سنوری ناوچەی پشت کێو سەرەتا لە شاخی بەمۆ دەست پێ دەکات و درێژ دەبێتەوە بۆ ملەی سەرتەک و پاشان بۆ ملە گورگان و بۆ مەلە و ئەسحاو و بۆ باڵەکەڕێ و ملەی کەرگەمل ئەمانە چواریان پێی دەڵێن شاخی خۆشک کەبرینتین لە ڕۆژ ئاوای سنوری پشت کێو، زمناکۆ ملەی تاڵک و بەردە دوو کون و ملەی شاکەرەم و پشت قڵا و ملەسور تا ئەگاتە دەریاچەی سیروان تا ئەگاتە ناوچەی لاوران و بێزەل ئەمە سنوری باکوور و باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەو ناوچەیەیە، و شاخی بێزەل و کانی ژەنان و چەمی زمکان بەدرێژایی بەرزایییەکانی ڕۆژھەڵاتی ئەوناوچەیە درێژ دەبێتەوە تاکو دەروازەی خاڵی گومرگی پشتە و بەرزانییەکانی ڕۆژھەڵاتی بەڕووێن و لەوێشەوە درێژ دەبێتەوە تاکو شاخی بەمۆ باکووری ڕۆژئاوای ناوچەکە، ئەمە پێی ئەڵێن سنوری جوگرافیایی پشت کێو.
ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|
سنوری جوگرافیای گڵێجاڵ ناحیەی بەمۆ: ئەگەر ڕوو بە خۆر ھەڵات ڕاوەستی شاخی خۆشک ئەکەوێتە ڕۆژئاوای گڵێجاڵ کە بریتییە لە ملەی سەرتەک و یاڵی ملەگورگان و ملەوئەسحاو و باڵەکڕێ، کانی کەڵ و دۆزەقەوار و ملەخەرمانان دەکەوێتە لای باشوورییەوە، سنورەکانی باکووری بریتییە لە بڵاڵوکەکانی کاکەھەسەن و کاک ئەحمەد کوژراو کوڵەی جۆجاڕ و چەمی ناوھاڵ و بەرزایییەکانی تارم شێر و پێچکە بزن و چەمی گەڕاو بەدێژایی چەمی گەڕاو تا بانی کەڵەکان ئەمەی باسمان کرد لە باکوورەوە تا ڕۆژ ھەڵات درێژ دەبێتەوە، ئەم سنورانە لەژێر دەستی جوتیارانی ئەم گوندە بووە، بەڵام زۆر بەداخەوە حاکم و ئاغاواتی ئەوسەردەمە کە عوسمان بەگی شەرەف بەیانی خراپەکەیان بووە ئەو سنورەی لە گڵێجاڵ دابڕاندوە و ئەم گوندانەی لێ داناوە کە بیرتین لە چواردارانی سەرەوە و چواردارانی خوارەوە و گوندی بەلەسۆ، سنوری گوندەکەی بەشێوەی دابەش دوو لەگڵجاڵی وەرگرتوە، بەڵام ئێستا ئەو خەڵکانە زۆر تەبان و بەحوکمی ژن و ژن خوازی بوون بەیەک دەستە و ھیچیان لەنێواندا نەماوە.
پێچکە بزان، ناوتوان، کاوڕکوڵێنە، مەردە ھەژارە، مەردە وشکە، ئیمام محمد، وشتر مل، سەید فاتم، یاڵی گەچێن، بانی سەنگەر، داری دەروێش ئەمانە گۆڕستانی سنوری گوندەکەن.
چیاخووان، ملەکەوەلە، ملەگورگان، سماقە، سەوەردە، کەلی ھۆرەکە، ڕێگای کۆڵەکە، بەرھەمار، کەور مانگا، چاڵی احمد تڵاق، باخی مامۆ فتاح باخی مامۆ حەمە ساڵح، چەمی زەردەگڵ، کانی پانکە، بانی سەنگەر ملەی ژاڵەکە، ھەنگی یوسف تفەنگچی، ملەوئەسحاو، چاڵە دڕکین، باڵەکەڕێ، تاوگەکەی سەرھاڵ، سەرقەویلە، بڵاڵوکەکانی کاکە ھەسەن، یاڵی حەمە مردوو، کانی کەوان، ھەنجیرە ڕەشەکە، چنارەکان، شانی کارێزەکە، داری دەروێش کانی مەڕ، کانی گورگیل، ملەی شەونم، ھەمێکانی مامۆ شیخ عارف، گەچێن، مێوەکەی مامۆ سڵەمان، ترنگەکەرە، ناوی دێ، گویژەکەی مامۆ غەفور، گڵێجاڵە بچکەلە، بەردی پیرەژن، کانی بومەسڵی، تەپی بارام، دەشتی گڵێجاڵ، یاڵی بومەسڵی، کانی قەرگ، کانی چەرموو، یاڵی تەنگەکە، قڵاگە، خوێڕێزگەکەی مامۆ سڵێمان، وشمل، چاڵە قوڵە، کانی گەڕاو، چەمی گل، یاڵی تارم شێر، باخی کامەران، کولەکانی مامۆ قادر، مستەخووان، قوڵ قوڵە، ناوتوان، کاوڕ کوڵێن، کوڵەی مامۆ قادر، ناودێی سەعد ئاوا، بەلەگەجاڕ، یاڵی بێژن وەسەر، تەرزە کوت، تەنگی شێخ سمایل، کوڵەی توتە، تەنگەکە، چەمی حەمە ڕەش، ئەمانە لەبەر ناونراون بەو شێوەیە: لەبەر ئەوەی خەڵکی ئەو ناوچەیە مەڕ و ماڵاتیان ھەبووە و شوان و گاوانیان ھەبوە ئەو سەردەمە ئەگەر شوانێک یان گاونێک ڕان و مێگەلەکەی بۆ شوێنێک ببردایە ئەگەر ئاژەڵێک جێبمایە لەشوانەکەیان ئەپرسی لەکوێ بووی ئەویش بەپێی ئەم ناوانە ناونیشانی ئادا و ئیتر خەڵک ڕاستەوخۆ بەو نیشانانە بەدوای ئاژەڵەکانا ئەگەڕا و زۆر ماندوو نەدەبوون، بۆیە ئەمەش یەکێکە لە دانایی و عاقڵی خەڵکی ئەو سەردەمە.
زۆر بەسەختی توانیویانە بەس نان پەیدا بکەن بۆ خواردن، دانیشتووانی ئەو گوندە بەکەمی بزن و مانگا و ماین و قاتر و گوێدرێژیان بەخێو کردووە، جوتیارییان کردوە و جۆ و گەنم و زەڕات و گاڵیان وەشاندوە، لە بەڕوو زۆر سودیان وەرگرتوە بۆ خواردنی خۆیان و ئاژەڵەکانیان، ھەروەھا بەکەمی توانیویانە مەرەزە و ماش و وشیان وەشاندووە سودیان زۆر لێی وەرگرتوە، ئاشی بەردیان داناوە ئاردیان پێکردوە و لە درەختی ژاڵە ھار یان دروست کردوە و برنجیان پێ کڕە کردووە، ئەو پیاوەش کە ئەو داھێنانەی دروست کردوە ناوی فەتح اللەی یوسف بووە بە گا و گوێدرێژ جووتیان کردووە و بەڵام زۆر بەداخەوە ھەندێکیان لەبەر نەبوونی گا و گوێدرێژ بە پێ و بێڵ زەڕات و خەلەیان وەشاندوە زۆربەداخەوە ژیان زۆر قورس بوو زۆری خەڵکەکە نەیان توانیوە منداڵەکانیان بەخێو بکەن و زۆربەیان بەگەنجی منداڵی مردوون، ئاغاکان سەرانەیان لێوەرگرتون و دەوڵەتەکانی دراوسێش وەک ئێران و عوسمانییەکان شاخانەیان لێسەندوون و ھەندێکیش لە ئاغاکان دزیان بۆ دروستکردوون شەوانە مەڕ و ماڵاتیان بڕدوون، ژیان ئەو سەردەمە ھەرچۆن بیری لێبکەیتەوە مێشکی مرۆڤ ڕائەوەستێنێ، کەرەستەکانیان زۆر سادە بووە و ھیچ ئاسەوارێکی بازرگانی لەو سنورە نەبوە، ئەو ئامرازانە پێی ژیاون داس و شەن و سێلک لەدار و بەردێکیان قوڵ کردوە و چەڵتوکیان تێکردوە و بەبەردێکی درێژ کوتاویانە ئەوە شێوەی کڕە کردنیان بوە بە دانێک دوونەفەر توانیویەتی بەشی چوار بۆ پێنج نەفەر برنج بەو شێوەیە بکوتێ، ئامێری کونە و مەشکە و سێپا و گاواسن و نێڵە و ھێش ئەمانە ئامێری ژیانیان بووە، ھیچ شتێکی سەردەم ھەتاکوو سەردەمی ڕاپەڕینی گەلی عێراق بەسەرکردایەتی عبدالکریم قاسم لەم سنورە نەبووە، تەنھا تەماتەیەکی ورد لەگەڵ بامییەیەکی زبر و ماش و نۆک و نیشک و خەیار و ترۆزی و شامییەکی خڕ کە ئێستا ھەیە ئەوانە بۆ خواردن ھەبوون، باخ و باخداری لەسنوری ئێمەدا زۆر کەم بووە چونکە خەڵک لەبرسا توانای باخداری و شتی درێژ خایەنیان نەبووە، لەبەر ئەوەی ئەو خەڵکە وڵاتەکەی لە ڕۆژ ھەڵات و ڕۆژ ئاواوە داخراو بووە ئەوەی بەدەستی خۆیان دروستیان نەکردبێ ھیچ ئامێرێک نەگەیشتووەتە ئەوێ ھەتاکو ھاتنی شۆڕشی کورد ساڵی ١٩٦١، زۆر بەداخەوە لەو سنورە تا بارکردن حەمام و سەرئاو لەو گوندانەدا نەبووە مەگەر مزگەوتەکان.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سنوری ناوچەی پشتکێو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.