ئیسماعیل ئاغای شکاک ناسراو بە سمکۆی شکاک (لەدایکبوو ١٨٨٧ – مردووی ١٩٣٠) شۆڕشگێڕێکی کوردی ڕێبەری ھۆزی شکاک بوو کە بۆ ماوەیەک دەسەڵاتی ناوچەی ڕۆژاوای گۆلی ورمێی لە حکوومەتی ناوەندیی ئێران سەندەوە.
ئەم وتارە تیابووی کۆمەڵێک لە سەرچاوەیە, کەوا پەیوەندیدارەپێی یان بە بەستەرە دەرەکییەکانی ناو وتارەکە, بەڵام سەرچاوەکانی بە ناڕوونی دەمێنێتەوە لەبەر ئەوەی ژێدەری کەمە بۆ دەقەکان. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئیسماعیل ئاغای شکاک | |
---|---|
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٨٧ |
مەرگ | ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٣٠ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سیاسەتوان |
ئایین | ئیسلام، سوننە |
سمکۆ ناوی ئیسماعیلە و کوڕی محەممەد پاشای کوڕی عەلی خانی کوڕی ئیسماعیل ئاغای شکاکە و بنەماڵەکەیان لە مێژەوە گەورە و دەسەڵاتداری خێڵی شکاک بوون. سمکۆ ساڵی ١٨٨٧ لەدایک بووە و پاش مردنی باوکی و جەعفەر ئاغای برای، سەرکردایەتی شکاکی گرتووەتە دەست و لەدوای شەڕی جیھانی یەکەمەوە دەستی بە گرتنی ناوچەکانی قەراغی گۆلی ورمێ کردوە. ھەرچەندە لە ساڵانی شەڕی یەکەمی جیھانیدا سمکۆ لە ھیچ چالاکییەکی سیاسی بەشداری نەکردبوو، بەڵام ھێزەکانی ڕووسیا گرتیان و دووریان خستەوە بۆ شاری تبلیس و دواتر ئازادیان کرد بەو مەرجەی لە شاری خۆی دابنیشێ و ھیچ ھەڵوێستێک دژی ڕووسەکان نەنوێنێت.
کە جەنگی جیھانی یەکەم کۆتایی ھات سمکۆ وەک سەرکردەیەکی سیاسی ناوی دەرکرد و لەپێناو دامەزراندنی ئیدارەیەکی کوردیدا ساڵی ١٩١٩ شۆڕشی بەرپاکرد و گەلێ ناوچەی گرنگی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە، ساڵی ١٩٢١ لە ئەنجامی لەشکرکێشییەکی گەورەی ھێزەکانی حکوومەتی ئێراندا سمکۆ ناچار بوو پاشەکشێ بکات و پەنا بەرێتە بە تورکیا. ساڵی ١٩٢٤ بە بڕیارێکی لێبوردن گەڕایەوە ئێران و ساڵی ١٩٢٦ جارێکی تر شۆڕشی بەرپاکردەوە. بەڵام ئەمجارەشیان شۆڕشەکەی تێکشکاو ماوەیەک لە تورکیادا بە دەستبەسەری مایەوە. پاش ئازادکردنی گەڕایەوە ئێران و ساڵی ١٩٣٠ بە پیلانێکی کاربەدەستانی ئێران لە شاری شنۆ کوژرا، بەمەش شۆڕشەکەی شکاک کۆتایی ھات کە یازدە ساڵ درێژەی کێشابوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سمکۆ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سمکۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.