؛ و عەرەب ٪٣٩؛ و بیجاویەکان ٪٦؛ بیانیەکان ٪٢ پێکدێن و لە رووی ئایینیشەوە موسڵمان ٪٩٧ کە زۆرینە سوننە مەزهەبن و مەسیحی ٪٣ی دانیشتووان پێکدێنن.

مێژوو

پێش زایین

لە لێکوڵینەوە شوینەوەریەکاندا هەندێ پاشماوەی گوزەی مێژوویی دۆزراونەتەوە کە مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ نێوان ٣١٠٠ پ.ز تا ٢٠٠٠ ساڵ پ.ز، هەروەها کەللە سەری هەندێ مروڤ کە لە شاری خەرتوم ژیاون دوزراونەتەوە شێوەیان لە کەللە سەری رەچەڵەکی ئەفریقی(رەشپێست)ی ئەم سەردەمە جیاوەزاە، بەپێی ئامێرو کەلوپەلە دۆزراوەکان دەردەکەوێت کە ژیانیان لەسەر راوکردنی ماسی و ئاژەڵی کیوی، هەروەها کۆکردنەوەی بەرووبوومی دارەکان بووە.

شانشینی کوش

لە نێوان ساڵانی ١٠٧٠ پ.ز تا ٣٠٠ ز شانشینی کوش لە باکووری سودان سەری هەڵدا کە پایتەخەتەکەیان لەسەرەتای دروستبوونیەوە نەبتە بووە، لە قوناغی دواتر گوڕڕاوە بۆ میڕوی، هەروەها بە شانشینی کوشی نوبیش ناودەبرێت، زۆر کاریگەربووە بە شارستیانیەتی میسری کۆن لە رووی سەربازی، ئابووری و روشنبیریەوە، تا سەدەی هەشتەمی پێش زایین دەسەڵاتیان بەسەر میسردا سەپاندووە پاشاکانی کوش بۆ ماوەی سەدەیەک وەک خێزانی هەشتەمی فیرعەونەکانی میسر فەرمانڕەواییان کرد تا داگیرکردنی میسر لەلایەن ئاشوریەکانەوە بە سەرکدایەتی ئاشورپانیبال توانی کوشیەکان لە میسر دەربکات، لە لوتکەی دەسەڵاتیان ناوچەی فەرمانڕەواییان لە باشوری کوردوفانەوە تا نیمچە دوورگەی سینا درێژبووتەوە.

حوکمی ئینگلیزی-میسری

لە ئاداری ١٨٩٦ سۆپای ئینگلیز بە فەرماندەیی هێربەرت کیچنەر بە هاوکاری میسر دەستیان بەهێرشکرد بۆ گەڕاندنەوەی سودان بۆ ژێر دەسەڵاتی خۆیان تا لە ١٨٩٨ شاری ئوم دەرمان کەوت کە پایتەختی دەوڵەتی مەهدیەکان بوو، بەوەش سوودان خرایە ژێر فەرمانڕەوایی دووانەیی ئینگلیزی-میسری بەپێی رێکەوتنی ١٨٩٩ نێوانیان، بەپێی رێکەوتنەکە دەبێت حاکمی سەربازی مەدەنی ئینگلیز بێت و ئەوان دیاری دەکەن و دەسەڵاتی رە‌های دەبێت بەسەر کاروباری سودانەوە.

ئابووری

ئابووری سوودان پشت دەبەستێت بە سەرچاوە سروشتیەکانی وەک نەوت و گازی سروشتی، هەروەها کشتوکاڵیش بەشێکی تری ئابووریەکەی پێکدێنێت بەهۆی بوونی رووبەرێکی فراوانی زەوی کشتوکاڵی لە پێشوودا بە سەبەتەی خۆراکی جیهان ناوی دەرکردبوو. یەدەگی نەوتی سەلمێنراوی ٦.٨ ملیار بەرمیلە بەوەش لە ریزبەندی ٢٠هەمین دێت لەسەر ئاستی جیهان، لەکاتێکدا یەدەگی سەلمێنراوی گازی سروشتی بریتیە لە یە ١ملیار مەتر چوارگوشە. پەمۆ، کۆنجی، بایگوێز و بنێشتی عەرەبی گرنگترین بەرهەمە کشتۆکاڵیەکانی پێکدێنێت، سوودان لە پلەی یەکەم دێت لەسەر ئاستی جیهان لە بەهەمهێنانی بنێشتی عەرەبی بە رێژەی ٨٠٪ کۆی بەرهەمی جیهان. هەروەها یەدەگێکی کەمی هەیە لە کانزاکانی ئاسن، مس، کڕۆم، تونگستین، مایکا، زیو، زێر و یۆرانیۆم. سامانی ئاژەڵ لە ئابووری سووداندا بە پلەی دووەم دێت لە رووی ژمارەی ئەو کەسانەی لەو بوارەدا کاردەکەن، بەجۆرێک کە خاوەنی زیاتر لە ١٣٠ ملیۆن سەرئاژەڵە، سەرەڕای ئەوەی خاوەنی سامانی ماسیە لە ئاوە شیرینەکان و دەریای سووردا. دوای جیابوونەوەی باشوور تێکڕای رێژەی هەڵئاوسان بە شێوەیەکی تۆند بەرز بوویەوە کە تێکڕای رێژەی ساڵانەی هەڵاوسان گەیشت بە ١٥ لەسەد، هەروەها بەشی سودان لە بەرهەمهێنانی نەوت دوای جیابوونەوەی سودانی باشوور کەمی کرد بۆ ١٣٥ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، چۆنکە سێ چارەکی نەوتی وڵات بەر سوودانی باشوور کەوت، پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٣٠ ئاستی بەرهەمھێنان بەرز بکرێتەوە بگات بە ٣٢٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەوەش دوای وەبەرهێنان و گەڕان، هەروەها دووبارە بە کارخستنەوەی ئەو کێڵگانەی بەهۆی گرژیەکانی ناوچەکەوە وەستێنرابوون.

حکومەت و ڕامیاری

دەسەڵاتەکان

دەسەڵاتی جێبەجێکردن

لە سێ ئاستی دەسەڵات پێکدێت، دەسەڵاتێکی سەرۆکایەتی ناوەندی کە سەرۆک کومارە لە ترۆپکی دەسەڵاتە و نوێنەرایەتی دەوڵەت دەکات، لە هەمان کاتدا سەرۆکی حکومەت (سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران)ە، هەروەها دەسەڵاتی هەرێمەکانی بەدەستەوەیە کە ژمارەیان ١٨ هەرێم(ویلایەت)ە والی هەرێمەکان نوێنەرایەتی دەسەڵاتی سەرۆک دەکەن.

دەسەڵاتی یاسادانان

پێک دێت لە پەرلەمانێکی ناوەند دابەش دەبێت بۆ دوو ئەنجومەن بریتین لە ئەنجومەنی نیشتیمانی و ئەنجومەنی هەرێمەکان (ویلایەتەکان)، ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتیمانی لە ئێستادا ژمارەیان ٣٤٩ ئەندامە.

دەسەڵاتی دادوەری

پێکدێت لە دادگای باڵا لە ناوەند و هەندێک لە ویلایەتەکان، هەروەها دادگای تێهەڵچوونەوە و دادگای بەرایی پلە یەک، پلە دوو و پلە سێ لە سەرجەم هەرێمەکاندا، سەرەڕای بوونی دادگای میللی کە لە شار و لادیکاندا بوونیان هەیە سەرۆکی خێلەکان لەخۆ دەگرێت تیایدا کار بە حوکمی عورفی دەکرێت.

لایەنە سیاسیەکان

زیاتر لە سەد پارتی سیاسی تۆمارکراو لە سوداندا هەیە کە گرنگترینیان:

پارتی ئوممەی نەتەوەیی

بە عەرەبی (حزب الأمة القومى ) بە یەکێک لە دێرینترین پارتەکانی سودان هەژماردەکرێت لە ١٩٤٥ دامەزراوە، لە سەردەمی داگیرکاری ئینگلیزدا بە سەربەخۆیی خوازەکان ناوی دەرکردبوو دروشمیان بریتیبوو لە سودان بۆ سودانیەکانە.

پارتی یەکێتی دیمۆکراتی

بە عەرەبی (الحزب الاتحادي الديمقراطي) مێژووی دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی جوڵانەوەکانی دژی داگیرکاری ئینگلیز بە دیاریکراوی لە ساڵی ١٩٤٦ لەو سەردەمەدا میسڕ پشگیری دەکرد بە هۆی بۆچوونەکانیەوە بەرامبەر بە یەکێتی سوودان و میسر.

بزووتنەوەی ئیسلامی-ئیخوان موسلیمین

بە عەرەبی (الحركة الإسلامية) مێژووی ئیخوان موسلیمین لە سودان دەگەرێتەوە بۆ ناوەڕاستی چلەکانی سەدەی بیست، بەڵام بەشێوەیەکی فەرمی لە ١٩٦٩ حەسە تورابی بە ئەمینداری بزووتنەوەی ئیسلامی لە سودان هەڵبژێدرا، لە ساڵی ١٩٨٠ جیابوونەوە لە ڕیزەکانی ڕوویدا و پارتێکی نوێیان دروستکرد بە ناوی ئیخوان موسلیمین، حەسەن توڕابیش لە ساڵی ١٩٨٦ پارتێکی تایبەت بەخۆی راگەیاند بە ناوی بەرەی ئیسلامی نەتەوەیی.

کۆنگرەی نیشتمانی

بە عەرەبی (المؤتمر الوطني) پارتی دەسەڵاتدار تا کوتایی سەردەمی عومەر بەشیر، هەروەها لە پاشماوەی پارتەکەی حەسەن تورابیە لە ١٩٩٨ دامەزراوە.

پارتی شیۆعی سودان

بە یەکێک لە پارتە دێرینەکان دادەنرێت لە ساڵی ١٩٤٦ لە لایەن بەرهەڵستکارانی داگیرکاری ئینگلیزەوە دامەزراوە، درێژکراوەی جوڵانەوەی شیوعیەتی میسریە کە لەو کاتەدا چاڵاکبوو.

بزووتنەوەی چاکسازی

لە ساڵی ٢٠١٣ دامەزراوە لە ژمارەیەک لە جیابووە لە پارتی دەسەڵاتدار.

ئایین

ئایینەکان لە سوودان
ئایینەکان ڕێژە
موسڵمان(سوننە)
  
٩٧٫٠٪
مەسیحی
  
٣٫٠٪

کێشەی باشووری سوودان

ئینگلیزەکان ترسیان هەبوو لە یەکگرتنی باکوور و باشووری سوودان بەبڕوای ئەوان بەشی باشوور دەچەوسێنرێنەوە لە لایەن باکوورەوە بەهۆی ئەوەی نەخوێدەوار و دوورەپەرێزن، بەڵام راگەیاندنیشی وەک وڵاتێکی سەربەخۆ رووبەروی ئاستەنگی زۆر دەبوویەوە لە گرنگترینیان نەبوونی سەرچاوەی سروشتی و دەروازەی دەریایی بۆیە لە کوتاییدا بڕیاریاندا بخرێتەوە سەر سوودان، بەڵام ئەوە بووە هۆی بۆ ماوەکی درێژ شەڕی چەکداری لە نێوان هەردوو بەردەوام بێت تا ساڵی ٢٠١١ و ئیمزاکردنی رێکەوتنی ئاشتی وەرگرتنی سەربەخۆیی.

پێشانگا

سوودان 
The large mud brick temple, known as the Western Deffufa, in the ancient city of Kerma
سوودان 
Fortress of Buhen, of the Middle Kingdom, reconstructed under the New Kingdom (about 1200 B.C.)
سوودان 
Nubian pyramids in Meroë.
سوودان 
Kušiya soldier of the Achaemenid army, circa 480 BCE. Xerxes I tomb relief.
سوودان 
The great mosque of Sennar, built in the 17th century.

سەرچاوەکان

Tags:

سوودان مێژووسوودان ئابووریسوودان حکومەت و ڕامیاریسوودان ئایینسوودان کێشەی باشووری سوودان پێشانگاسوودان سەرچاوەکانسوودانسیستمی پۆتانە جوگرافیەکان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

محەممەد ساڵح دیلانماڵ بە کۆڵپردی دەلالبەھارپورتوگالپەیمانی سێڤرئازار (مانگ)بالەڕەگەزپەرستیپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکانئەفسانەزانیمزگەوتی سەلیمیەڤایرۆسقەبارەکۆڕەوی کوردانی باشووری کوردستان (١٩٩١)لەتیف ھەڵمەتکەلارجێژنی ڕەمەزانبەکتریاشێرپەنجەی خوێنقەد (ڕووەک)خانەنالیئینجیلی سینۆپتیپیسبوونی ژینگەشەبەنگی کارۆموگناتیسیتیرۆریزملۆژیک٢ی نیسانجوگرافیای عێراقئیبن عەرەبیئیسلامعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبسیاسەتپلاندانانی شاریگەرمبوونی زەویناوە پلازمە تۆڕئوروگوایتێنسناسیۆنالیزمپێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوەھەژارمەنگۆلیاحوسێن وەلیئۆغلوھەوکردنی پەردەکانی مێشکموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانشێوازی وانەگوتنەوەڕۆبێرت ڕیدحافزمیرنشینی سۆرانئیبراھیمئەبووبەکری سدیقسەردەمی پێغەمبەرایەتیبەیتۆجانپاراگوایشەڕی چاڵدێرانکەلووی دووپشکئورشەلیمناڵەی جوداییگازی سروشتیسۆفییایەتیدرێژیی شەپۆلدەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستان - عێراقڕۆمانئاکرێسەرژمێریی دانیشتووانمەحویمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانترمزینێجیریائیمپراتۆریەتیی بەریتانیشەڕی براکوژیدەوڵەتی ئەمەویکوردیی باشووری🡆 More